Accessibility links

دکتۆر هێرش سەلیم: هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا خۆپارێزی پەیڕەو ناکرێت و کۆڕ و کۆبوونەوەی هاوڵاتیان زۆرە


وەک ئاشکرایە ئامارەکانی توشبوون لەعێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی لەهەڵکشاندایە.

لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دکتۆر هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلیمانی دەڵێت "لەئێستادا شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا سەرتاسەری هەموو جیهانی گرتۆتەوە،بەهۆی ئەوەی بارودۆخەکە لەڕوی خۆپارێزیەەو شل کرابوو، هەوەها لەڕوی هاتنی سەرماو پایز و زستانیش بەرێوەیە، وەرزی پەتا وەرزیەکانە، بۆیە باردۆخی کۆرۆنا لەتەشەنە سەندندایە".

دکتۆر هێرش دەشڵێت"هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون ئەوەیە خۆپارێزیەکە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و کۆڕ و کۆبنەوە و تێکەڵبوونێکی زۆریش لەناو هاوڵاتیاندا هیە".

لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ ووریا کاڵی دکتۆر هێرش ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەو شوێنانەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن ڕێوشوێنی تووندیان نەگرتۆتەبەر".

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:09 0:00


XS
SM
MD
LG