Accessibility links

دکتۆر کویستان گادانی : جەلیل گادانی کەسێکی نەتەوەیی و پابەند بە پرینسیپەکانی دیموکراتەکان بوو


Jalil Gadani
Jalil Gadani

چەند ڕۆژ لەمەوبەر جەلیل گادانی یەکێک لە تێکۆشەرە کوردەکان و یەکێک لە ئەندامە هەرە دێرینەکانی حزبی دیموکرات لەم جیهانە ماڵئاوایی کرد.

کاک جەلیل حفتا ساڵی لە تەمەنی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و لەو ماویەشدا 10ی زیندان بوو. ئەمە بەشێکە لە ژیانی ئەو مرۆڤە وەکو هەڤالان و دۆستانی باسی دەکەن.

ئاخۆ مرۆڤ چۆن دەڕوانێتە ئەو کەسەی کە ٧٠ ساڵ لە ژیانیدا لە پێناوی مافەکانی گەلەکەیدا تەرخان کردبوو؟

کاک جەلیل چ تایبەتمەندییەکی هەبوو و یاخود چ شتێک ئەوی لە کادیران و رێبەرانی تری حزب جیای دەکردەوە؟

ڕوانینی ئەو بۆ خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە چ شێوەیەک بوو؟

چ ڕۆڵێکی لە ناو دیموکراتەکاندا هەبوو وە ڕوانینی ئەو سەبارت بەم دابەشبوون و جیابۆنەوەیە؟

کاک جەلیل خاوەنی ٧٠ ساڵ خەباتە کە بەلای کەم ١٠ ساڵی لە زیندان بەسەر بردووە، ئەمە چ وانەیەکە بۆ گەلێک کە هێشتا بۆ مافە سەرەتاییەکانی تێدەکۆشێت و بە تایبەت بۆ لاوان و نەوجەوانەکانی؟

تا چەند ناکۆکی نێوان پارت و لایەنە کوردییەکان وایکردووە هەستی کوردایەتی و نەتەوایەتی وا کاڵ ببێتەوە کە مرۆڤەکان لە جیاتی ئەوەی وەکو کەساتیەکی کوردی تەماشا بکرێن، وەکو ئەندامی فلان پارت، یان فلان رێکخراوە تەماشا دەکرێن؟

Jalil Gadani & Kwestan Gadani
Jalil Gadani & Kwestan Gadani

دکتۆر کوێستان گادانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان و برازای جەلیل گادانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "کاک جەلیل ئەوەندە ئینسانێکی نەتەوەیی بوو کە زۆر ئاسانە بڕوانی ئەو ئینسانە بە چ بیر و باوەرێکەوە توانی ڕەنجی ٧٠ ساڵ لە خەبات و تێکۆشاندا بکێشێت، کاک جەلیل لە دەورانی کۆمار قوتابی کۆمار بووە، قوتابی پێشەوا قازی مەحەمەد بووە و هەر لەو کاتەشەوە سوێندی خواردووە بۆ رزگاری نەتەوەیی تێبکۆشێت، بۆیە یەک خولەکیش لە بیر و باوەڕی کەم نەبۆتەوە کە ئەوە ئولگۆیەکە بۆ گەلی کورد و نەوەکانی دووای خۆی و هەر لەم ڕۆژانەدا و بە تایبەت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زۆرتر بۆمان دەرکەوت کە کەسایەتیەکی نەتەوەیی، خۆنەویست و سیاسی ڕاستەقینە".

کویستان خانم هەر وەها دەڵێت” نەتەوەیی بوونی کاک جەلیل وایکردبوو پەیوەندی و چالاکییەکی سیاسی لە مێرمنداڵیەوە دەستپێبکات ، کە ئەم کارە سیاسیە و دیپلۆماسیەی وایکردبوو (نێت وورکێکی) پان و بەرینی لە نێو کوردستان و ئێران دروست بکات و بگرە ئەم بارە نەتەوەییەی وایکردووە کە هیچ کات بە شوێن بەرژەوەندی خۆیدا نەبێت و خۆبەخشانە کار بکات.

دکتۆر کوێستان دەشڵێت کاک جەلیل لە هەموو پلەکانیدا لە نێو دیموکراتەکان تا گەیشتن بە ئاستی سکرتێر و پاشانیش وەکو ئەندامێک، وەکو کادرێکی دێرین و تێکۆشەر نەخشی خۆێ گێڕاوە، ڕۆڵی ئەو لە نێو دیموکراتەکاندا هەر بەرپرسیارەتی وەرگرتن نەبوو، ئەو کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژێکی دیموکراتەکاندا بوو، وە بنەماڵەی دیموکرات بە گشتی و شوێن پەنجەی لە نێو لاوان، ژنان و شەڕی چەکدار دیارە وە کەسایەتیەکی خاوەن دیسپلن بووە لە چواچێوەی کاریدا لە نێو دیموکراتەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:13 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG