زۆر لە وڵاتانی جیهان لە نزیکەوە دەڕواننە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. بێگومان هەر وڵاتەوە خواستی بە بەپێی بەرژەوەندی خۆیەتی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
ئێران کە دەیان ساڵە پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەمەریکا نەبووە یەکێکە لەو وڵاتانەی بە وردی چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکات.
بایدن جێگری سەرۆک بوو کاتێک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ پێنج وڵاتی تری زلهێزی جیهاندا ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی 2015یان مۆر کرد کە بەرنامەی ناوکی ئێران سنوردار دەکات بەرامبەر سوککردنی سزاکان. ترامپ لەو ڕێککەوتنە کشایەوەو بە " خراپترین ڕێککەوتن " ناودێری کرد و سزای نوێی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا کە زیانی بە ئابوری ئێران گەیاندووە و فشاری بۆ برد چالاکییە ناوکییەکانی زیاد بکاتەوە.
بایدن دەڵێت ئەو هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە نێو ڕێککەوتنەکە و ئێرانیش بگەڕێتەوە بۆ وابەستەبوونی خۆی پێوەی.
ئایە ئێران چۆن دەڕوانێتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تەوەری گفتوگۆیەکی دەنگی ئەمەریکایە لەگەڵ تەحسین عەبدوڵا شارەزای سیاسەتەکانی ئێران و عێراق.