شاندێکی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه پێكهاتوون له هاوسه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا و نوێنه‌رانی ئه‌ورووپا، بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی له كوردستانی عێراق و ڕێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروست كردنی شه‌ڕی ناوخۆ و دابڕاندنی پارچه‌كانی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ن گه‌لی كوردستان كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ له‌بیرنه‌كات.
ئه‌حمه‌د كاراموس، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند"بێگومان هه‌ڵه‌بجه كه هه‌زاران قوربانی بۆ دۆزی كوردستان داوه ، سه‌دانیان گوڕه‌كانیان ون و نادیاره، ئه‌مه ده‌ستكردی گه‌لانی داگیركه‌ره،له كاتژمێرێكدا 5 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه ،ئه‌مانه قوربانی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌نیداری داگیركه‌ران بوون."
سه‌باره‌ت به گرژیه‌كانی ناوچه‌ی چه‌مانكێ ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له نێوان هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ، دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، ئێمه سه‌ردانی هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌خوازین، جارێكی دیكه هچ گرژی و ئاڕاسته‌یه‌ك بۆ ئه‌و جه‌نگه ئاوه‌ژوو نه‌كرێت، ئه‌وه مه‌به‌ست و ئامانجی داگیركه‌رانه، كه پێویسته هه‌مووان هه‌ڵه‌بجه بهێنه پێش خویان و بزانن قوربانی جه‌نگ؛ هاولاتی سیڤیله.
شاندی كونگری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ، بڕیاره له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حیزبه سیاسیه‌كاندا كۆبێته‌وه و وه‌ك ئەندامانی شاندەکە دەڵێن تا "په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد به هه‌موویان بده‌ن و ده‌شبنه ناوه‌ندێك له نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرژیه‌كان.
زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە لە پارێزگای هەڵەبجە: