Accessibility links

بەهاتنی سەرما و زستان لەوانیە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 زیاتر بێت.


لە زستاندا لەبەشی باکوور و نیوەی زەوی ڕۆژگار کورت دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت، ئەگەری هەیە تووشبوونەکانی کۆڤید-19 زیاتر بێت.

بەڵام شارەزایان دەڵین هێشتا زوە کاریگەری وەرزەکان لەسەر ڤایرۆسەکە بزانرێت، دووپاتی دەکەنەوە ڕەفتاری مرۆڤ گەورە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەیە.

لەمبارەیەوە رەیچڵ بەیکەر توێژەرەوەی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لە زانکۆی بینستن دەڵێت "گەنگترین هۆکار لەمکاتەدا ڕێنمایەکانە پەیڕەوی دەکەین، وەک دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و لەدەم و لووتکردنی دەمامک، لەڕاستیدا کلیلی کەمکردنەوەی نەخۆشیەکەیە لەم قۆناغەدا".

زۆر لەنەخۆشیەکان وەک ئینفلەوەنزای وەرزی بە ساردبوونی کەش و ووشک بوونی هەوا تووشبوونەکانی بەرز دەبێتەوە.

کیکۆ یئۆ ساکی پرۆفیسۆری زانستی بەرگری لە زانکۆی ییل دەڵێت "ئەوەی زانراوە زۆر لە ڤایرۆسەکان تووشی کۆئەندامی هەنەسەدان دەبێت وەرزیە، بۆیە سەرسورمان نەیە ئەگەر لەزستاندا کۆڤید -19 زیاتر بڵاو بێت".

3 هۆکاری سەرەکی هەیە زاناکان لەوباوەڕەدان لەوانەیە کەش و هەوا کاریگەری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت.

بن زیچک پرۆفیسۆری بەشدار لە زانستی زەوی و هەسارەکان لەزانکۆی جان هابکنز دەڵێت " ڤایرۆسەکە هەندێک وەرزی پێخۆش نیە، جەستەی مرۆڤیش هەندێک وەرزی پێخۆشنیە، زۆر کەسیش لە جیگای داخراودا کۆدەبنەوە".

سارس کۆڤید-2 ، کە ناوی زانستی کۆڤید 19ـەیە ، لەڕێگای هەناسەدانەوە، قسەکردنەوە، پرژەی پژمینەوە یاخود کۆکەوە بڵاودەبێتەوە. ڤایرۆسەکە باشتر لە دۆخی ساردی و ووشکدا دەژی. شێی کەم کاردەکات لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی لەجێگای شیدارو هەوادا و مانەوەی، ئەمەش مەرتسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە هەوادا لەزستاندا زیاتر دەکات".

توێژینەوەیەک دەڵێت پەیوەندی لەنێوان کەمبوونی ڤیتامین (دی)و کەمبوونەوەی بەرگریی جەستە و تووشبووەنەکانی بەکۆڤید-19 هەیە. لەوانەیە کەش و هەوای زستان ڕێگر بێت لەسەر توانای جەستە بۆ بەرگری لەنەخۆشیەکە، کەم بەرکەوتنی هەتاو لەجەستە لەوانەیە ئاستی ڤیتامین (دی) کەمکاتەوە.

هەروەها هەوای زستان ساردە و ووشکە زیانی بۆ خانەکانی ڕێڕەوی هەوا هەیە، ئەوەی ئەتوانێت ڤایرۆسەکە دورخاتەوە. ئیواساکی دەڵێت ئەگەر جەستە نەتوانێت لەڤایرۆسەکە ڕزگاری بێت، ئەو چەند ڤایرۆسێک بە سە بۆ تووشبوون بەنەخۆشیەکە، لەوانەیە تووندتر بێت و مەترسیدار تر بێت.

ئیواساکی ئامۆژگاری دەدات و دەڵێت هەوای ژوور و ماڵ و جێگای کارکردن شێدارکەن. دەشڵێت دەمامک دەتانپارێزێت.

بێجگە لە ڕێگری دەمامک، ناو لووت گەرم دەکاتەوە و ڕێڕەوی هەوا بەتەڕی دەهێڵێتەوە.

دەڵێت لەوباوەڕدام دەمامک بۆ چەن هۆکاریک بیرۆکەیەکی باشە.

ناسا دەڵێت لەساڵی 2019دا 64 ملیار دۆلاری بۆ ئابوری ئەمریکا دابین کردوە

ئاژانسی واڵایی ئەمریکا (ناسا) ئامارەکانی توێژینەوەیەکی ڕاگەیاند سەبارەت بەکاریگەری ئاژانسەکە لەسەر ئابوری، ئاماژەی بەوەداوە لەساڵی ڕابردوودا کارەکانی زیاتر لە 64 ملیار دۆلاری بۆ ئابوری ئەمریکا بەدەستهێناوە.

لەبڵاوکراوەیەکدا لەپێگەی فەرمی ئاژانسەکە لەسەر ئینتەرنێت، دەڵێت لەڕێگای هەموو چالاکیەکانیەوە لەساڵی دراوی 2019دا، ئاژانسەکە لەسەر ئاستی نیشتمانی پشتیوانی 312 هەزار کار بوە، نزیکەی 7 ملیار دۆلاری باجی فیدراڵی لە ولایەتەکان و ناوخۆی ئەمریکادا بەدەستهێناوە.

ناسا ووتیشی توێژینەوەکەی کردوە بۆ تێگەیشتن لەچۆنێتی سوود وەرگرتن لە ئابوری ئەمریکا و کارەکانی ئاژانسەکەو دابینکردنی دارایی بۆ خەرجیەکانی حکومەتی فیدراڵی.

لەبڵاوکراوەکەدا، بەڕێوەبەری ناسا جم بریدنستین ووتی، توێژینەوەکە ژمارە و ئاماری ڕوونکاری دەخاتە بەردەست کە وەبەرهێنانی باجی فیدراڵیدا بەڕێژەی 0.5% لە کۆی دارایی فیدراڵی گشتیی لە بەرنامەی واڵایی ئەمریکادا داهات بەدەست دێنێت، ئەمەش لەڕێگای پەرەپێدانی زانستیی و تەکنەلۆجیادا.

توێژینەوەکە دەریخستوە هەر ولایەتێک لەو وڵاتەدا سوودی لەچالاکی ناسا وەرگرتوە، لەوانە 43 ولایەت کاریگەری لەسەر ئابوری و داهاتیان بە بڕی 10 ملێۆن دۆلار یاخود زیاتر هەبوە. 8 ولایەت کاریگەری لەسەریان بەبڕی 1 ملیار دۆلار یان زیاتر داهاتیان هەبوە.

هەروەها شیکاریەکان دەریخستوە تەنها لەبەرنامەی ناسادا ئەوەی ناسراوە بە "لەمانگەوە بۆ بارام" 14 ملیار دۆڵاری بۆ ئابوری ئەمریکا دابین کردوە، 1.5 ملیاری لە داهاتی کۆکردنەوەی باجدا و پشتیوانیی 69 هەزار کاری کردوە. توێژینەوەکە پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو ئەو ژمارانە ببێت بە دوو ئەوەندە.

ئەمانجی بەرنامەکە گەرانەوەی مرۆڤە بۆ مانگ بەهاتنی ساڵی 2024 و بەکارهێنانی وەک بنکەیەک بۆ کارەکانی داهاتووی بەرەو هەساری بارام و قووڵایی واڵایی.

هەروەها توێژینەوەک دەڵێت ناسا لەوەتای سالی 1976ەوە زیاتر لە 2 هەزار تەکنەلۆجیای نوێی بەرهەم هێناوە.

توێژینەوەکە لەلایەن ناوەندی ناتالی پی ڤوورهیس بۆ باشکردنی ژیان و کۆمەڵگا لە زانکۆی ئیڵنۆی لە شیکاگۆ ئەنجامدراوە.

جگەرەکێشان هۆکاری گیان لەدەستدانی 1 لە 5 کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی دڵە

جنێف – ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند تووتن سالانە 1.9 ملێۆن کەس دەکوژیت، یاخود 20%ی ئەوانەی بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە گیان لەدەست دەدەن.

بەر لە ڕۆژی جیهانی دڵ کە ڕۆژی (29مانگی9)ی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یەکێتی جیهانی دڵ و زانکۆی نیوکاسل لە ئوسترالیا ڕاپۆرتێکی نوێیان بڵاوکردەوە، ئاگاهی لە مەترسی نەخۆشیەکانی داڵ بەهۆی تووتنەوە دەدات.

نەخۆشیەکانی دڵ و شادەمارەکانی دڵ هۆکاری یەکەمی مردنەکانە لەجیهاندا، نزیکەی 17.9 ملێۆن کەس ساڵانە بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن. ڕێکخراوەکە ووتی جگەرەکێشان و هەڵمژینی دووکەڵەکەی ناڕاستەوخۆ ساڵانە بەرپرسیارە لەنزیکەی 2 ملێۆن گیان لەدەستدان.

بەرێوەبەری برەودان بە تەندروستی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆدیگەر کریش ووتی جگەرەکێشەکان دەبێت بەهێزبن هێشتا هەموو شتێکیان لەدەست نەداوە، بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند تەنانەت ئەوانەی جگەرەیان بەدرێژایی ژیانیان کێشاوە ئەگەر دەستی لێهەڵگرن لەوانەیە ڕێگری بێت لە مردنی پێشتر بەهۆی گرفتەکانی دڵ و سەکتەی مێشکەوە.

دەشڵێت "ئەگەر جگەرە کێش دەستبەجێ بوەستێت ئەوا دوای ئەوە نەخۆشیەکانی دڵ بەڕێژەی 50% کەم دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر دەست لە جگەرەکێشان هەڵگریت لەوانەیە کاریگەری تەندروستی بەرەوباشتر ڕەنگدانەوەی خێرای هەبێت".

سەرباری جگەرەکێشان هۆکاری مەترسی سەرەکی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ، بریتیە لە وەرزش نەکردن، سیستەمی ناتەندروستی خۆراک، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، کۆلیسترۆل، قەڵەوی و بەرزبوونەوەی کێش.

ڕێکخراوی تەندروستی ئاگاهی دەدات و دەڵێت بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵ مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی کۆڤید-19 بەرزدەکاتەوە. کریک دەڵێت خەڵکی ئیستا لەوە تێدەگەن جگەرەکێشان لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتادا بیرۆکەی باش نیە.

نزیکەی 400 ملێۆن کەس هەیە خوازیارن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەست لەجگەرکێشان هەڵگرن. ڕێگایەک هەیە بۆ دەست‌هەڵگرتن و یارمەتیدەرە لەوانە بەکارهێنانی پاچی نیکۆتین و دانانی یاخود لکاندنی بە پێستەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهی دەدات لەبەکارهێنانی ئەجۆرەڕانەی ناکێشرێن و دەڵێت ساڵانە دەبێتە گیان لەدەستدانی نزیکەی 200 هەزار کەس، سەرباری ئەوەش جگەرەی ئەلیکترۆنی کە هۆکاری بەرزبوونەوەی فشاری خۆێنە، ئەمەش مەرتسی تووشبوون بەنەخۆشی دڵ و شادەمرەکان بەرز دەکاتەوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:57 0:00


XS
SM
MD
LG