Accessibility links

تەها حەسەنیانی: پەلامارەکانی 11ی سەپتەمبەر ڕێڕەوی ژیانی گۆڕی لە جیهاندا


نۆزدە ساڵ تێپەڕبوو بەسەر پەلامارەکانی 11ی سەپتەمبەر کە زنجیرەیەک کرداری ڕفاندنی فڕۆکە وهێرشی خۆکوژی بوو کەوا (19) میلیتانی سەر بەکۆمەڵی ئەلقاعیدەی توندڕەوی ئیسلامی لەسەڵی 2001 دژ بە ئامانجەکانی ئەمەریکا ئەنجامیان داوە. هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەر بە کوشندەترین پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر خاكی ئەمەیرکا لە مێژوودا دادەندرێن. پەلامارەکان دژی شاری نیویۆرک وواشنتنی پایتەختی ئەمەریکا بوونەمایەی کوشتن ووێرانکارییەکی بەرفراوان هەروەها بەرپاکردنی هەوڵ وکۆششێکی یەکجارزۆری ئەمەریکا بۆ بەربەرەکانی کردنی تیرۆریزم. نزیکەی 3 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا لە نیویۆرک وپەنتاگۆن وهەروەها لە ویلایەتی پەنسەلڤانیا، لەوشوێنەی کە یەک لەفڕۆکە ڕفێنراوەکان تێکشکا پاش هەوڵدانی نەفەرەکانی ناوی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی فڕۆکەکە. هەر هەموو تیرۆریستەکانیش کە 19 کەس بوون گیانیان لەدەستدا وزۆربەیان خوێندکار بوون وخەڵکی عەرەبستانی سعودیەبوون.

تەها حەسەنیانی بە بەرانامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکای گوت کەوا پەلامارە تیرۆریستییەکانی 11ی سەپتەمبەر دژی ئەمەریکا وبەتایبەتیش بۆ سەر مەڵبەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک، تا ئێستاش کاریگەرییان لەسەر جیهان ماوە لەبوواری ئابووری وهەروەها ڕێڕەوی مێژووی لە جیهاندا گۆڕی. باری ئابووری وکەرتی گەشتوگوزار بەرلە هێرشەکان شتی زۆر ئاسایی بوون، بەڵام پاش پەلامارەکان ئەمانە گۆڕانێکی بەرچاویان بەسەرداهات و لایەنی هاتووچۆ وتووریست (گەریدە) گورزێکی کوشندەی بەرکەوت. چوونکە ڕێ وشوێن ومەرجەکانی هاتووچۆکردنی نێونەتەوەیی وەرچەرخانێکی مەزنیان بەسەرداهات لە ئاستی جیهانیدا توندکران، ئەمەش بەدەوری خۆی کاریگەری کردە سەر زۆر لە وڵاتان کە بۆ داهاتییان پشتییان بەسەرچاوەی داهاتی توورستی دەبەست کەوا لە ئاکامی پالامارەکان زۆر سستی بەخۆوە بینی.

حەسەنییانی لەبارەی وڵامی ئەمەریکا بۆ کۆمەڵە تیرۆریستییەکان "گوتی ئەمەریکا وڵامێکی کاریگەر وکوشندەی داوە دژی ئەو کۆمەڵە تیرۆریستییەی کە ئەو پالامارانەی ئەنجامدا، واتا ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە".

ئەو گوتی "ئەگەر تەمەشای هەڵوێستی ئەمەریکا بکەیت پاش 19 ساڵ چ لەپەیوەندی لەگەڵ بەتایبەتی ئەفغانیستان پاش ئەوکارەساتە چ لەپەیوەندی لەگەڵ شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ودواێیش عێراق هەنگاوێکی زۆرزۆر پێویست وگەنگ بوو، واتا توانی تیرۆریزم لە شوێنی خۆی لە واقیعدا ڕابگرێت وتاڕادەیەک لەبەینی بەرێت. ئەلبەتە ناتوانین بڵێن بەتەواوی لەبەین چووە ئەو بیرۆکەیە یا ئەو خەتەرەی کە هەیە لەلایەن تیرۆریستانەوە لەو وڵاتانە، بەڵام تاڕادەیەکی بەرچاو توانی ئەو خەتەرەی کە لەواقیعدا هەرەشەی لە دوونیا دەکرد، بەتایبەتی هەرەشەی لە ئەمەریکا دەکرد تاڕادەیەکی زۆر توانی ئەوە بێنێتە خوارێ وئەو هەرەشەیە کەم بکاتەوە. "

پاش 19 ساڵ، تاچەند کاریگەری ئەو پەلامارە تیرۆریستییانە ماون لەسەر ئەمەریکا وجیهاندا؟ ئایا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی چی لە11ی سەپتەمبەر فێربوون؟ ئەم پرسیاران وزۆریتریش حەیدەر کەریم لە بەرانامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ تەها حەسەنیانی ئەندامی میدیای کەمینە نەتەوەییەکان لە کانادا ولێکۆڵەری سیاسی بنکە لە کانادا تاوتوێ دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:28 0:00


XS
SM
MD
LG