سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە چاوەی کەوت بەڕێبەران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەیەکەم سەردانی بەپەلەیدا بۆ بەغدا.
لە وتەیەکی کورتدا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەرانی باڵای عێراقی، ماکرۆن سەنگی خستەسەر پێویستی بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکە وگوتی عێراق بەرەوڕووی ژمارەیەک سەختی بۆیەوە لەگەڵ دوو لەگەورەترین گیروگرفتدا، دەستواردانی بیانی لە کاروباری عێراق وکۆمەڵە چەکدارەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. ڕێبەری فەرەنسا هەروەها گوتیشی وڵاتەکەی لەسەر پشتیوانیکردنی عێراق بەردەوام دەبێت.
دکتۆر دارەوان حامید بەدەنگی ئەمەریکای گوت "بێگومان ماوەیەکە تورکیا خەریکە هەژموونی خۆی لەڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست بسەپێنێت هەم لە عێراق، هەم لەلیبیا وهەم لە لووبنان وناوچەکانی دیکە، بەتایبەتی لەهەرێمی دەریای ناوەڕاست. هەربۆیەشە فەرەنسا زۆر بەمە نیگەرانە ونایەوێت ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە سوریا ڕوویدا جارێکیکە لە عێراق یا لە لووبنان ئەمە ڕووبداتەوە. هەروەها نایەوێت تورکیا بەردەوامبێت لەسەر ئەو ڕەفتارەی. هەر لەبەر ئەوەشە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەستی بە چەند سەردانێکی دیپلۆمسی کردووە لە لووبنان وعێراق، بۆ ئەوەی پەیامێک بە تورکیا وهەموو لایەنەکان بگەینێت کە فەرەنسا دەستبەرداری بەرژەوەندیە دوولایەنیەکان لە هەرێمەکەدا نابێت. ئەگەر بێتو بەرژەوەندیشی لەناو وڵاتێکدا نەبێت ئەوا لەڕووی ئینسانی وکەڵتوری وپەروەردەوە دەیەوێت خزمەتی ئەو وڵاتە بکات. هەرێمی کوردستانی عێراق بەنموونە، لەساڵی 1991 هیچ بەرژەوەندییەکی لەگەڵ هەرێمەکەدا نەبوو، بەڵام فەرەنسا هەمیشە هاوکاری کوردی کردووە وپشتیوانی لێکردووە. لەم چوارچیوەیەدا تورکیا هەژموونی خۆی سەپاندووە لە عێراق بەتایبەتیش لە هەرێمی کوردستان وفەرەنسا بەمە نیگەرانە کە تورکیا سەروەری خاکی عێراق ببەزێنێت بەهەرێمی کوردستانیشەوە".
حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا ئەم وتووێژەی لەگەڵ دکتۆر دارەوان حامید - لێپرسراوی ناوەندی یەکیتی لە فەرەنسا. هەروەها سەرۆکی دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆگەشەپێدانی پەروەردە و کلتور سازداوە.