لە 25ی مانگی 9ی 2017دا کورد ڕیفراندۆمی کرد، 3 ساڵ بەسەر ئەم ئەزموونە تێپەری کە بەشێک بەسەروەریی دایدەنێت و بەشێک بەشکست، کورد ئەبیێت لەمەوە چی فێربێت؟
بەختیار شارەزوری نوسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت "ڕیفراندۆم تەنها بەرهەمی گروپێک یان بنەماڵەیەک یان پارتێک نییە، بەدرێژایی مێژوو هەموو شۆڕشەکانی یەک بەدوای یەکدا لەئامانجە بچووکەکانەوە ئیشیان لەسەر ئەوە کردوە هەنگاو بەدوای هەنگاو بچن بۆ ئامانجە گەورەکە کە دەوڵەتداریە ئەگەر لەبارچەیەکی بچوکیشدا بێت".
هەروەها دەڵێت "دەبێت جارێکی کە ئیش لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە ئایا بۆهەڵە بەدوای هەڵەدا و شکست لەدوای شکست ڕوویداوە؟
زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە.