جارێكی دیكه ده‌سته‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و دەڵێن دۆخی خراپی دارایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ناداپه‌روه‌ری حوكمڕانی نیگه‌رانی كردوون و هەروەهاشبه‌ده‌مه‌وه نەهاتنی حكومه‌ت وەک دەڵێن وەهای کردووە به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌كه‌ش بایكۆتی پرۆسه‌ی خویندن و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیان ڕابگه‌یەنن و ئاماژه‌ش دەکەن بەوەیبه‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان.
ده‌سته‌ی ناڕه‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ر بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر شه‌قام خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیش بایكۆتكردنی ده‌وامیان ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه حكومه‌ت نیازی چاك كردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیانی نیه و ئه‌وان خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه، له كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تدا هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
وه‌هبه ناسر، وته‌بێژی گردبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، ئێمه وه‌ك مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران چه‌ندین ساڵه، دوور له توندوتیژی و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داواكاریه‌كانمان گه‌یاندووه‌ته حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه، ئێستاش ده‌یانه‌وێت خوێندن و په‌روه‌رده بكه‌نه قوربانی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فاروق عومه‌ر، لێپسراوی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به خه‌مساردانه پرۆسه‌ی خویندن ده‌ستی پێكرده‌وه و سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاین ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و پشتیوانی پرۆسه‌یه‌كی هێمنانه بۆ خویندكار و مامۆستا ده‌كه‌ین، بێ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان پرۆسه‌كه ناڕوات به‌رێوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه پرۆسه‌ی خوێندنی به به شداری دوو هه‌زار و 33 خوێندكاری قوناغی ئاماده‌یی له 312 هۆبه‌ی خویندن و له 20 ئاماده‌یدا ده‌ستپێكرد، به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه له وتاری ساڵی نوێی خوێندندا داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد میكانیزمی ته‌ندروستی و خێرا بگرێته به‌ر بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌مساڵی خویندن.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە: