Accessibility links

کاردانەوەکان لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی


بەشێک لە کاربەدەستان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێزەکانی پەکەکە بە کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و هێرشکردنە سەر پۆلیسی بیرە نەوتەکان تومەتبار دەکەن لە بەرامبەردا بەپێی سەرچاوەکان ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان نیگەرانن.

موقەدەم تەیب عەبدولڵا بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەی پاراستنی ژینگە کە لە ڕووداوەکەی چەمانکێ بریندار بووە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند " ئێمە لە نێو ئۆتۆمبێێکی جۆری پیکابدا بووین، بۆمبێک لەژێر ئۆتۆمبێلەکەماندا تەقییەوە، ئێمە دوو ئەفسەرو مفەوەزێک بووین لەگەڵ شۆفێرەکەماندا، هێرش شەهید بوو ئێمەش بریندار بووین."

ناوبراو دەشڵێت ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە دەرچووەو دەڕواتەوە ماڵەوە هەرچەندە دەڵێت برینەکەی لەوانی تر سووکترە بەڵام دەموچاوی هەمو ساچمەی پێەوە.

موقەدەم تەیب عەبدوڵا لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتیشی " ئێمە هێزێکی مەیدانی شەڕ نەبووین، بەڵکو هێزێکی ڕاگەیاندن و ڕوشنبیری لەشکەری بووین و سەردانی بارەگای خۆمان دەکرد و باسی رەوشی گەشتیمان بۆ پشێمەرگە دەکرد."

سەبارەت بە گرفت و ناکوکیەکانی نێوان هێز و ئەندام و لایەنگران پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بێوان یونڤەر ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەمپی ڕوستەم جودی لە مەخمور بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئێمە پەکەکەین و بیر و پەیڕەوی بیروبۆچوونەکانی ئۆجەلان دەکەین، پارتی بەو بیانووە هێرش دەکاتە سەرمان هێرشی فیزیکی و تەندروستی و ئابوری و پەروەردە و ئەمە ساڵێک و سێ مانگە گەمارویان خستووەتە سەر خەڵکی کەمپ، تا دوا هەناسە لەبەرامبەر تورکیا دەوەستن بۆیە گەمارۆمان خراوەتە سەر"

ناوبراو دەشڵێت "ئامانجی تورکیا لە باشوری کوردستان ئەوەیە کە کورد بە دەستی کورد بە کوشتن بدات."

لە لایەکی ترەوە رێبین سەلام کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند" شەڕ فرۆشتنەکە دیارە کە ئێستا کێ شەهیدی داوە بە بەڵگەی ئەوەی کە هێرش جەوهەر یەکەمین شەهیدی ئەو کاروبارانە بوو، یەکەم لایەن کە شەهیدی داوە ئەو لایەنە نابێت کە هێرشی کراوەتە سەر و شەڕی پێ فرۆشراوە؟ جگە لەوە ئەمڕۆ دیسان هێرش کراوەتە سەر پۆلیسی نەوت و بە تەقاندنەوەی ئەو بیرە نەوتانە ئەوە دەردەخات کە کێ هێرشی کردۆتە سەر کێ، خۆ بیرە نەوتی ئەوان(پەکەکە) نییە کە پارتی هێرشی کردبێتەسەر بیرە نەوتی خەڵکی کوردستانە و منداڵی کوردە لە هەموو لایەک گەمارومان خراوەتەسەر ئینجا ئەوان هاتوون ئەو بیرە نەوتانە دەتەقێننەوە، ئەگەر بریارەکە هی هەموو پەکەکەیە و گشتیە ئەوە ئەجندایەکی دەرەوەیە جێبەجێ دەکرێت بۆ پوکانەوەی هەرێمی کوردستان."

سامی رێکانی سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆ سەبارەت بەو کێشە و گرفتانە بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی" شەڕی ئەو دوو لایەنە کوردیە واتای خراپبوونی ئەزمونی کوردی لەم ناوچەیە و پێویستە نزیک بن لە یەکتر و ئەوە بەرچاو بخرێت کە ئیدی شەڕی برا کوژی ناکرێت و پێویستە پەکەکە دەست وەرنەدانی ئەم ناوچەیە و لە هەمانکاتدا بابەتی پێشمەرگەی ڕۆژ کە ئەویش یەکێکە لەو هێجەتانە، بۆیە پێویستە رێککەوتنێک بکرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:31 0:00


XS
SM
MD
LG