ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕابردوودا تیمه‌کانی ڕوووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،چه‌ند کونفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر نه‌بوونی بودجه و هاوکاری ته‌ندروستی ئه‌نجامدا، حکومه‌تی هه‌رێم بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ دابین کردن، تاوه‌کو ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌هۆی ڕۆتیناته‌وه نه‌گه‌شتووه‌ته ده‌ست تیمه‌که و ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماره‌کانی توشبوون به ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووی له زیاد بوونه، به‌شێوه‌یه‌ک ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا پێنج هاووڵاتی هه‌ڵه‌بجه به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه ، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌و بڕه بودجەیەیی که (500) ملیۆن دینار بوو و حکومه‌ت ته‌رخانی کرد نه‌گه‌شتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه ، چاو‌ڕێی گه‌شتنی ده‌که‌ین، ده‌شڵێت ئاماره‌کانی توشبوون ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له زیاد بوونن.
د. ئازاد مسته‌فا به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند له ئێستادا که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ڕێوبردنی دوو شوێندایه بۆ کۆڕۆنا، نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا به ته‌واوه‌تی پڕ بووه و ئێمه‌ش سه‌رقاڵی تیمی دووه‌مین و چاو‌ڕێی ئه‌و 500 ملیۆن دینارهین که حکومه‌ت بۆی دابین کردوین و تا ئێستاش نه‌گه‌شتوه‌ته ده‌ستمان.
به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕاشیگه‌یاند کارمه‌ندانی ته‌ندروستی گه‌رچی له زۆنێکی مه‌ترسیدا کارده‌که‌ن، مووچه‌ی مانگانه‌شیان دواکه‌وتووه وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤانه کارده‌که‌ن ، داوا له هاولاتیان ده‌که‌ین خۆیان بپارێزن با ئه‌رکی ئه‌مانیش که‌م بێته‌وه و ئێمه له ڕیگه‌ی حیزب و حکومه‌ت و خێر خوازانه‌وه پێداویستیه‌کان دابین ده‌که‌ین.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه د. شاناز نه‌قشبه‌ندی ووته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌نراوێکی ڕۆژنامه‌وانی، له‌سه‌ره دواین ئاماره‌کانی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کرده‌وه که تێیدا هاتووه ،تاوه‌کو ئێستا 24 هاووڵاتی به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له کۆی 34 هاووڵاتی تووشبووش له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا 24 هاولاتیان له‌ژێر ئوکسجین دان و 4 هاولاتیشان له ژووری چاودێری چردان و تاوه‌کو ئێستاش هه‌زار و 186 که‌س تووشی ڤایرۆسه‌که بوون کۆی ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کانی ڕۆژانه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ش بۆ 50% ی به پۆزه‌تیڤ به‌رز بووه‌ته‌وه.