Accessibility links

زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە و تێکەڵبوونی لەگەڵ پەتای وەرزی


ئاماره‌کانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوویان له‌ هه‌ڵکشانه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ماوه‌ی 3 ڕۆژدا 8 هاووڵاتی به‌ ڤایرۆسه‌که‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌رز بوویه‌وه‌ بۆ 68 هاووڵاتی ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش هۆشدار ده‌ده‌ن به‌ هاووڵاتیان که‌ پێویسته‌، خۆیان بپارێزن به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی پایزدا که‌ په‌تای وه‌رزی به‌ر بڵاوه‌ و جیاکردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌که‌ و په‌تا وه‌رزیه‌کان زه‌حمه‌ته.‌

د. ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند "تێکه‌ڵ بوونی په‌تای وه‌رزی له‌گه‌ڵ کۆرۆنادا ترسناکه‌ و نیشانه‌کان به‌ باشی ناناسرێنه‌وه‌ و هه‌موو نه‌خۆشێکی به‌تاکانیش وه‌ک هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت تا ئه‌و کاته‌ی پشکنینیان بۆ ده‌کرێت "، ده‌شلێن گرنگه‌ هاووڵاتیان هه‌ستیار تربن و تا ده‌توانن به‌ ماسک و ده‌ستکێشه‌وه‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ .

له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی وه‌فا و چاره‌سه‌ر کردنی بریندارانی چه‌کی کیمایی و نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن به‌ شێوه‌ی پله‌ به‌ندی و به‌ ڕه‌چاو کردنی ڕاده‌ی به‌هێزی و لاوازی ڤایرۆسه‌که‌ له‌ جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌کاندا ، نه‌خۆشه‌کان دابه‌شکراون ، ئه‌وانه‌ی که‌ زیاتر ڤایرۆسه‌که‌ کاریگه‌ری لێ‌ کردوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا ده‌مێنه‌وه‌، ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند ڕۆژانه‌ ژماره‌ی تووشبووان ڕووی له‌ زیاد بوونه‌و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش له‌ مانگی 10 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ زیاتر له‌ 25 هاووڵاتیه.

به‌پێی دواین ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌کۆی 50 پشکنین 29که‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌ بوون 3 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار کراوه‌ ، کۆی گشتی تووشبووانیش له‌ پارێزگاکه‌دا 2 هه‌زارار و 155 که‌س بووه‌ و 2 هه‌زار و 34 که‌سیش ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌راندووه‌ 53 هاووڵاتیش له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشکیدان .

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00


XS
SM
MD
LG