پسپۆڕانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە بە توندی ئیدانەی لەسێدارەدانی پاڵەوانی زۆرانبازی نەوید ئەفکارییان لە ئێران کراد و هۆشدارییان سەر ئەو لەسێدارەدانە دا کە دواین لەسێدارەدانە لە زنجیرەیەک سزای لەسێدارەدانی کە لە چوارچێوەی ناڕەزاییەکانی ساڵی 2018 و 2019 دا درابوون.
پسپۆڕان لە ڕاپۆرتەکەی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرووەکاندا دەڵێن " مایەی بێزارییە کە وا دیارە کاربەدەستان لەسێدارەدانی دژ بەو وەرزشوانە بەکاردەهێنێن وەک هۆشدارییەک بۆ دانیشتوانەکەی لە کەشێکدا کە نائارامییە کۆمەڵایەتیەکان زیاد دەکات."
ڕاپۆرتەکە دەڵێت " بێبایەخییەکی بەو جۆرە زەق بۆ مافی ژیان بە ڕێگەی لەسێدارەدانی شێوازی سەرپەڕاندنەوە تەنها کێشەی ناوخۆیی نییە. ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین بە توندی کاردانەوەی لە دژی ئەم جۆرە کردارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێت. "
ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپاش دەنگی خۆی خستە پاڵ ناڕەزاییەکانی کۆمەڵگەی جیهانی لەسەر ئەو لەسێدارەدانە و گوتی لەسێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانەیە کە لە هەمو بارێکدا یەكێتییەکە لە دژییەتی.
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران، ڕۆژی یەکشەممە ئیدانەی لە سێدارەدانی ئەفکاری کردوە و لە پەیامێکدا بە زمانی فارسی لە ئەژماری فەرمی تویتەری باڵیۆزخانەکەدا بڵاوکرایەوە.
لەو پەیامەدا نوسراوە " زۆر ئەبڵەق بووین بە لە سێدارەدانی نەڤید ئەفکاری. ئەوە جێی قایل بوون نییە مافی بنچینەیی فەرامۆش بکرێت لە پێناو قڕوقەپ پێکردنی دەنگە ئۆپزسیۆنەکان."
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران دەڵێت هێشتا دوو برای ئەفکاری لە زیندانن و "پێویستیان بە هاوسۆزی ئێمە هەیە.
بەلام پاشان وەزارەتی دەرەوەی ئێران زۆر بە توندی ناڕەزایی دژ بەو نوسینە دەربڕی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئێران بانگ دەکات و بە باڵیۆز هانس ئودۆ موزیڵ ڕادەگەیەنێت کە ئێران ئەو جۆرە نوسینە بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەدا دەبینێت.
پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری کە بە هۆی ئەوەی گوایە پاسەوانی ئاسایش لە کاتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی دژی حکومەت لە ساڵی 2018 دا کوشتبوو ڕۆژی شەممە لەسێدارەدرا.
بەپێی گوتەی بنەماڵەکەی و چالاکوانان، ئەفکاری تەمەن 27 ساڵ گوتوتبوی لەژێر ئەشکەنجەدا وای لێکرابوو دان بەوتاوانەدا بنێت کە نەیکردووە، پارێزەرەکەشی دەڵێت هیچ بەڵگەیەک لەسەر تاوانباربوونی نەبووە
دەستەی داوەری ئێران ئیدیعاکەی ڕەت دەکەنەوە.
یەکێتییەکی جیهانی بە نوێنەرایەتی 85 هەزار وەرزشکار ڕۆژی سێشەممە داوای دەرکردنی ئێرانی کرد لە وەرزشی جیهانی ئەگەر بێت و ئەفکاری لە سێدارە بدات.
دۆسێی ئەفکاری بووە جێگای سەرنجی ئێرانییەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە سەرەتای ئەم مانگە داوای لە ئێران کرد نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازیی ئێران لە سێدارە نەدات.
سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو " بۆ ڕابەرانی ئێران، زۆر پێی دەزانم ئەگەر ژیانی ئەم پیاوە گەنجە ڕزگار بکەن و لەسێدارەی نەدەن. سوپاس!"