Accessibility links

سوهراب کەریمی: سزاکانی ئەمەریکا دەستی سوپای پاسداران کورت دەکاتەوە لە یارمەتیدانی کۆمەڵە ملیتانە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


بەهۆی کاریگەری سزاکانی ئەمەریکا وکۆمەڵگای نێونەتەوەیی، ڕەوشی ئێران بەگشتی وبەتایبەتیش باری ئابووری ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خەراپی دەڕوات ودراوی(تمەنی ئێرانی) وڵاتەکە هیچ ئەرزشێکی نەماوە وداتەپیوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەرداری ڕەفتارە خەراپەکانی نابێت. هەوەها لەسەر یارمەتیدان وهاندانی کۆمەڵە تیرۆریستییەکان بەردەوامە لە خۆرهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریکا وزۆر شوێنی دیکەی جیهانیش. لەبەرامبەر ئەم ڕەفتارانە وسەرکوتکردنی خۆپیشاندەران وپێشێلییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەناو وڵاتەکەدا، بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ بەردەوام سوورە لەسەر داسەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا وکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

سەرۆک ترامپ و ئەندامانی کۆنگریسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەکۆمارییەکان و دیموکراتەکانیشەوە هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر لەسەر ئێران دەکەن. هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کەوا سزاکان ئەو وڵاتانە و کۆمپانییانانەش دەگرنەوە کەوا پەیڕەوی داسەپاندنی ئەو سزایانە ناکەن کە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپێندراون. جا تا چەند سزاکانی ئەمەریکا وکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کاریگەریان لەسەر ڕەوشی ئێران بووە؟ ئایا سزاکان بوونەتە هۆکاری پەرەسەندنی پەتای کۆڤید-19 لەئێراندا؟ کە بە پێی ڕێزبەندی ئێران لە ئاستی جیهاندا سێزدەهەمین وڵاتە لە ڕووی زۆری ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لە مەسەلەی ڤایرۆست کۆرۆنادا پشکی شێری بەرکەوتووە وتا ئێستا کۆی گشتی تووشبوانی بە ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە زیاتر لە 513،000 حاڵەت ونزیکەی 30 هەزار کەسیش بە کۆڤید-19 گیانیان لەدەست داوە. ئایا ئێران دەست بەرداری ڕەفتارە خەراپەکانی لە جیهاندا دەبێت؟ ئەم پرسیاران وزۆریتریش حەیدەر کەریم لە بەرانامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سوهراب کەریمی هەڵگری ماستری زانستە سیاسیەکانە ولێکۆڵەری سیاسی بنکە لە کانادا تاوتوێ دەکەن.

سوهراب کەریمی بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکای گوت، کاریگەری گەمارووە ئابوریەکانی ئەمەریکا لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بووتە هۆی دەستتەنکی سپای پاسدارانی ئێران لە بەکارهینانی میلیشیا هاوپێمانەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، واتە پشتوانی ئابوری ئێران لە گروپە شێعە چەکدارەکانی بە شێوەیکی بەرچاو دابەزیووە ئەمەیش لە درێژخایندا خەڵکێکی زۆر لەم گروپانە دور دەکەونەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:07 0:00


XS
SM
MD
LG