Accessibility links

چوار ژنی داعش لە کەمپی هۆل هەوڵی هەڵاتن دەدەن و دەستگیر دەکرێن


هێزەکانی ئاسایس لە کەمپی هۆل چوار ژنی داعش و چوار منداڵیان لەگەڵ ئەوە کەسەی کە هاوکارییانی کردووە بۆ هەوڵی هەڵاتنیان دەستگیر کردووە.

هەر چوار ژنەکە هاووڵای ڕوسیان و ئەو کەسەی کە هاوکارییانی کردووە بۆ هەڵاتن بە ناوی باسم حەیدەر ئەلحەموی ئیسماعیل کارمەندی مانگی سوری سوریاییەو خەڵکی دێرەزورە بەڵام لە حەسەکە دەژێت.

ئەو کارمەندەی مانگی سوری عەرەبی سوریایی کارەکەی لە ناو کەمپەکە گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بووە و پاش تەواوکردنی کارەکەی خۆی بە بارهەڵگرێک هەوڵی داوە ئەو چوار ژنەی داعش و منداڵەکانیان لە کەمپەکە دەربکات.

ئەو قاچاخچییەو بۆ دەرکردنی هەر کەسێک 100 دۆلار وەردەگرێت و کەسەکانیش دەباتە ئیدلب و لەوێوە دەربازی تورکیایان دەکەن.

ئاژانسی دەنگوباسی ANHA ی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا ژنێکی داعش بە ناوی هاوا موسلم باس لەو بەرنامەڕیژی بۆ هەڵاتنی خۆی دەکات و دەڵێت " ئەوە مانگێکە ئێمە لە ڕێگەیەکی ڕاکردن دەگەڕێین، بە لەوەی دەستگیر بکرێین پەیوەندی لەگەڵ دایکم دروست بوو کە ئەوەیش پێی گوتم قاچاخچی ڕێگەی هەڵاتنی ئامادە کردووە، پاشان من خۆم ئامادە کردووە و لەگەڵ خوشکەکانم لە شوێنێکی کەمپەکە خۆمان بۆ هەڵاتن ئامادە کرد بەو شێوەیەی کە بۆمان دانرابوو. بە پێی پلانەکە ئەو قاچاخچییە دەبو ئێمەی لە کەمپەکە دەرکردایەو ڕەوانەی تورکیای بکردینایە هەمو شت لەوێ ئامادە بوو و پلانی بۆ دانراوبوو من لەوێ دەمامەوە هەتا خزمەکانم دەهاتن و منیان دەبرد، بەڵام من هێستا لە کەمپی هۆلم."

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵیای فەرمی تورکیا لە مانگی ڕابوردوودا ڕایگەیاند ژنە داعش ماڵدۆڤییەکە وەک بە پێی وتەی ئاژانسەکە " لە دەستی یەپەگە ڕزگار کرا " ئەمەش نیشانەی هەوڵەکانیەتی بۆ ڕفاندن لەو کەمپەدا.

گوتەبێژی هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکسپێدانی داعش لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ دەنگی ئەمەیکا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد هەر گواستنەوەیەکی ژنان و چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەبێت تەنها بە ڕێگەی هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەەریش لە لێدوانێکدا تورکیای تاوانبار کرد بەوەی کە بە فەرمی هاوکاری داعش دەکات بە ڕفاندنیان لە کەمپەکان و زیندانییەکاندا.

کەمپی هۆلی تایبەت بە خێزانەکانی چەکدارانی داعش بە نزیکەی 40 کیلۆمەتر دوور دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە. ڕۆژانە ئەو ژنانەی داعش تێکهەڵچوون و ئاڵۆزی لە ناو کەمپەکەدا دروست دەکەن. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵاتنی ژنانی داعش لە کەمپی هۆل بۆتە جێی مەترسی و دڵگرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر. بەم دواییانە هەمو ڕۆژێک ڕووداوەکانی هەوڵی هەڵاتن لەو کەمپە ڕوودەدات و ئاسایشیش دەستگیریان دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:12 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG