دوای به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی هێمنانه ،ڕۆژی شەممە،له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، جارێکی دیکه ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه له کاتژمێر 11ی هه‌مان شه‌و دا خوپیشاندانیان ده‌ستپێکرده‌وه ، سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران، بینای قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ردبارانکرد، دواتر بینای بانکی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رد باران کرد.
کوێستان ئه‌کره‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگه‌ی ئه‌کاونتی تایبه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌وه بڵاوی کرده‌وه "هه‌رچی ئه‌وله‌ویاتی هاوڵاتیان هه‌یه سوتاندیان، چۆن خۆپیشاندان ئاوا ده‌کرێت".
دواتر خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێکه‌وتن ، له نزیک لقی 12ی پارتی بینای به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه‌یان سوتاند ، دواتر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ به‌رده‌م لق، ته‌قه و ئاڵوزی ڕوویدا له ئه‌نجامی ته‌قه‌کاند چه‌ند گه‌نجێک بریندار بوو.
سنور حامید جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند" له ئه‌نجامی ته‌قه‌کاندا (5-6) خۆپیشانده‌ر بریندار بوون هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتی هه‌ڵه‌بجه .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌نگۆی کوژرانی خۆپیشانده‌رێک بڵاو بوویه‌وه ، ابرهیم شێخ عه‌بدالرحمن به‌رێوبه‌ری پزیشکی دادی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌تیکرده‌وه هیچ خۆپیشانده‌رێک کوژرابێت و برابێته پزیشکی دادی هه‌ڵه‌بجه.
ده‌نگی ئه‌مەریکا هه‌وڵێکی زۆری دا لێدوانی ووته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی پولیسی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر رووداوه‌کان وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌لامی په‌یوه‌نده‌یه‌کی نه‌دایه‌نه‌وه ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی لێکوڵینه‌وه بوون له ڕووداوه‌که.