تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی 3 ی مانگی 11 ی ئەمەریکا هەردوو کاندیدی هەڵبژاردنەکان سەرۆک ترامپی کۆماری و جۆو بایدنی دیموکرات هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیان لەو ویلایەتاندا توند کردووە کە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەن و بە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان ناودێر دەکرێن.
هەتا ئێستا زیاتر لە 85 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا یان بە ڕێگای پۆستە یان بە چوون بۆ بنکەکانی دەنگدانی دەنگی خۆیان داوە.
ئەو ویلایەتانی کە بوونەتە جێگای سەرنج و بایەخی هەردوو کاندید بریتین لە فلۆریدا، پێنسلڤانیا، کارۆلاینای باکور، ویسکانسن، ئەریزۆنا، مشیگەن و ئۆهایۆ.
لە ئێستادا سەنگییەکی زۆر لەسەر ویلایەتی فلۆریدایە کە خاوەنی 29 دەنگی نوێنەرە، هەندێک لە شارەزایان دەڵێن ئەگەر سەرۆک ترامپ فلۆریدا نەباتەوە ئەوا زەحمەت دەبێت بۆی بتوانێت 270 دەنگی نوێنەر بەدەستبهێنێت بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی.
بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتن میواندارێتی دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر لەزانکۆی تێنیسی ستەیت وبەرێز ئیسماعیلی ئیبراهیمی شارەزا لەبەشی زانستە سیاسییەکان و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بنکە لە کەنەدا دەکات.
دەقی بەرنامەکە