Accessibility links

ئایا بەستنی دەمامک نەخۆشیەکە لەناو دەبات؟


بەر لە ساڵێک ئەگەر کەسێکت بە دەمامکەوە بەدیبکردایە، لەوانەبوو بیرت لەوەبکردایەتەوە کە نەخۆشە، یاخودا تاڕادەیەک نامۆیە، یاخود دەیەوێت خۆی دەرخات. ئەمرۆکە بەهۆی پەتاکەوە بەستنی دەمامک بۆ ڕێگریی‌گرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 بۆ ئەمریکایەکان دۆخێکی سروشتیی‌یە.

34 وڵایەت و کەرتی کۆلۆمبیا (واشنتنی پایتەخت) داوا لە دانیشتوانی دەکات لەجێگای گشتیدا دەمامک ببەستن.

ئەمەش وەک نەریت ڕەنگە دوای نەخۆشیەکەش بەردەوام بێت.

دکتۆر بارۆن ماثیما پرۆفیسۆری زانستی پەتاکان لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک دەڵێت " پێشبینی دەکەم جۆرە کاریگەریەکی بەردەوام هەبێت لەسەر ئەو نەریتەی هەڵمانبژاردوە وەک لەدەموو لووتکردنی دەمامک کاتێک لەماڵ دەچینە دەرەوە، بەڵام لەوانەشە لەگەڵ نەمانی پەتاکە ئەو ڕەفتار و نەریتەش نەمێنێت".

هەموو ئەمریکایەکان دەمامک نابەستن، بەتایبەتی لەڕوانگەی سیاسیەوە لە دەمامک دەڕوانن. بەڵام پەتاکان ڕەفتاری گشتیی لە ڕابردوودا گۆڕیوە. دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سارس لەساڵی 2003دا دەمامک بەستن لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بوو بەنەریت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شارەزایانەی دەنگی ئەمریکا ووتویژی لەگەڵ کردوون گوومانیان هەیە کە ژمارەیەک ئەمریکایی دوای پەتاکەش دەمامک بەکاربێنن.

دکتۆر بۆریس لۆشینگ ڕاگری کۆلێجی تەندروستیی گشتیی لە زانکۆی ماریلاند دەڵێت"ئەگەری زۆرە هەموو کەڕەتێک بە وەزی ئینفلەوەنزا و سەرمادا تێپەڕین ئەوا کەسانێکی زۆر دەمامک دەبەستن، بەڵام من ئەمە وەک پابەندبوونێکی نیشتمانی نابینم".

دکتۆر بۆریس دەشڵێت "سەخت بوو لەگەڵ ئەو هەموو ئامار و زانیاری تایبەتە بەو پەتایە خەڵکی ڕابێنێت دەمامک ببەستن، لەوباوەڕەدام بەردەوامی دەبێت بەڵام بافراوانی نابێت".

لۆشینگ کە لەمانگی 11ی ساڵی 2010دا تا مانگی 9ی ساڵی 2015 جێگری بەڕێوبەرایەتی نەشتەرگەریی گشتیی ئەمریکا بوو پێشبینی دەکات تەوقەکردن وەک پێشتر نەمێنێت و کەمتربێتەوە.

دەڵێت "وێنای دەکەم لەداهاتوودا بەتایبەتی لە وەرزی سەرماو ئینفلەوەنزادا، بەدوور دەبن لەیەکتر و لەدوورەوە دەڵێن سڵاو تەنها دەست بەرزکردنەوە بۆ سڵاو بەکاربێنین، با بەئانیشک لەیەکدان ساڵاو بکەین، با لاپێ لەیەک بدەین، با وەک خەڵکی هیندستان سڵاوی (نامەستێ) بەکاربێنین ،یاخود باشێوەیەکی جیاوازتر بەکاربێنین، بۆیە لەوباوەڕەدام گۆڕانکاریەکی ڕۆشەنبیری لە شێوەی سڵاو لەیەککردن بێتە ئاراوە".

دکتۆر ئارون گالات ووتەبێژی کۆمەڵەی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لەئەمریکا دەڵێت "بەگشتی لەوانەیە ئەمریکایەکان کەمتر هەستیاربن".

دکتۆر ئارون دەشڵێت "لەوباوەڕەدام ئەو باوەشەی پێشتر بەیەکرتیماندا دەکرد، دەستی یەکترمان دەگرت و تەقەمان دەکر و نزیک لەیەکترەوە دادەنیشتین، لەژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵایەتیمان گۆڕانکاری بەسەردا بێت".

دکتۆر ماثیما لە زانۆکی کۆلۆمبیا دەڵێت "لەوانیە خەڵکی زیاتر ڕەفتاری خاوێنی پەیڕەوبکەن ،کاتێک بە دۆخی پەتادا تێدەپەڕین، بەدوور لە ڕوانگەی سیاسیەوە ئەوا دۆخێکی مەترسیدارە و ناتوانین پێشبینی دەرئنجامەکەی بکیەن، واهەست دەکەم هەندێک ڕەفتاری پاک خواینی هەڵمانبژاردوە پێدەچێت بەردەوام بێت لەئاستێکی دیاریکراودا لەگەڵ بەڕێوەچوونی ژیان".
دەشڵێت "هەندێک لەو نەریتانەی لەسەری پەروەردەکراوین وەک دەست شتن، بەستنی دەمامک، پاککردنەوەی ڕووبەرەکان لەوانەیە تاڕادەیەک بۆ ماوەیکی درێژخایان بەردەوام بێت".
گالات دەڵێت "لەوباوەڕەدام تێگەیشتن لەچۆنێتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، چیدی خەڵکی ناتوانن پۆخڵبن، ئەوشوێنانە پاکدەکەنەوە پێشتر گرنگیان پێنەداوە، زۆر دەست شتن دەبێتە ڕەفتارێکی بەردەوامی ڕۆژانە".

ئەمەش کاریگەری لەسەر پیشەسازیی دەبێت، زۆر لە کارداریە بازرگانیەکان بەریەککەوتن کەم دەکەنەوە، لە ڕێستۆرانتەکان چیدی مۆرکردنی وەرەقوەی پارەدان پێویست ناکات، فڕۆکەوانی ڕێوشوێنی پاکوخاوێنی نوێی داناوە، سیستەمی پاکردنەوەی هەوا بۆ نموونە.

لۆشینک دەڵێت "ئەوەی زۆر گرنگ دەیبینم لەداهاتوودا خزمەت گوزاریی لەجیهاندا لەبنەڕەتدا گۆڕاناکری بەسەدا دێت، بۆ نموونە پێشبڕکێ لەسەر دەرخستنی پاکوخاوێنی دەبێت، لەڕاستیدا هەندێک کۆمپانیا خۆراک و کارداری شێوەی پەیڕەوی پاکوخاوێنیان بڵاودەکەنەوە، هەوڵەدەن بەئاستی پاکوخاوێنی سەرنجی کڕیار ڕاکێشن".

هەروەها لەوانیە کاریگەری پەتاکە تامەودایەکی دوور کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەبێت ، ژمارەی ئەوکەسانە بەرزبێتەوە بەهۆی نیشانەکانی نەخۆشی لەماڵەوە زیاتر بمێننەوە.

لۆشینک دەڵێت "ئەوەی فێریبوین و لەسەری ڕاهاتووین جوانیە، ئەوەش دۆخی هەموکەس نیە، بەڵام جیهانی کار لەماڵەوە دوور لە نوسینگەی کار، دەرفەتی نوێی بۆ هێناوینەتە کایەوە".

دوای جیهانی پەتاکە پێدەچیت مانەوە لەماڵەوە هەوڵیک بێت بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن لەتووشبوونی.

لەوانەیە مووشەکێکی ساڵانی شەستەکان گەڕابێتەوە خوولگەی زەوی

زاناکانی ئاژانسی ئاسمانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا (ناسا) دەڵین پاشماوەی مووشەکی باکارهاتبوو بۆهەڵدانی کەشتیەک بەرەوە مانگ لەشەستەکاندا لەوانەیە دوای 54 ساڵ گەڕابێتەوە خولگەی زەوی.

زاناکان ئەو تەنەیان لەمانگی 9ی ڕابردوودا بەدی کردوە، لەڕێگای تلسکۆبی ڕوپێوی تایبەتەوە لە دورگەی ماوی لەهاوایی. سەرەتا لەو باوەرەدابوون لەوانەیە بەردبێت، ناویان لێناوە 2020 SO کاتێک ڕەوتی ئەو تەنە دەچێتە ئاستێک لەزەوی نزیک دەبێتەوە، سەرنجی ناوەندی تەنە نزیکەکانی لەزەویەوە ڕاکێشاوە، لە تاقیگەی هەڵدانی مووشەکی ناسا لەکالیفۆرنیا.

زاناکان سەرنجی ئەویشیاندا خولگەی تەنەکە جیاوازە لە بەرد باوەکانی لەوەلاییدا هەن. لەکاتێکدا بەرد خولگەیەکی باوی درێژ و لاری بەرەو زەوی هەیە، بەڵام ئەم تەنە خولگەی لەئاستێکی ڕێکە وەک زەویە.

بەریوەبەری CNEOS

بۆڵ شۆداس دەڵێت" توێژینەوەی زیاتر و پێوانەی تەنکە دەریخستوە لەوانیە لەدەستکردی مرۆڤ بێت، لەسەر بنەمای قەوارە و چڕیی ئەگەری هەیە بەشیک بێت لە مووشەک. شۆداس گوومانی هەیە ئەوە پاشماوەی ئەرکێک بوە بۆ مانگ، بۆ سەلماندنی ئەوە، خولگەی مووشەکی 2020 SO گەڕاندەوە بۆ دواوە، بەدواچوونیان بۆ نزیکترین ڕێڕەو کرد لەزەویەوە تا مانگی 9ی ساڵی 1966.

ئەو بەروارە هەمان بەروارە کەشتیی Surveyor 2 ئەوی ناسای هەڵیدابوو لەسەر مانگ بنیشێتەوە، دروستکرابوو بۆ ڕووپێوی پێگەی نیشتنەوەی نێردراوی دوای ئەوە ئەپۆلۆ، ئەوەی پلانی بۆدانرابوو مرۆڤ بگەێنێتە سەر مانگ لەساڵی 1969دا.

مووشەکی ئەتڵەس هەڵدراو دوای ماوەیکەی کەم لەمووشەکەی ناوند جیابۆتەوە ئەوەی بۆقۆناغی نیشتنەوە لەسەر مانگ دانرابوو. بەڵام کەشتیەکە بەشێکی جووڵەپێکردنی لەواڵایی و خولگەی مانگدا لەکار کەوتبوو، ئەوەش هۆکاری کەوتنەخوارەوە و بەرکەوتنی بەخاکی مانگدا و تێشکانی بووە.

لەلایەکی‌کەوە مووشەکی ناوەند لەهەمانکاتدا جیابۆتەوە بەدووری مانگدا سوراوەتەوە و دواتر دورکەوتۆتەوە لەخولگەیەکدا بەرەوە خۆر دیار نەماوە.

ناسا دەڵێت پێدەچێت مووشەکی 2020 SO گەڕابێتەوە و ڕاکێشانی زەوی لە ڕۆژی 8ی مانگی 11دا هێنابێتیە خولگەی زەوی، لەبەرزیی 1.5 ملێۆن کیلۆمەتر . پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 4 مانگ لەوێ بمێنێتەوە، بەر لەوەی بۆچارێکیکە لەمانگی 3ی داهاتوودا بۆ خولگەی خۆر بگەڕێتەوە.

ناسا دەڵێت ئەو مووشەکە دوو ئەڵقەی گەورەی خولانەوە بەدوری زەویدا دەخولێتەوە نزیکترینیان لەمانگی 12ی داهاتوودا دەبێت، لەوکاتەشدا زاناکان دەتوانن لەنزیکەوە چاودێری بکەن و لەڕێگای شیکرنەوەی تیشکەوە باشتر بزانن بەردی ئاسمانە یاخود پارچەی مووشەکە؟.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:56 0:00


XS
SM
MD
LG