Accessibility links

زیادبوونی هەواڵەکانی کوشتنی ژنان لە وڵاتی ئێران لەم ڕۆژانەدا


بەیان عەزیزی
بەیان عەزیزی

بە پێی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ماڵەکان مەترسیدارترین جێگان بۆ ژنان. و بەهۆی توندوتیژی جێندەر ساڵانە ژمارەیەکی زۆری ژنان لە جیهاندا گیانیان لەدەست دەدەن. ئێران یەكێکە لە وڵاتانەی کە ڕێژەی کوشتنی ژنان بە بیانوی ناموس تیایدا زۆرە. ئەم کوشتنانە زۆر جار بە هۆکاری جیاواز لە لایەن بەرپرسان و یاسا و میدیاکانی ئێرانەوە دەخرێنە پشت گوێ و بایەخیان پێ نادرێت. لەگەڵ ئەوەشدا کە ژمارەیەکی زۆری کوشتنەکان باسیان لێ ناکرێن و لە میدیاکاندا بڵاو نابنەوە، بەڵام لەم چەند مانگەی دواییدا بەردەوام هەواڵی کوشتنی ژن بە دەستی باوک، برا یان هاوسەرەکانیان بەرگوێ دەکەون. هۆکاری ئەوەی لەم ڕۆژانەدا لە ئێران زۆرتر هەواڵی کوشتنی ژنان دەبیستین چییە؟ ئایا بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سوشاڵ میدیا و چالاکبوونی ژنان وایکردوە ئەم کەیسانە زۆرتر ببیسرێن یان هۆکاری دیکەی هەیە؟

پشتوانە یاسایی و کولتورییەکانی ئەم دیاردەیە لە وڵاتی ئێراندا چین؟ هۆکارەکان پەیوەندییان بە کولتورەوە هەیە یان بە یاسا و دەستوری ئێرانەوە؟

کوشتنی ژنان لە ئێراندا بە ناوی شەرف و نامووس، تایبەت بە کولتور و نەتەوەیەکی دیاریکراوە یان هەموو نەتەوەکانی ئێران دەگرێتەوە؟

کاری کوشتنی مرۆڤ لە هەموو دونیا کردارێکی خراپ و ناپەسەندە، چی وادەکات کە کاتێک وشەی نامووس لەگەڵ ئەم وشەیەدا دێ، ئیتر لای زۆر کەس ئەو ڕووە و ناشیرینییەی نامێنێت؟ واتە بۆ نامووس مانایەکی پۆزێتیڤی لە هەندێ لە کولتورەکاندا هەیە؟

لە بۆشایی یاسا و پشتیوانییەکی کۆمەڵایەتیدا کە ژنان بتوانن لە کاتی پێویستدا پەنای بۆ بەرن، چین ئەو ڕێکارانەی کە ژنان بتوانن لە ئیستادا لە ئێران خۆیانی پێ بپارێزن؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نووری لەگەڵ بەیان عەزیزی، چالاکوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێرانەوە وتووێژی کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:05 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG