Accessibility links

مەلا حەسەن گەرمیانی: یەکنەگرتنی نوێنەرانی کورد لە بەغدا پایەی کوردی لاواز کردووە


کێشە لەسەر خاوەندارێتی زەوی و زارەکان لە ناوچە جێناکۆکەکانی پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین بەردەوامە. خاوەندارێتی ئەم زەویانە کە لەلایەن کوردەکانەوە دەکرا پاش ساڵی 1975 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەزۆر گۆڕانکاری بەسەردا هێنارا و کوردەکانی ئەو ناوچانەی ڕاگواست و عەرەبی هێنایە شوێنیان لەبەر گرنگی ئەو ناوچانە لە ڕووی و سیاسییەوە.

لە پاش ساڵی 2003 وە ڕووخانی ڕژێمی بەعس جارێکی تر کوردەکان گەڕانەوە سەر موڵکو ماڵی خۆیان لەگەڵ ئەوەشدا عەرەبە هاوردەکان بەردەوام بوون لە سازکردنی کێشەی زەوی و زار. حکومەتی عێراقیش هەتا ئێستا هەوڵێکی ئەوتۆی نەداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە. لە کاتێکدا ئێستا پێگەی کورد لە ناوچەکە جارێکی تر لاواز بووە عەرەبەکان گەڕاونەتەوەو دەیانەوێت جارێکی تر کورد لەو ناوچانە نەمێنن.

ئایا کێشەی زەوی و زارێتی ئەم ناوچە جێناکۆکانە تا چەنێک لە وتووێژەکانی نێوان هەرێم و بەغدادا بایەخیان پێدراوە؟

بەرپرسانی عێراق بە تایبەتی سەرۆک وەزیر مستەفا کارزمی چ دەسەڵاتێکی هەیە بەسەر ئەو کێشەیە؟ ئایا دەتوانێت بەرامبەر بە عەرەبە هاوردەکان بوەستێتەوە لە حاڵەتی بڕیاردانی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم کێشەیە لە بەرژەوەندی کورد؟

مەلا حەسەن گەرمیانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە میانەی بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا باسی لە کێشەکە کردو و گوتی " نوێنەرانی کورد لە بەغدا ئەوەندەی بە خەمی موچەی خۆیانن یەک جاریش مەسەلەی کێشەی خاوەندارێتی زەوییەکانیان لە پەرلەمان باس نەکردووە."

حەیدەر کەریم ئەم وتووێژەی ئەنجام داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:15 0:00


XS
SM
MD
LG