Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: هێمن دەریا


زۆر گرنگە هونەرمەندانی موزیسیان بەردەوام ئاگاداری هەر هیچ نەبێت بەشێکی زۆری ئەو دیالۆگ و قسە و باسانە بن کە تایبەتن بەم ژانرە هونەرییە؛ ئەگەر لەبەر هیچ نەبێت، لەبەر بەرەوپێشبردنی ڕەوشی هونەری موزیک و گۆرانی و هەروەها دوانەکەوتن لەو ڕەوتەی ئەم هونەرە گەورەیە تیایدایەتی.

موزیک لە ژیانی هەمووماندا ئامادەیی هەیە، لەوبڕوایەدا نیم کەسێک هەبێت لەم دنیا بەرینەدا چێژ لە موزیک وەرنەگرێت.

ئەم چێژ وەرگرتنە لە موزیک یان لە گۆرانی، شتێکی ڕێژەییە لەو ڕوانگەیەوەی هەندێک کەس تامەزرۆی بیستنی موزیکی کلاسیکن، هەندێکی تر بە شوێن بابەتی تازەوەن و گوێبیستی ئەو موزیکە دەبن کە بە موزیکی هاوچەرخانەی دادەنێن.

بەڵام پێویستە ئەوەش بڵێین، موزیک و گۆرانی هەر تەنها چێژ نییە، بەڵکو دیدگای تایبەتی زانستیانەی خۆیشیان هەن، جا ئەوەی چەندێک گفتوگۆی هونەریانە لەسەر ئەو ڕەهەندە کراوە، ئەوەیان بابەتێکی ترە.

کەم نین ئەوانەی جەخت دەکەنەوە لەوەی لە موزیک و گۆرانی ئەمڕۆدا، تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت، هەر بۆیەشە دەبیستین کاتێک ڕەخنە لە هونەرمەندێکی موزیسیان یان گۆرانیبێژێک دەگیرێت، دەگوترێت "بەکارهێنانی ئامێرە نوێیەکانی تەکنەلۆژیا، کەموکوڕییەکانی بۆ شاردۆتەوە."

هێمن دەریا، موزیسیانی کورد خاوەنی ئەزموونێکی ناوازەیە.

هەوڵەکانی لە تێکەڵکردنی کۆمەڵێک شێوازی موزیکدا چڕکردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش باندێکی هونەریی پێکهێناوە و ناوبەناو بە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی ئاشنامان دەکات بەو شێوازە نوێیەی خۆی کاری لەسەر دەکات.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا ئەو جۆرە تێکەڵکردن و نوێخوازییە، چەندێک ڕەسەنایەتی لە گۆرانی و موزیکی کوردیدا بەرەو کاڵبوونەوە دەبات؟

هێمن و باندەکەیشی توانیویانە ڕێگەیەکی پڕ لە هەوراز و نشێو ببڕن، هەنگاوی ئارامانەی خۆیان دەنێن، لە کلتور و فەرهەنگی کوردییەوە سەرچاوەیان گرتووە، پارچە هونەرییەکانیشیان پێمان دەڵێن کە موزیک زمانێکی جیهانیانە بێت، ئیدی بۆچی ئاشنای تایبەتمەندێتییەکانی موزیکی یەکتر نەبین و ئەی بۆچی نەتوانین چەند تایبەتمەندێتییەکی موزیکی کلتورە جیاوازەکان لە پارچە موزیکێکدا کۆ بکەینەوە.

ئایا پێویستە سود لە چی وەربگیرێت بۆ وتنەوەی گۆرانییەکی کوردی؟

ئایا جیاوازییەکان چین لە نێوان موزیکەکان لە جیهاندا؟

مێژووی پێکهێنانی گروپی نانۆبیت لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟

ئایا هێمن دەریا بە چ شێوەیەک تەکنەلۆژیا لە بەرهەمە هونەرییەکانیدا بەکاردەهێنێت؟

هێمن دەریا، موزیسیان لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:41 0:00


XS
SM
MD
LG