Accessibility links

بێگەی فرۆکەخانە نوێکەی مەکسیک قەبرسانی گەورەی مامۆسی سەردەمی بەستەڵەک بوە


زومپانگۆ، مەکسیک – لەکاتێکدا تیمەکانی بیناسازیی سارقاڵی بنیاتنانی فرۆکەخانەی نوێی مەکسیکن، زاناکان تادێت ئێسکی گەورەی ماموس دەدۆزنەوە بەڕادەیەک بێگەکە بەگەورەترین کۆبوونەوەی پاشماوەی ئێسکی ئەو جۆرە فیلەی لەسەر زەوی نەماون دادەنرێت.

لەوپێگەیەی بڕیارە ببێتە فڕۆکەخانەی نوێی بازرگانی لە پایتەختی مەکسیک، لە پاناتایەکەدا لەپێگەی پشکنین زیاتر لە 100 پارچە ئێسکی گەورە بڵاوە، هەروەها ئێسکی شیرخۆرەی سەردەمی بەستەڵەکی تێدایە.

زانای ئاسەوار ڕۆبین مانزانێلا ووتی "بەر لە 24 هەزار ساڵ ڕانە ماموسەکان گەشتوونەتە ئەم لەوەڕگایە کە دەریاچەی بەربڵاوی تێدایە و ماونوتەوە.

مانزانێلا ووتیشی "ئەم جێگایە وەک بەهەشت بوە"، ئاماژەی دابەوەی دوای توانەوەی دوا بەستەڵەک، گرووپی فراوانی شیردەرەکان لەوێ ژیاون – لەوانە جۆرە کۆنەکان لە هوشتر و ئەسپ و گامێش- بەدرێژایی کەنارێک لەوانەیە زیاتر زەلکاو بووبێت.

مانزانێلا ووتی بەدرێژایی چەندین ساڵ ئەمە دووبارە بۆتەوە، گیاندارەکان چوونەتە قووڵایی زەلکاوەکانەوە و قاچیان گیربوە نەیانتوانیوە لێی دەرچن.

پێشبینی دەکرێت هەموو ماموسەکان بەم شێوەیە گیانیان لەدەستدابێت، هەرچەندە دەڵێت هەندێک بەڵگە هەیە بەر لە نزیکەی 10 هەزار ساڵ لەوانیە مرۆڤ یەکەم بووبن لەڕاوکردنی ئەو گیانلەبەرە زەبەلاحانە کە گێشیان دەگاتە20 تەن بەبەکارهێنانی تیرو ڕمی دار وڕمی سەربەرد و یاخود وەک تەڵە لەناوچەی تەنکایەکان و زەلکاوەکان چاڵیان بۆ هەڵکەندبن.

هەرەوها دەڵێت "بڕی ئەو هەموو ئێسکە لەوانە دانەدرێژەکانی بەکەوانیی جێگای سەرسورمانبوو، ئێمە زانیاریمان هەبوو کە ئێسکی ماموس لێرە هەیە و دەیدۆزینەوە بەڵام پێشبینیمان بەم ژ مارەیە نەکردوە".

مانزانێلا ووتی دوای تەوابوونی کاری پشکنین پێگەکەی دەکەوێتە دوریی 50 کیلۆمەتر لەباکوری ناوەڕاستی شاری مەکسیکۆ سیتی لەوانەیە پێشبرکێ لەگەڵ پێگەکانی ولاتەیکگرتوەکانی ئەمریکا و سیبیریا بکات وەک گەورە پێگەی ئێسک لەسەر زەوی.

ئاماژەی بەوەشدا پلان بۆ دانانی پێشەنگای گەورە لەسەر شێوەی مۆزەخانە لەهۆڵی سەرەکی گەشتیاران لەفڕۆکەخانە هەیە.

لەسەرەتای سەدەی 17دا لەهەوڵێکدا بۆ ڕێگریی لە لافاوی ساڵانە ئەو زنجیرە دەریاچەیەی بەیەکەوە بەستراون و دۆڵی مەکسیکی گرتۆتەوە بەمەبەست لەلایەن دەسەڵاتی ئەوسەردەمی ئیسپانیا ووشککرا.

ئەمرۆکە گەڕەکەکان و شاڕێگاکان لەمەکسیکۆ ستیدا بڵاوە و بەسەر دیمەنی سروشتیی ووشکاییدا باڵی کێشاوە.

بەهۆی چالاکیی مرۆڤەوە ژمارەی گیاندارانی سروشتی جیهان کەمبوونەتەوە

ڕاپۆرتێک ڕۆژی 5شەممەی ڕابردوو لەلایەن ڕێکخراوی World Wildlife Fund بێقازانج باڵاوکرایەوە دەڵێت، بەهۆی چالاکیەکانی مرۆڤ و بەکارهێنانی ناوچەکانی سرووشت ژمارەی گیاندارانی کێوی لەماوەی 40 ساڵدا لەجیهاندا بەڕێژی 68% کەمبونەتەوە.

ڕاپۆرتی ژیانی هەسارەکە بۆ ساڵی 2020 کە هەوڵێکی هاریکاریە نزیکەی 127 کەسایەتی شارەزا بەشداری تێداکردوە، لە ساڵی 1970 تا 2016 چاودێریی نزیکەی 21 هەزار گرووپی گیاندارانی کردوە، لەوانە شیردەرەکان و باڵندە و ماسی و خشۆکەکان و ئەو گیاندارانەی لەئاو ووشکاییدا دەژین.

شارازایان دەڵین بڕینەوەی دارستانەکان بەمەبەستی کشتوکاڵ و بازرگانی لەناوچە کێویەکاندا هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ژمارەیان بوە. لەگەڵ ئەوەشدا، گۆڕینی چۆرە درەختەکان بەڕوەکی جیاواز بەوناوچەیە وەک ناوچەی سافانا، دارستانەکان و خاکە شێدارەکان و گۆڕانکاری کەش و هەوا هۆکاری سەرەکی بوە.

فرانس پرایس سەرۆکی بەکارهێنانی دارستانەکانی جیهان لە سنوقی جیهانی ژیانی کێوی دەڵێت ":لابردنی دارستانەکان و لەدەستدانی سەرچاوەی سروشتی کە شێوی بەکارهێنان و بەرهەمی مرۆڤ بەڕێوەی دەبات هۆکاری سەرەکیە بۆ کمبوونەوەی ژمارەی گیانداران.

کەمبوونەوەی ژمارەی گیان لەبەران تانها مەترسی نیە بۆ گیانداران ، زاناکان دەڵین خێرا وێرانکردنی ژینکە کاریگەری گەورەی لەسەر دەرکەوتنی نەخۆشیەکان هەیە، کە لەگیاندارانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە وەک کۆڤید-19.

زاناکانی ژینگە دەڵین دارستانەکان وەک بەربەست و ڕێگر لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گیانداران دەوەستن و مرۆڤ دورەپەرێز دەکەن لەتووشبوونی. تا کاولبکرێت ئاستی مەترسی نەخۆشیەکان بۆ سەر مرۆڤ زیاتر دەبێت.

ناسا دەست دەکات بەکڕینی کانزاکانی مانگ ئەوەی کۆمپانیای تایبەت دەریدەکەن

لەهەولێکدا بۆ هاندانی دەرهێنانی تایبەت بۆ کانزاکانی دەرەوەی زەوی بۆ بەکارهینانی، ڕۆژی 5 شەممەی رابردوو ناسا هەوڵەکانی خستە گەڕ بۆ پێدانی دارایی بە کۆمپانیاکان تا کانزا لەسەر خاکی مانگ دەرکەن، ڕایشیگەیاند بەردو خاکی مانگ دەکرێت.

بەڕێوەبەری ناسا جیم بریندشتاین لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی پلانەکان پێشێلکاریی ڕێکەوتنی ساڵی 1967 ناکات، ئەوەی دەڵێت هەسارەکان و واڵایی بەدوورن لە خاوەنداری کەسایەتی.

ئەم هانگاوە کە ئامانجی کۆمپانیاکانە پلانیان هەیە بۆ ناردنی ڕۆبۆت بۆ دەرهێنانی کانزا لەمانگ، بەشیکە لە ئامانجی ناسا بۆ دانانی وەک بریندشتیان ناوی لێنا بە "بنەمای ڕەفتار" لە واڵایی‌دا وڕێگەپێدان بەدەرهێنانی تایبەت لەسەر مانگ بەشێوەیەک هاریکاربێت بۆ ئەرکەکانی ئاسمانگەڕان لەداهاتوودا. ناسا ووتی کۆمپانیاکانی دەرهێنان خاوەنداری کانزا دەرهێنراوەکان دەکەن و دوای ئەوەی ناسا دەیکڕێت دەبێتە خاوەنی.

لەچوارچێوەی بەرنامەی ئەرتەمیسی ناسا، بەڕێوبەرایەتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕوانگەی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاسمانگەڕانی ئەمریکا بۆ مانگ بە هاتنی ساڵئ 2024. ناسا ئەم ئەرکەی داناوە وەک ڕێگاخۆشکردنێک بۆ گەشتی مرۆڤ لەداهاتوودا بۆ هەسارەی بارام (مەریخ) .

بریندشتاین ووتی ناسا لەکۆتایی‌دا زیاتری کنزاکان دەکرێت وەک بەستەڵەک و ئەوانەی لەسەر مانگ دەدۆزرێنەوە.

مانگی 5ی ڕابردوو ناسا ئاسانکاری بۆ تاوتوێکردنی هەندێک بنەمای بنەڕەتی کرد ئەوەی دانراوە بۆ ژیانی خەڵکی و کارکردنیان لەسەر مانگ، بنەما بنەڕەتیەکانی ڕاگەیاند بەهیوای ببێتە پەیمانێکی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوە لەسەر مانگ ناوی ناوە پەیمانی ئەرتەمیس. ڕیگا دەدات بەکۆمپانیاکان بەخاوەنداریکردنی سەرچاوەکانی مانگ ئەوەی دەریدەهێنێت، کە خاڵێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ڕێگەپێدان بە گرێبەستەکان لەگەڵ ناسا و بتوانن بەستەڵەکی مانگ بۆ وزەی مووشەک بگۆڕن، یاخود کانزاکانی مانگ بەکاربێنن بۆ بنیاتنانی سەکۆی نیشتنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:12 0:00

XS
SM
MD
LG