Accessibility links

حکومەتی عێراق موچەی کارمەندانی بەنداوە ئاویەکانی هەرێمی ڕاگرتووە


ماوەی چوار مانگە موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، کە میلاکیان لەسەر حکومەتی هەرێمە و موچەکانیان لەسەر حکومەتی عێراقە، بۆیە کارمەندانی بەشێک لە بەنداوەکان، مانیان لەدەوام کردن گرتووە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، دەڵێت"حکومەتەکەی کازمی کێشەی بۆ موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم دروستکردووە، موچەی مانگی 3 مان وەرگرتووە، بەڵام موچەی مانگەکانی 4 ، 5 ، 6 ، 7 مان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا کارمەندانی عێراق، موچەی ئەم مانگەشیان پێدراوە."

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ڕوونیکردەوە پاساوی حکومەتی عێراق بۆ نەدانی موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم، ڕازیکەر نییە، چونکە موچەکە لە مانگی 11 ی ساڵی 2017 ەوە، مانگانە لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە بەسەر کارمەنداندا دابەشکراوە، وتی"بیانووی ئەوەیان هەیە، پێویستە میلاکی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم لەسەر بەغدا بێت، هەروەها پاساوی ئەوەشیان هەیە، گوایە بودجە بۆ هەرێم تەرخان نەکراوە."

کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم، کە میلاکیان لەسەر هەرێمە و موچەیان لەسەر بەغدایە، لەمانگی 11 ی ساڵی 2017 ەوە موچەکانیان خراوەتە سەر بەغدا، ڕەحمان خانی وتی"کاتێک لە مانگی 11 ی ساڵی 2017 بومەلەرزە گەورەکە ڕوویدا، دۆخێکی تایبەت لەبەنداوەکان دروستبوو، ئەوکات هەرێم موچەی بە پاشەکەوتەوە دەدا، کارمەندان نەیاندەتوانی وەکو پێویست دەوام بکەن."

وتیشی"ئەوکات سەرۆکی حکومەت و جێگری حکومەت هاتنە بەنداوەکە، وەفدێکی سەرچاوە ئاویەکانی عێراقیش لێرەبوون، وتیان: ئێمە موچەی کارمەندانی بەنداوەکان دابین دەکەین، چونکە بەنداوەکان پرۆژەی گەورەن و خزمەتی هەموو عێراق دەکەن، لەوکاتەوە موچەکانمان لەلایەن عێراقەوە دەدرێت."

لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ئاماژەی بەوەکرد شەوی ڕابردوو لەلایەن وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی هەرێمەوە پەیوەندی پێوەکراوە، وتی"وەزیر پێیوتم: سەرۆک کۆمار بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە، بەڵام کارمەندان بەڵێنی زۆریان پێدراوە و متمانەیان نییە، بۆیە چاوەڕێی هاتنی موچەکانیانن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:35 0:00


XS
SM
MD
LG