Accessibility links

کاریگەرییەکانی پەتای كۆرۆنا لەسەر خوێندن لە هه‌رێمی كوردستانی عێراق ‌


وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی
وێنە بە کامێرای فەرحان هەورامانی

بڵاو بوونه‌وه‌ی ،ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن دروستكردووه‌ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی 2020ی به‌شێكی زۆر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان و خوێندنگاكان ڕاگرت ، تا ئێستا پلانێكی ڕوون و دیاریكراو نییه‌، بۆ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خویندن ،كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له‌ قوناغی چوار بۆ یانزه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك دواخستووه‌ و له‌ کاتێکدا لە هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامن.

سۆران عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی تاقی كردنه‌وه‌كان له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك و ئه‌نجامدانیان له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "كۆرۆنا زوربه‌ی پلانه‌كانی تێكداون، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ ڕه‌وشی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ خراپه‌ تاقی كردنه‌وه‌كان دواخراون بۆ ڕۆژی 16 ی ئەم مانگی هەشتە"

كاریگه‌رییه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، پێده‌چێت گۆڕانكاری به‌سه‌ر كات و به‌رواری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندندا بهێنێت.

سۆران عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دەڵێت "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ ی ساڵی نوێی خوێندن ، له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دۆخی ئێستا وه‌ستاوه‌ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاو سه‌رنجی به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتیه‌كانی له‌و ڕووه‌وه‌، وه‌رگرتووه." دەشڵێت "دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی خویندن كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خوێندكاران داناوه."‌

سه‌رجه‌م ئه‌و خویندكارانه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، وه‌ك به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دەڵێت" به‌ڕێوبه‌رانی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانمان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه‌، ده‌بێت له‌ ژێر چاودێری ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كاندا تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێن."

ساڵانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵنامه‌ی خوێندن بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان، گشتاندنی بۆ ده‌كرێت ، كه‌ ڕۆژ و كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان و كۆتایی پرۆسه‌ی خوێندنیشی تێدا دیاریده‌كرێت ، به‌ڵام له‌م ساڵدا تا ئێستا ، به‌هۆی بڵاوبوونەوە و مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هیچ كات و زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ساڵنامه‌كه‌ له‌ ئارادا نیه.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00

XS
SM
MD
LG