Accessibility links

کتێبی پاکیزەکانی شەنگال لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لەنێوان کچانی ئێزیدی و کچانی ئەنفالدا


نوسەری کتێبی پاکیزەکانی شەنگال محەمەد ڕەئوف باس لە ناوەڕۆکی کتێبی پاکیزەکانی شەنگال دەکات و دەڵێت ئەو کارەساتە تراژیدیایەی لەسەر دەستی چەکدارانی داعش ڕووبەڕووی کچانی ئێزیدی و ئێزیدیەکان بویەوە لە فرۆشتن و دەستدرێژی سێکسی و پاشانیش کوشتنی دایک و باوک و براکانیان، پێویستی بە تۆمارکردنە، پێویستی بە داستان و چیرۆک و ڕۆمان و شانۆ و مۆسیقایە، پێویستی بە هەموو پڕۆسەکانە کە ئەم تاوانە بنوسرێتەوە و تۆمار بکرێت، هەروەها دەڵێت " ئەم کتێبە باسێکی مێژووی ئێزیدیەکانە کە تا ئێستا 74 جار ڕووبەڕووی جینۆساید بونەتەوە."

دوای تێپەڕبونی 6 ساڵ بەسەر کارەساتە جەرگبڕەکەی شەنگال وهێرەشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر کوردانی ئێزیدی کەتیایدا چەندان لە ژنان وکچانی پاکیزەی ئێزیدی بە ناچاری کران بە کۆیلەی چەکدارانی داعش و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان چارەنوسیان نادیارە، کتێبی پاکیزەکانی شەنگال لە نوسینی نوسەرو ڕۆژنامەوان محەمەد ڕەئوف وەک یادێک بۆ ئەم ڕۆژە لەبیرنەکراوە و لە یادی شەشەمین ساڵی ئەم کۆمەڵکوژەیەدا لە 3 ی مانگی 8 بڵاوکرایەوە.

بۆ باسێکی ڕژد سەبارەت کتێنی پاکیزەکانی شەنگال بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆ لەگەڵ نوسەری کتێبەکەدا دەکات.

نوسەر دەڵێت "ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی بەراودکاریە لەنێوان کچانی ئەنفال و کچانی ئێزیدیدا کە لە زۆر فۆڕمەوە لەیەکچونێک هەیە لەنێوانیاندا، هەر لە پرۆسەی دەستگیرکردن و جیاکردنەوەیان لە کەسوکاریان تا دەستدرێژیکردنە سەریان بە کۆیلەکردنیان، گرنگی نوسینەوەی ئەم کتێبە لەوەدایە کە بەشێک لە کۆمەڵکوژیەکانی کورد کە دووبارە دەبنەوە و هاوشێوەی یەکن ئەو تاوانانە بەیکەوە ببەستینەوە جینۆسایدی کچانی ئێزیدی لەم کتێبەدا بەستراوەتەوە بە جینۆسایدی کچانی ئەنفال."

دەشڵێت "تا ئێستاش کچانی ئێزیدی و پیاوانی ئێزیدی و ئێزیدیەکان مەترسیەکانیان نەڕەویوەتەوە دوێنی چەکدارانی داعش و پێرێ عوسمانیەکان و کۆنتر میرنشینە کوردیەکان بون، ڕەنگە لە داهاتودا لەسەر دەستی چینێکی دیکە ڕوەبەڕەوی جینۆساید ببنەوە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان ئەوە بێت ئەمە بە جینۆساید بناسێنرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:42 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG