هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێدانی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی کۆڕۆنا به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی لاوان، به هاوکاری سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌کان بۆ دانیشتوان و ئاژانسی سویدی بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدان، هه‌ڵمه‌تێکی دابه‌شکردنی ده‌ماک و بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕێنمایی ته‌ندروستیان، له‌سه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ده‌ستپێکرد ، ئاماره‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌که و گیان له‌ده‌ستدانیش به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندان.
کۆسار مه‌حمود یه‌کێک له به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌ته‌که له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئەمەریکای ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌که له‌مڕۆدا و له 9 شاری دیکه به‌ڕێوه ده‌چێت و جگه له بڵاو کردنه‌وه‌ی پروشه‌ری ڕێنمایی تایبه‌ت به ڤایر‌وسی کۆرۆنا 2 هه‌زار ده‌مامک و ماده‌ی پاکژکه‌ره‌وه‌ی ده‌ست دابه‌ش ده‌که‌ن ، له کاتی دابه‌شکردنی ده‌مامکیشدا تێبینیمان کردووه که که‌مترین هاوولاتی ماسکی به‌کار هێناوه.
تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناش، ده‌ڵێن، ڤایرۆسه‌که به به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه‌ده‌کات و له 24 سه‌عاتدا 3 هاووڵاتی له نه‌خۆشخانه‌کانی کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له لێدوانێکدا بۆ ده‌نگی ئەمەریکا ئاشکرای ده‌کات ، له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پشکنینه‌کاندا به‌رده‌وام ژماره‌ی تووشبووان زیاد ده‌کات ، ئه‌وه‌ش پێویستی به زیاتر خود پارێزی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوینی تایبه‌ت له‌لایه‌ن هاوولاتیانه‌وه هه‌یه که ئێستا ماسک و ده‌ستکیش و نه‌چوونه ناو کوبوونه‌وه فراوانه‌کانه‌وه هه‌یه .
به پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه تاوه‌کو ئێستا 140 هاووڵاتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له 100 هاوولاتی له ژێر چاره‌سه‌ر کرندان و له کۆی 2 هه‌زار و 965 تووشبوو، 2 هه‌زار و 736 نه‌خوش چاک بوونه‌ته‌وه ، له دوو سه‌نته‌ری کوڕۆنا و قاووشێکی گوومانلیکراوان ڕۆژانه نه‌خوش وه‌رده‌گیرێت.