ستۆکهۆڵم / بەرلین (ڕۆیتەرز) – 2 ئەمریکایی و بریتانیەک خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی 2020 یان بەدەست هێنا، لەسەر دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری (C) لەکارێکدا بۆ دەیان ساڵ سەرقاڵی بوون و توانیان ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە کووشندەیە بەکەن و پەرە بە دەرمانی چارەسەری بدەن.
ئەوەی هارڤی ئاڵتەر و چارلز رایس لەئەمریکاوە و مایکڵ هۆتن لە بریتانیا دۆزیانەوە ئەوەدەگەێنێت کە دەرفەت هەیە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی هەوکرندی جگەر کە ئامانجێکە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەیەوت لە 10 ساڵی داهاتوودا بەدەستی بێنێت.
ئالتەر تەمەن 85 ساڵ دەڵێت " بۆ چارێکیکە ڕووناداتەوە خەڵکی بەڤایرۆسی جگەر بمرێت".
ئەو 3 زانایە لەخەڵاتەکدا بەشدارن و بەبڕی (1.1) ملێۆن دۆلاریان پێبەخشراوە بۆ دۆزینەوە و سەلماناندی کە ڤایرۆسەکە لەڕێگای خوێنەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی هەکرندی جگەر جۆری (C). ساڵانە 70 ملێۆن کەس توشی ئەو ڤایرۆسە دەبن و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی 40 هەزار کەس.
رایس تەمەن (68) ساڵ ووتی بۆ هەنگاونان بەشێوەیەکەی بنەڕەتی لە بەشی یەکەمی ئەم دۆزینەوەیەدا بۆ ئەوکاتەی دەتاونین چارەسەر بە سەرکەوتویی بکەین جۆرە چارەسەرێکە بێوێنەیە و بۆ جیهان پێویستە".
پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکەی ئەمساڵ بەر لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەجیهاندا بوو، بەڵام هەڵبژاردنی براوەکان جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگیی دەستنیشانکرندی ڤایرۆسەکە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ سەکروتن بەسەر ئەو نەخۆشیەدا.
رایس ووتیشی "بەرەوپێچشوون لە زنجیرەی جیناتدا توێژەرەوان بەتوانتردەکات لە بەدەستهێنانی برەودان بە چارەسەرەکان و دەرمان بۆ ڤایرۆسی کۆڤید -19ش.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت نزیکەی 3 ملێۆن تووشبوو بە هەوکردنی جگەر جۆری (C) تووشی ڤایرۆسی (HIV) بوون کە هۆکاری ئەیدزە.
خەڵاتەکە دانبەوەدا دەنێت کە توێژینەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کاتێک واڵتەر لە پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی ئەمریکا بوە، بۆی دەرکەوتوە نەخۆشیەکی جەگەر کە جۆری (A و B) نەبوە لەوانەیە لەڕێگای خوێن گواستەنەوە بگوازرێتەوە.
تیمی پزشکیی هۆتن کە ئەوکات کاریان بۆ کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانی (چۆرۆن) کردوە لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکاندا ڕێگایەکی دۆزیوەتەوە، کۆپی ڤایرۆسە نوێکەی کردوە، لە خوێنی مەیمونی شامپانزی تووشبوودا دۆزیویانەتەوە.
نەخۆشیەکەیان بە هەوکردنی جگەر جۆری (C) ناو نا. ئەم دەستنیشانکردنە ڕێگای خۆشکرد بۆ پەرەدانی پشکنین و دابین کردنی خوێن و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بەفراوانی، کە لەوانەیە هۆکاربێت بۆ تێکچوونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.
ڕایس کە لەئێستادا لەزانکۆی ڕۆکفێڵر لە نیویۆرک کاردەکات توانیویەتی لەڕێگای ئەندازیاری جیناتەوە کۆپی ڤایرۆسەکە بکات و بیسەلمێنێت کە هەمان دەرکەوتەی لە مەیمونی شامپانزیدا دەرەکەوێت لەمرۆڤیشدا هاوشێوەیە.
بەڵام ڕایس بە ڕۆیتەرزی ووتوە پێناچێت ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بتوانێت بەهاتنی ساڵی 2030 ڤایرۆسەکە لناوبەرێت، ئەوەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستنهێنانی دەرمانێکی کاریگەر و بەرفراوان تاچەند ساڵی داهاتوو، هەروەها زۆر لە وڵاتان توێژینەوەی لەسەر مەیمونی شامپانزی قەدەغەکرد. بەلام ئەوەی لە دەرمانی توێژینەوەکانی لەسەر شامپانزی بەدەست هات بەهێزتر بوو کاتێک توێژینەوەکان لەسەر مشک کران.
هۆتن تەمەن 69 ساڵ پرۆفیسۆری زانستی ڤایرۆس لە زانکۆی ئەلبرتا لە کەنەدا، ووتی "خەڵاتەکە کاری تیمەیکەی پشتراستکردەوە لەسەر دەرمانی هەوکردنی جگەر جۆری (C) کەلەئێستادا لەقۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر نەخۆشدایە.
چارەسەرە کاریگەرەکان دژ بەڤایرۆسەکان ئەوەی لەبەردەستدایە، لەوانیە لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ خولێکی خوێندن 30 هەزار دۆلاری تێبچێت.
گراهام کۆک پرۆفیسۆری نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لە پەیمانگای نیشتمانی مافی مرۆڤ لەکۆلێجی ئیمپریال لە لەندەن دەڵێت" لەوڵاتانی دهاتیان بەرزە و توانای سیاسیان هەیە ، دەبینین پێشکەوتنی گەورەهەیە".
ووتیشی لەوەلاتانی کەمدەرامەتدا "ئاستەنگ زۆرە بەسەریدا زاڵبن، بەڵام لەوباوەڕەدام ئەمە خواستێکی ڕەوایە".
رایس ووتی "ئەوانەی دەرمان بەرهەمدێنن هەوڵەدەن لەڕێگای بەخشینی مافی بەرهەمهێنانی بە وڵاتە کەمدەرامەتەکان نرخی کەمکەنەوە، لەمبارەیەوە وتی "زۆر دڵخۆش دەبووین ئەگەر ئەم کارە خێراتر بکرایە".
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دامەزراوەی نۆبڵ ئاهەنگی گردبوونەوەی بەخشینی خەڵاتەکەی کە لەستۆکهۆڵم لەمانگی 12دا ساڵانە بەڕێوە دەچێت هەڵوەشانەوە، مەدالیاکان و بڕوانامەکان لە ڕێگای پەیوەندیی تەلفزێۆنەوە دەبەخشرێت.
لەلایەکیکەوە دامەزراوەی نۆبڵی نەرویجی لەبڵاوکراوەیەکی فەرمیدا لە پێگەی خۆی دەڵیت بریاریدا نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020 ببەخشێتە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP دامەزراوەی نۆبڵ لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت بەهۆی هەوڵەکانی ئەو ڕێکخراوە لەپێناو نەهێشتنی برسیەتیدا، بەشدرابوونی لە باشکردنی دۆخی ئاشتی لە ناوچە لێقەوقماوەکاندا ئەوی ململانێ و شەڕی تێدا کەوتۆتەوە، هەروەها کارکردنی وەک هێزێکی بەتوانا لە هەوڵکانی دراوە بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی برسێتی وەک چەک لە چەنگ و ململانێداخەلاتەکەی پێبەخشراوە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی گەورەترین ڕێکخراوی مرۆڤایەتیە لە جیهاندا چارەسەری برسێتی دەکات و ئاسایشی خۆراک پتەوتر دەکات.
لەساڵی 2019دا بەرنامەی خۆراکی جیهانی یارمەتی لە 88 وڵاتدا بۆ نزیکەی 100 ملێۆن کەس دابین کردوە، ئەوانەی قوربانیی نەبوونی خۆراک و برسێتی بوون.
لەساڵی 2015دا وەک ئامانجێکی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتوەکان پەیرەوی کۆتاییهێنانی بە پرسێتی کردوە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕێگایەکی نەتەوەیەکگرتوەکانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە، بەڵام لەچەند ساڵی ڕابردوودا ڕەوتەکە پێچەوانەوە بوو. لەساڵی 2019دا زیاتر لە 135 ملێۆن کەس گرفتاری پرسێتی بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەوەتای چەند ساڵی ڕابردوو، زۆرینەی ئەمەش بەهۆی کەوتنەوەی زیاتری جەنگ و ململانێ چەکداریەکان بوە.
بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ هاریکاربوە لەبەرزبوونەوەی قوربانیانی پرسێتی لەجیهاندا، لەوڵاتانی وەک یەمەن، کۆنگۆ ، نیجیریا، باشوری سودان و بۆرکینا فاسۆ، و کەوتنەوەی ململانێی تووند و پەتا بوە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوکەسانەی لەکەناری مردندا دەژین و ڕوبەڕووی پەتاکە دەبنەوە.
ڕێکخراەکە دەڵێت ئەگەر بێت و ڕێکخراوەکە یارمەتی پێویست وەرنەگرێت جیهان لەمەترسی ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی پرسێتی گەورەدایە.
پەیوەندی نیوان پرسێتی و ململانێی چەکداری بازنەیەکی داخراوە، لەوانەیە چەنگ ببێتە هۆی شەر و نەبوونی ئاسایشی خۆراک و برسێتی، بەپێچەوانەش لەوانەیە برسێتی و نەبوونی ئاسایشی خۆراک ببێتە هۆی بەرپابوونی شەڕ و هۆکاربێت بۆ بەکارهێنانی تووندو تیژیی. ناتوانین ئامانجی نەهێشتنی برسێتی بەدەستبێنین ئەگەر سنوورێک بۆ چەک و ململانێی چەکدارا دانەنێین.