ڕاپۆرتێکی ناوەندی ڕێگری لەنەخۆشیەکان و چارەسەری لەم مانگەدا بڵاوکرایەوە دەڵێت، ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەوڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکادا بەهۆی مەی خواردنەوە لەهەڵکشاندایە.
توێژینەوەکە بۆیدەرکەوتوە لەکاتێکدا ژمارەی گیان لەدەستدانی پیاوان ساڵانە بەرزترە لە ئافرەتان بەڵام ڕێژەی مردنی ئافرەتان بەرزبۆتەوە.
پێدەچێت خانمان زیاتر ڕووبکەنە مەی خواردنەوە، بەتایبەتی لەکاتی ڕاگرتنی هاتووچۆ لەسەروەختی پەتای کۆرۆنادا. زۆرینەیان ئەرکی ناو ماڵیان هەیە و چاودێریی منداڵ و بەرپرسیارێتی کاریش لەکاتێکدا لەماڵەوەن.
لیندسی رۆدریگەز بە تۆڕی هەواڵی (ئێن بی سی) ووتوە "دروستکردنی مندڵان زیاتر پەیوەندی بەمەیخواردنەوە هەیە".
هەروەها ڕۆدریگەز سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەربارەی پەتای کۆرۆنا و خواردنەوەی زیاتری ئەلکهول و مەی لە گۆڤاری Addictive Behaviors (ڕەفتارەکانی ئالوودەبوون) ووتیشی "سەبارەت بەئافرەتان لەئەمساڵدا لەنێوان مانگی 3 و 4دا کاتێک هاتووچۆ قەدەغەکراوە زیاتر خواردویانەتەوە ".
هەورەها توێژینەوەیەکی جیاواز لە JAMA Network بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "لەکاتێکدا خواردنەوەی مەی لە ئەمریکادا بەرێژەی 14% لەساڵانی 2019 بۆ 2020 بەرزبۆتەوە، خواردنەوەی مەی لای ئافرەتان بەڕێژەی 41% هەڵکشاوە.
ناتالی کرۆفۆرد یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەبواری بەروەردە و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە کۆلیجی ڕۆڵینز بۆ تەندروستی گشتی لە زانکۆی ئیمۆری بە هەواڵی (بی بی سی) ووتوە "گوونجاندن لە گەڵ مەیدا زۆر ئاسانە" ئاماژەی بەوەشدا کە "لەکاتێکی کەمدا ئەو سیستەمە لەگەڵ فشارەکانی ژیاندا دەگوونچێت، بەڵام دواتر دەبێتە ئالوودەبوون".
هەندێک کۆمپانیا ئافرەتان بەتایبەتی دەکات بە ئامانج بەریکلامکردن بۆ مەی وئەو بوتڵانەی بەڕەنگی گووڵن بەکاردێنێت، بەجۆرێک هانیان دەدات کە خواردنەوەی دەبێتە مایەی خۆشمەستیی و بەتواناتر بوونی کەسایەتی.
زۆر خواردنەوەی مەی لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی زۆر و گرفتی درێژخایان، لەوانە بەمۆم بوونی جگەر و ژەهراوی بوون بە مەی.
ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانیت لە 2 مەتر زیاتر لە هەوادا دورکەوێتەوە؟
واشنتن – ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەوادا دەتوانێت لە 2 مەتر زیاتر دوورکەوێتەوە؟، ئەمە ئەو پرسیارەیە زۆر کەس دەیکات، بەڵام توێژینەوەکان دەردەخات ئەو ئەگەر هەیە، بەڵام هێشتا ڕوون نیە تاچەند کاریگەری هەیە.
کاتێک مرۆڤ دەکۆکێت، دەپژمێت, گۆرانی دەڵێت، قسە دەکات، هاوار دەکات تەنانەت کاتی هەناسەدانیش وردیلەی دڵۆپی شل بەهەوادا بڵاو دەکاتەوە، ئەگەری هەیە ئەو وردیلانە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ مەودای دوورتر لە 2مەتر بڵاوکەنەوە.
ئامۆژگاریاکان دەڵین بەلانیکەمەوە ئەگەر2 مەتر دوور بن، ئەو وردیلە گەورانە دەکەونە سەر زەوی و دور ناڕۆن.
بەڵام زاناکان دەڵێن هەندێک وردیلەی بچووک هەیە بە (تۆزی هەوا) ناو دەبرێت لەوانەیە بۆ چەن کاتژمێرێک لەهەوادا بمێنێتەوە، لەوانەیە لەژورێکدا بڵاوبێتەوە و ئەگەر گۆڕانکاری لەهەوای ژوورەکەدا نەبێت ئەوا کۆدەبنەوە، ئەمەش ئەگەری گواستنەوەی هەیە بۆ مرۆڤی تەندروست ئەگەر لەگەڵ هەناسەداندا هاڵیمژێت.
لینسی مار توێژەرەوە لە گواستنەوەی نەخۆشیەکان لەهەوادا لەزانکۆی تەکنەلۆجی ڤیرجینیا لە بترسبیرگ لە ڤیرجینیا دەڵێت " 2 مەتر بۆ هەوا مەودایەکی زۆر نیە، ئەگەر لەوە دورتریش بکەویتەوە زۆر باشترە".
هەندێک زانا دەڵین بەڵگەی ڕوون هەیە دەربارەی پەتاکە کە دەبێت ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتە بەر، سەرباری ئامۆژگاریەکان، جەختیش دەکەنەوە سیستەمی گۆڕینی هەوا و پاکردنەوەی لەناو ماڵدا و شوێنی کار دەبێت هەبێت. دەشڵێن کاتێک لەگەڵ کەسانیدیکە کۆدەبیتەوە باشترە لەهەوای دەرەوە بێت و لەشوێنی داخراودا نەبێت.
بەرپرسان لە زیمبابۆی بەکتریا بەهۆکاری مرداربوونەوەی بەکۆمەڵی فیل دادەنێن
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی زیمبابۆی دەڵێن ئەوان گومانیان هەیە نەخۆشیەکی بەکتریا بەناوی بەژەهراوی بوونی خوێن و پژانی هۆکاری دوا مرداربوونەوەی بەکۆمەڵی 34 فیلە لە باکۆری ڕۆژئاوای وڵات .
مرداربوونەوەی فیلەکان لەکۆتایی مانگی 8ی ڕابردوودا بەماوەیەکی کەم دوبارە بوویەوە دوای مرداربوونەوەی سەدان فیل لە بۆتسوانای دراوسێ بەشێوەیەکی تەمومژاوی. دەسەڵات هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوژەهرانەی بەهۆی جۆرێک بەکتریاوە بەرهەم دێت.
بەرێوەبەری بەرێوبەرایەتی باخچەکانی ژیانی کێوی لە زیمبابۆی فۆلتن مانگوانا ووتی ڕۆژی 3 شەممەی ڕابردوو 34 فیلیان دۆزیوەتەوە مرداربوونەتەوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی زیاتر تۆمار بکرێت.
دەشڵێت زۆرینەی فیلەکان لەسەر سک کەوتوون، واتە کتووپڕ مرداربوونتەوە، پشکنین دەریخستوە فیلەکان هەوکردنی جگەر و چەند ئەندامیکیان هەبوە، بو دڵنیابوون نموونەی هەوکردنەکان بۆ بریتانیا و ئەفریکای باشور نێردراوە".
لەنێوان مانگی 4 و 6ی ڕابردوودا زیاتر لە 330 فیل مردابوونەوە و بەرپرسانی گیاندارانی کێوی ئەوکات هۆکارەکەیان نەدەزانی، جەستەکان دۆزرانەوە بێئەوەی زیان بەدانەکانیان کەوتبێ، واتە ئەگەری ڕاوکردنی نایاسایییان بەدوور دانرا.
دکتۆر مادی ڕۆبن گەورە پزیشکی ئاژەڵان لە بەڕێوبەرایەتی ژیانی کێوی و باخچەکانی نیشتمانی لەبۆتسوانا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی بەکتریای ڕەنگ شین هۆکاری مرداربوونەوەیانە. ئەوبەکتریایە لەڕێگای ئاوەوە دەگوازرێتەوە و ژەهری کووشندە بەرهەم دێنێت و کاریگەری لەسەر سیستەمی هەستەدەماری فیل هەیە.
شارەزایان دەڵین ژمارەی فیل لەئێستادا لە زیمبابۆی دەگاتە 90 هەزار.
توێژەرەوان دەڵێن فیلەکان لە بۆتسوانا و چەند بەشێکی زیمبابۆی ژمارەیان لەئاستێکی باشدایە – دەگاتە نیوەی ژمارەی گشتی فیل لەئەفریکادا کە بە 400 هەزار مەزەندە دەکرێت. بەڵام لەچەند جێگایەکیکە بەتایبەتی لە دارستانەکاندا ژمارەی فیلەکان لەکەمبوونەوەدایە.