ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ به ژناندا، ئاماژه به‌زیاد بوونی حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی و جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکاریه‌کانیان له‌لایه‌نه ئیداره‌ی خۆجێهی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌که‌ن و ده‌شڵێن به‌هۆی دۆخی داراییه‌وه، حاڵه‌ته‌کان زیادیان کردووه ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه بە که‌م بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌راورد به ساڵی ڕابردوو حاڵه‌ته‌کان که‌میان کردووه.
هێرۆ وه‌کیل لێپسراوی به‌شی ژنان له ڕێکخراوی نوێ بۆ ژینگه و مافه‌کانی ژنان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی داواکاریه‌کانمان، وه‌ک ساڵانی ڕابردوو له کردنه‌وه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان،که‌ماوه‌ی ساڵێکه فه‌رمانی ده‌رچووه و نه‌کراوه‌ته‌وه ، هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی شوێنێک بۆ داڵده‌دانی ئه‌و ژنانه‌ی که توندوتیژیان ئه‌کرێته سه‌ر تا ئێستا جێبەجێ ناکرێت ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانه هه‌واڵی جه‌رگبڕی کوشتنی ژنان ده‌بیستین."
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان ، ڕێکخراوه‌کان به‌جیا که‌یسه‌کانی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌بینن، ئه‌مه‌ش وای کردووه ئامارێکی گشتی حاڵه‌ته‌کان به‌رده‌ست نه‌بێت، موقده‌م به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پولیسی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای راگه‌یاند "له‌م ساڵدا به پێی ئاماره‌کانی پولیس له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 37 دۆسیه تۆمار کراوه که به‌راورد به ساڵی ڕابردوو 75 دۆسیه تۆمار کرابوو حاڵه‌ته‌کان که‌میان کردووه، هیچ ژنێکیش له‌پارێزگاکه‌دا نه‌کوژراوه".
له ده‌ستپێکی چالاکیه‌کانی هه‌ڵمه‌تی 16 ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژناندا، به‌شێک له چالاکوانانی ژنان له هه‌ڵه‌بجه ، بڕیاریاندا ئیتر، داواکاریه‌کان ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌که‌ن و قسه‌ش نه‌که‌ن له‌م ڕۆژدا ، ئه‌وان نیگه‌رانن بوون له کوشتنی ژنان دوای ئه‌و هه‌موو چالاکیانه‌ی که ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێن.