Accessibility links

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە، کۆلۆنێڵ مایلس کاگنس تەواوبوونی ئەرکەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند


کۆلۆنێڵ مایلس کاگنس گوتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی جیهانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ شکستپێدانی داعش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، کە ئەرکەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتایی پێهات.

کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە لە بنکەی هاوپەیمانان لە بەنداوی ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە بە بەشداری مستەفا بالی گوتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات و وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆلۆنێل مایلس کاگنس بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا مستەفا بالی قسەی کردو گوتی" دوای ساڵێک و چوار مانگ کاری هاوبەش لەگەڵ کۆلۆنێڵ مایلس کاگنس، ئەرکی ئەو کۆتایی هاتووە و دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

کۆلۆنێل مایلسیش گوتی " شەش ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ کردن لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش) دامەزران. لە 10 ی ئەیلولی 2014 ەوە ئێمە 7 ملیۆن کەس و 110 هەزار کیلۆمەتر دووجا زەوی داگیرکراومان ئازاد کردووە".

مایلس کاگنس دووپاتی کردەوە کە جیهان لەبیری ناچێت پاڵەوانی ڕاستەقینەی شەڕی دژی داعش هێزەکانی سوریای دیموکراتە " هەسەدە بۆ لەناوبردنی داعش لەە ڕەققە وە بۆ ڕمێلان و لە عامودێ بۆ بەسرە هێزەکانی ڕێکخست و شکستی بە داعش هێنا".

مایلس کاگنس گوتیشی "داعش زیانی بە خێزان و هاوڕێکانتان گەیاندووە هەندێکتان بەهۆی کردەوەی چەتەکانی داعش و حکومەتی ئەسەد و شەڕیان لە دژی خەڵکی مەدەنی برینێکی قوڵتان هەیە".

لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی "ئێمە لەگەڵ هەسەدە هاوکاردەبین و هەتا لەناوچوونی داعش بە تەواوی پشتگیریان لێ دەکەین هەروەها لەگەڵ هێزە عێراقییەکان کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوور و ڕێگریکردن لە هاتوچۆی داعش لە سنووری سوریا و عێراق".

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بە شێوەیەکی زۆر بەسۆزەوە ماڵئاوای لە گەلی ڕۆژئاواو باکوری سوریا کرد و لە کاتی ماڵئاوایی لە هاوپیشەکانی هەسەدە دەستی بەگریان کرد.

XS
SM
MD
LG