Accessibility links

هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ درووست بوونی شه‌ڕی براکوژی


درووست بوونی گرژی و ئاڵوزی له‌نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 4-11-2020 له‌ ناحیه‌ی چه‌مانکێی سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدی ، کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ‌ ده‌که‌وێته‌وه‌، هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ناو سه‌نته‌ری بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کیان دژی شه‌ڕی ناوخۆیی ڕێکخست و وه‌ک خوشیان ووتیان ئه‌م ڕووداوه‌، ده‌زگایی میتی تورکیای له‌ پشته‌وه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌ ناوچه‌یه‌کی جه‌نگ.

محمد حه‌مه‌ره‌زا به‌ ناوی دانیشتووانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ینامه‌یه‌کی خوینده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند ئه‌م پلانه‌ له‌لایه‌ن ووڵاتی تورکیاوه‌ داڕێژراوه‌، ئێمه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو هێزوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ده‌که‌ین که‌ ئه‌م پلانه‌ پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌م ناکۆکیه‌ش وه‌لابخرێت.

کاروان حه‌سه‌ن یه‌کێکی تر له‌ به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌که‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌یدانێکی جه‌نگی براکوژی بووه‌، زیاتر هه‌ست به‌ مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و جۆره‌ جه‌نگه‌ ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌ پلانی تورکیا ده‌زانن و کاردانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ڕابردوویه‌تی و ده‌خوازین سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کریکارانی کوردستانه‌ نه‌چنه‌ ناو ئه‌و جه‌نگه‌وه.‌

له‌ ڕووداوه‌که‌ی ناحیه‌ی چه‌مانکێ‌ ی سه‌ربه‌ قه‌زای ئامێدی پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ش بریندار بوون، هه‌ر له‌ کاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ دا په‌رله‌مانی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرد ، که‌ لۆژیکی ئاشتی و بژارده‌ سیاسی و ئه‌قلانیه‌کان زاڵ بکه‌ن بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00


XS
SM
MD
LG