Accessibility links

محەمەد وانی: لەئێستادا کورد لەبەغدا پێگەی لاوازبووە بۆیە بنکە و بارەگای دەسووتێت


مانگی ڕابردوو موقتەدا سەدر لەیەک هەفتەدا 2 نامەی ئاگاهی ئاراستەی حەشدی شەعبی کرد و تۆمەتباری کردن بەوەی ئاسایشی دەوڵەت تێکدەدەن و ناوچەی سەوزیان چەند جارێک کردوەتە ئامانج و ئەوان لە کوژرانی چەند چالاکوانێک بەرپرسیارن و ئاسایشی وڵات و کۆمەڵگایان خستۆتە مەترسیەوە، بەڵام کاتێک وشیار زێباری لەوە نەرمتر لێدوان دەدات و داوای دورکەوتنەوەی حشد لە ناوچەی سەوز دەکات دەبینین بارەگای پارتی دەسوتێنرێت، بەڵام موقتەدا سەدر کەس ناچیت بەلایا؟.

دوای کوژرانی ئەبو مەهدی ئەلموهەندس، هەندێک ملیشیا دەرکەوتن داوای تۆڵەسەندەوەیان دەکرد هانی توندوتیژییان دەدا و بەرپرسیارێتی مووشەکبارانی باڵێۆزخانەی ئەمریکایان خستە ئەستۆی خۆیان، بەمدوایانەش مووشەکیان ئاڕاستەی دەوروبەری هەولێرکرد، بەڵام باڵی سیاسی حەشد داوای هێورکردنەوە و ڕێگای گفتووگۆی مەدەنی دەکات وئەو تووندوتیژیە بەدەستی تێکدەر ناودەبات، ئەم دوو هەڵوێستەی حەشد چی دەگەێنێت؟.

لەمبارەیەوە محەمەد وانی نوسەرو چاودێری سیاسی بۆ دەنگی ئەمریکا لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ، دەڵێت "حەشەد یەک پارت نین، و چەندین بەشن، سەدر گوایە نیشتمان پەروەرە و ئەوانەی ملیشیای ئەون نەتەوەیین و بەعسیەکانن و قورسایی خۆیان هەیە و چەندین ملیشیای هەیە".

هەروەها دەڵێت "لەئێستادا کورد لەبەغدا زۆر لاوازە، پێشتر دەیان ڕابەری سوننە لەسەر شانی کورد بوون بەرپرس و سەرۆک و ئەندامی پەرلەمان سودیان لەکورد وەرگرت"، دەشڵێت "بەر لەڕیفراندۆم حەشدی شەعبی داینابوو کە ناتوانێت بچێتە کەرکووک، بەڵام کە بینی کورد بەوشێوەیە توانای نەماوە، بنکەو بارەگای دەسوتێنێت".

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:06 0:00


XS
SM
MD
LG