موزیک ژەنی ناوبانگی کورد و ئێران سوهراب پورنازری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنووسێت من “ کوردی کرماشانم” نە (( کورد)) و بە ریشەمەوە شانازی دەکەم، لە بەرامبەردا لەسەر تۆڕە کۆمەڵاتیەکان لە لایەن بە زۆری هاوڵاتیانی خودی ئەو ناوچانە کاردانەوەیەکی هەرە توندی لێدەکەوێتەوە و بە توندی سەرزنشتی دەکەن.
ئاخۆ هوێ چییە سوهراب پورنازری لەم کاتانەدا قسەیەکی لەو جۆرە دەکات؟
سوهراب کە هێشتا لە سەرەتای ژیانیدایە و کەسێکی موزسیۆنە تاکو مێژووناس و سیاسەتمەدارێک، ئەو دەبێ چ وەڵامێکی هەبێ بۆ باستیل نیکیتین، مینۆرسکی، ئەولیا چەلەبی، رەشید یاسەمی، موحەمەد عەلی سوڵتانی، میهرداد ئیزەدی و دەیان مێژووناسی تر کە مێژووێ کوردیان نووسیوەتەوە؟
تا چەند لێدوانێک لە لایەن موزسیۆنێکی وا ناوبانگ شیانی هەیە لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان کاریگەری هەبێ و گوێ بۆ قسەکانی شل کەن؟
نەعیم نەجەفی چالاکی کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بۆ زیاتر تێگەیشتن لە وتەکانی سۆهرابی پوڕنازری دەبێت ئاوڕێک لە مێژوویی ئەو ناوچەیە بدرێت، کرماشان بەپێی هەڵکەوتەی تایبەتی جۆگرافی هەر لەسەردەمی فتوحات وهێرشی سوپای ئیسلام تاکوو ئێستا لە چوار قۆناغدا هەوڵ دراوە ناسنامەی کوردانەی بسڕێتەوە کە لەو چوار قۆناغەشدا، کورد بەرەنگاری بووەتەوە. لە قۆناغی یەکمدا بۆ بەئیسلام کردنی هەوڵ دراوە، کە هێلی بەرخۆدان لە مەنەلیەوە تاکوو کفری وکەرکووک بە ناوەندی فەرماندەیی کرماشان بەرەنگاری ئەو هەوڵە دەبنەوە. پاشان لەسەردەمی سەفەویەکان وقاجارەکان هەوڵ بۆ بە شیعه کردنی دەدرێت وئەو ناوچەیە دەبێتە چەقی ململانێ نێوان عوسمانی وسەفەوی بۆ سەپاندن وبەرفراوان کردنی هەژموونی خۆیان کە لە کۆتاییدا رێککەوتننامەی قەسریشیرینی لی دەکەوێتەوە. پاشان لەسەردەمی مەشروتیەت وتایبەتی دامەرزاندنی پاشایەتی ئێران، بەشێوەیەکی رێکخراو هەوڵی چەوساندنەوەی فەرهەنگیی وتەفریس کردنی دەدرێت کە ئەوەش دیسان هەر لە لوڕستانەوە تاکوو ئیلام وکرماشان، رووبەرووی ئەو سیاسەتە دەبنەوەو وچەندین بزووتنەوەی لەدژ سەرهەڵدەدات. لەدرێژەدا کە قۆناغی سێهەم لەسەردەمی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە، لەم قۆناغەدا هاوکات هەوڵ بۆ سەپاندنی زیاتری مەزهەب وتەفریس کردنی ئەو ناوچەیە دەدرێت کە شەڕی هەشت ساڵە لە گەڵ عێراقدا دەرفەتی زیاتری بۆ کۆماری ئیسلامی رەخساند کە سیاسەتەکانی خۆی چڕوپڕتر جێبەجێ بکات.
کرماشان کاریگەری راستەوخۆی هەیە لە سەر چارەسەری پرسی کورد و بەهێزی پێگەی کورد لە ناوچەکە بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. ...
بەڵام لەدرێژەی ئەم هەوڵانەدا لە نەوەدەکان بزووتنەوەیەکی روشنبیری وئەدبی سەرێهەڵدا وهاوکات لە درێژەدا لە ژێر کاریگەری رووداوەکانی ناوچەکە تایبەتی پرسی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەشێکی زۆری ئەو خۆشبینیەی کە دەسەڵات هەیبوو لەسەر تەفریس و چەوساندنەوەی فەرهەنگی و زمانی و تواندنەوەیان لەگەڵ فەرهەنگی فارس تووشی شکست دەبێت و هەستی کوردایەتی دیسان دەبووژێتەوە. کە هاوکات بوونی ئەم بوژاندنەوەی لە کرماشان، پرسی کورد لە ناوچەکە بووەتە ڕۆژەڤ وهەموو دەسەڵاتە داگیرکەرەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە کە ئەو پرسە چارەسەر بکەن. لێرەدا کۆماری ئسیلامی هەوڵ دەدات کرماشان لە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد جیا بکاتەوە کە ئەم سیاسەتە وهەوڵ دان بۆ ئەوەش لەناو قسەکانی پوڕنازری رەنگ دەداتەوە. واتە لە قۆناغی چوارمدا کوردی کرماشان دەبێ ببێتە کوردێکی ناکوردستانی وجیا لە پرسی کورد.
لەبەر ئەوەی کرماشان گرنگیەکی تایبەتی هەیە لە ئێستاشدا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی هیلالی شیعی لە ناوچەکە کەلکی زۆری لەو خەتە وەرگرتووە وگرنگترین ناوەندی سەربازی وهەواڵگری بۆ کاروباری سوپای پاسداران ل رۆژئاوای ئاسیا لە کرماشانە. بە گشتی هەرلایەنێک بتوانی کۆنتڕۆڵی ئەو سنوورە بکات، دەشتوانی دەست بە سەر ناوچەکەدا بگرێت وکاریگەری راستەوخۆیشی دەبێت لەسەر پرسی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەتی باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان. لێرەیە کە پوڕنازری بە خواستی خۆی بێت یان بە هەر هۆکارێکی دیکە بوو بێت دەکەوێتە ناو ئەم یاریە کە هەوڵ دەدات کرماشان بەشێۆەیەک وێنا بکرێت خواستی گشتی بۆ کوردبوون نییە وبەشێکیش نییە لە چارەسەری پرسی کورد.