Accessibility links

بەڕێوبەرایەتی ترامپ پارێزگاری لەسەر باڵندەکان هەڵدەگرێت


بەڕێوبەرایەتی ترامپ پارێزگاری فیدراڵی درێژخایانی لەسەر باڵندەکانی وڵاتەکە هەڵگرت، بەرپرسانی فیدراڵی پێشوو و ژمارەیەک لە زاناکان لەسەر ئەگەری لە ناوچوونی ملیارەها باڵندە بەهۆی ئەوە هەنگاوەوە ڕێگربوون.

بەڕێوبەرایەتی ماسی و ژیانی کێوی ئەمریکا بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو پێشنیاری پاشگەزبوونەوەیە لە تۆماری فیدراڵیدا بڵاوکردەوە. ئەو دوا هانگاوە و واتای گۆڕانکاریە – ڕێگری گەورە لە دەسەڵاتی فیدراڵی دەکات ڕێگای دادگا بگرێت دژ بە پیشەسازیەکان بەهۆی کارەکانیانەوە کە دەبنە هۆی مردنی باڵندە کۆچبەرەکان – لەوانەیە لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئەم بڕیارە بکەوێتە باری جێبەچێکردنەوە.

بەرێوبەرایەتی ژیانی کێوی پشتڕاستیکردەوە ئەو دەرئەنجامانەی پێی گەیشتوە، ئەگەر ئەو هەنگای پارێزگاریە نەمێنێت ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژمارەیەک جۆری باڵندە دەبێت ئەوەی یاسای پەیمانی باڵندە کۆچبەرەکانی ساڵی 1918 دیپارێزێت، لەسەر جۆڕەکانی هەڵۆ و داڵ و باڵندەکانی لەسەر دەریا دەژن و باڵندەکانی دەجرێوێنن و هەروەها چۆلەکە.

ئەم هەنگاوە دەسەڵات دەگەرێنێتەوە بۆ یاسای فیدراڵی پارێزگاری لە پیشەسازی و سەرهەڵدانەوەی مەترسیە گەورەکانی ڕوبەڕوی باڵندە کۆچبەرەکان دەبنەوە وەک لێدانی ئیلیکتریک لێیان لەسەر هێڵی تەلی ئیلیکتریک و بەرکەوتنیان بە تۆربینەکانی بەرهەمهێنانی ئیلیکتریک، هەروەها مردنی باڵندەکان لە ئاوە ژهەراویەکانی بەهۆی هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانەوە دروستدەبن.

بەپێی توێژنەوە نوێـیەکانی بەڕێوبەرایەتی ماسی و ژیانی کێوی ئەمریکا، لە هەبوونی نزیکەی 7 ملیار باڵندە لە باکوری ئەمریکادا، ساڵانە پیشەسازیی نیزکەی 450 ملێۆن بۆ 1.1 ملیار با ڵندە دەکوژێت،

بەرێوبەرایەتی ترامپ چەخت دەکاتەوە ئەو یاسایە تەنها ئەو باڵندانە بگرێتەوە بەمەبەست دەکوژرێن و داوادەکات ئەو مەرجە لە بەندەکانی یاسای پاراستنی بەڵندەکاندا دانرێت. بەرێوبەرایەتی ماسی و ژیانی کێوی دەڵێت ئەو گۆڕانکاریە لەوانیە تواناو باشیی و شێوەی پاراستنی باڵندەکان کەمکاتەوە.

ڕەتکردنەوەی یاساکە دوای ئەوەی دادوەری فیدراڵی لە نیویۆرک لەمانگی هەشتی ڕابردوودا دارشتنەوە یاسایەکەی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە، بەڕێوبەراتی ترامپ لە هەوڵی رێکخستنەوەی یاسای باڵندە کۆچبەرەکان بەردەوامبوو.

دوای 2 ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی هەواڵی سەرنەکەوتنی سەرۆک دۆناڵد بەرامبەر بە جۆو بایدن، بەرپرسانی فیدراڵی گۆڕانکاریـیەکانی پەیمانی پاراستنی بەڵندەکانیان خستە بەردەم کۆشکی سپی، ئەوەش دوا هەنگاوە بەر لە پەسەندکردنی.

دەیڤید یارنۆڵد سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆدبۆنی نیشتمانی لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەینی ڕابردوودا وتی، ترامپ لە دۆخێکی سەرشێتیدا بوو بۆ یەکلاکردنەوەی سیاسەتی کوشتنی باڵندەکان، دەبێت دەستبەکاربوونەوەی ئەم یاسا بنەڕەتیە کە تەمەنی 100 ساڵە لە پێشەوەی گرنگیدانی بەڕێوبەرایەتی بایدن و هێرێس و کۆنگرێس بێت."

ستیڤ هۆڵمەر لە دامەزراوەی American Bird Conservancy وتی ئەو گۆڕانکاریە کەمبوونەوەی ژمارەی بەڵندەکانی لەساڵانی حەفتاکانەوە دەستی پێکردوە خێراتر دەکات.

ڕایچڵ هۆڵمەر جێگری سەرۆکی پەیوەندی نیشتمانی پیشەسازیەکان وتی "چۆنێتی جێبەجێکردنی پەیمانی سالی 1918 لەسەر دروستکردنی باڵەخانە بازرگانیەکان و سیستەمی گواستنەوەی ئیلیکتریک و جۆرەکانی ژێرخان دەرئەنجامی گەورەی دەبێت".

جانز ووتی گۆرانکاریەکان لەسەردەمی ترامپدا پێویستە بۆ دڵنیابوون لەبەکارنەهێنانی یاسای باڵندەکان بەڕێگایەکی خراپ، ئەمە گازندەیەکە دەمێکە لەلایەن پارێزەری پیشەسازیی دەکرێت سەرباری ئەوەی بەرپرسانی فیدراڵی دەڵێن بەدەگمەن توومەتی تاوان ئاراستەیان دەکەن".

ئەمە بەشێکە لە زنجیرەیەک گۆڕاناکاری لە دوا ساتەوەخدا لەسایەی بەڕێوبەرایەتیەک بەم زوانە کۆتایی دێت و پشتیوانی پیشەسازی دەکات. لەوانەیە هەندێکی‌کە کاری هەڵکەندنی بیرە نەوت لە جەمسەری باکوور فراوانتر کات، گرنگیش بە پەرەسەندن بدات بەسەر پاراستنی سەرچاوەکانی ژیانی جۆرەکانی ئەگەری مەترسیان لەسەرە و ئەگەری هەیە ڕێگربێت لە ڕێکخستنی داهاتوی هەڕەشەکانی ژینگە و تەندروستی گشتی، لەنێوان پاشگەزەکانی‌دیکەدا بێت.

لەوانەیە باڵندە کۆچبەرەکان ڕێگا خۆشکات بۆ هاوکاری هەردوو کۆریا

سیئۆل – ووتوێژ لە نێوان کۆریای باشورو باکوردا گەشتە ڕێگایەکی داخراو، هەروەها پەتای کۆڤید-19 هەموو جۆرە شێوەیەکی هاریکاری سەر سنوری تاڕادەیەک ڕاگرت. بەڵام هەندێک لایەنگرانی پاراستنی ژینگە دەڵین باڵندە کۆچبەرەکان لەوانەیە پەیوەندی لەنیوان هەردوو کۆریادا دروستکاتەوە.

بەهاتنی وەرزی زستان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ملێۆنەها باڵندە بەرەو باشور کۆچدەکەن، بەڕێڕەوێکدا لەڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەرەو ئوسترالیا، ئەو ڕێڕەوەش بە 22 وڵاتدا تێدەپەڕێت، لە جەمسەری باکورەوە دەستپیدەکات و تا دەگاتە ناوچەی ئاوەگەرمەکان لە باشوری ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانوسی هیندی.

بەدرێژایی ڕێگاکە ، زۆرینەی باڵندەکان کەژمارەیان دەگاتە 50 ملێۆن بەسەر دەریای زەردا تێدەپەڕن، کە چین و نیمچە دورگەی کۆریا لە ووشکایی‌یەوە دەکەونە سەری. هەندێک لەو جۆرانە کە ژمارەیان دەگاتە 200 جۆر یاخود زیاتر بۆ ماوەیکی کەم لەوێ لەو خاکە شێدارە و تەختە لێتاویە لەناوچەکە دەژین ، لەکاتێکدا چۆری جیاوزا هەیە لەباڵندەی کەنارەکان، لەوانە مراوی و قاز و کرەین بەدرێژایی وەرزەکە لەوێن.

دۆج واتکینز سەرۆکی جێبەجێکاری هاوبەشیی ڕێگای ئیڕتین لە نێوان ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا لە ئنچیۆن وتی "ئەو باڵندانە پەیوەندی نێوان وڵاتەکانە لەناوچەکەدا".

بەرژەوەندی هاوبەش

هەروەها وتی"ئاستانگی گەورە هەیە لەبەردەم هێشتنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو کۆریا، بەڵام ئەوەی بەگشتیی لەنێوانیادا هاوبەشە کۆچکردنی باڵندەکانە.

سیاسیەکانی کۆریای باشور ڕێرەوی فڕینی باڵندەکان بە ئەگەری بووژانەوەی هاریکاری ڕاوەستاوی هەردو کۆریا دەبینن.

هیو سۆ سەرۆکی شارەوانی سۆن شۆن و چێگری پارێزراوی باڵندە کۆچبەرە ئاویەکان ووتی " لەبەر ئەوەی پەیوەندی فەرمی نێوانیان لەئێستادا کرژە، بەرنامەکانی نێوان هەردو کۆریا لەڕوی ئابوری و ڕۆشنبیریەوە، لەوانەیە بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕی کەرتی تایبەت پەیوەندیدار بە ژینگەوە دەرفەتێک بێت".

هیو پێشنار دەکات یەکێک لەڕێگاکان بۆ دەستپێکردنەوەی هاریکاری بریتیە لە هاوبەشکردنی زانیاری بەڕێوەبردنی خاکە شێدارەکان بێت، ئەوەی لەڕێگای بەرنامەکانی شارەکانی بە دەستە خوشک ناونراون بەڕێوەدەچێت لەنیوان سۆن شۆن و شارەوانیەکانی کۆریای باکووردا. هەروەها بەهیوایە پێۆنگ یانگ لە پرۆژەی هەرێمیی کۆچکردنی باڵندەکانی کرەین بەشداربێت.

هەندێک چاودێر ووتیان گاریکەری پاراستنی ژیانی کێوی هاوبەش هۆکاری هاوبەشە، لەوانەیە لە دەستپێکردنەوی ووتوێژی نێوان هەردوو کۆریا هاریکاربێت.

بەڵام ڕوون‌نیە ئەوم جۆرە هەنگاوە بتوانێت ئەو بەرەوپێشچوونەی لەسەرەتای ئەمساڵ هەبوو دوبارە دەستپێبکاتەوە.

نەمانی پەیوەندی

پەیوەندی لەنێوان هەردو کۆریادا لەمانگی 6ـەوە پچراوە، دوای ئەوەی کۆریای باکوور هێلی گەرمی پەیوەندی سەربازیی پچران و هێزەکانی نووسینگەی پەیوەندی هاوبەشی سەرسنوری هەردوولای تێکدا.

لەسەروەختی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 پێۆنگ یانگ یارمەتی کۆریای باشووری ڕەتکردەوە و داوایەکی سیئۆلی بۆ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە لە کووژرانی بەرپرسێکی دەریاوانی کۆریای باشوری بەدەستی سەربازانی باکوور لەمانگی 9دا فەرامۆشکرد.

سەرباری ئەم هەموو گرفتانە، کریستۆفەر مکارثی توێژەرەوە لە جۆرەکانی باێۆلۆجی لەکۆریای باکوور لەپەیمانگای توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی جیهان لە سیئۆل ووتی "هیشتا دەرفەت ماوە بۆ هاوبەشکردنی باکوور لە هەوڵەکاندا بەدوور لە سیاسەت".

مکارثی ووتیشی "هیچ شتێک نیە لەکۆریای باکووردا بەسیاسەت نەکرابێت، بەڵام بۆ پارێزگاری لە ژینگە لەوانەیە نزیکتربێت لەوسیاسەتەی سیاسەت نیە".

هەروەها ووتی کۆریای باکوور لەڕاستیدا چەندین ڕێکەوتنی نیودەوڵەتی مۆرکردوە، وەک ڕێکەوتنی پاریس بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاری کەش و هەوا و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەساڵی 2018دا رێکەوتنی (ڕامساری) مۆرکرد. کە ڕێکەوتنێکە بۆ پاراسنتی خاکە شێدارەکان. لەلایەکی‌کەوە پێۆنگ یانگ لە EAAFP بەشداربوو، لەهەردوو ناوچەی (مووندۆک و کوومایا) لەخاکە شێدارەکاندا 2 پێگەی تۆڕی ڕێگای فڕینی پارێزراوی دابین کرد.

ماکارثی ووتی "ئەمە دەردەخات کۆریای باکوور دەزانێت ئەو پێویستی بە پارێزگاری لە ژینگەکەی هەیە، لەوانیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی باشترین هاوبەش بێت بۆ چڕکردنەوەی هەوڵکانیان".

سەرباری ئەوەش وەزارەتی یەکگرتنەوە لەکۆریای باشور بۆ دەنگی ئەمریکای ووتی"لەئێستادا هیچ هەڵوێستێکی نیە دەربارەی هاوبەشکردنی باکوور لەڕێگای بەرنامەی پارێزگاری لە ژیانی کێوی و ژینگەدا".

بیرنارد سیلیگر نوێنەری کۆریا بۆ دامەزراوەی هانز سایدلی ئەڵمانی لە سیئۆل ووتی "هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی باڵندەکانی نێوان هەردولا، پێناچیت هاریکاربێت بۆ گەڕانەوە و ئەنجامدانی ووتوێژ لەنێوان هەردوو کۆریادا.

سیلیگر لەڕێگای پەیامی ئیمێڵەوە نووسیبوی "لەنیوان هەردوو کۆریادا ووتوێژ نابێت دەربارەی ئەو پرسە لەئێستادا". سەربای ئەمەش دەڵێت "دانوستاندن بەبەشداربوونی چەندین وڵات لەئێستادا ڕێگایەکە ئەگەری هەیە یارمەتی هەردو کۆریا بدات بۆ بنیاتنانەوەی متامانە و پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان".

دوای کۆڤید-19

سیلیگر ووتی "هەچ هەوڵێک لەلایەن سیئۆل یاخود کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بۆ هاریکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆریای باکوور پێویستە تاکۆتایی هاتن بەپەتای کۆڤید-19 بدرێت.

لەوتای مانگی 6ـەوە پێۆنگ یانگ سنوری داخستوە.

سەبارەت بە واتکینس سەر بە EAAFP سنوورەکانی دانراون بۆ هاتووچۆکردنی باڵندەکان لەڕێڕەوی (ئاریندا) بۆتە هۆکاری بەرەو دواوە چوونی پرۆژەکانی چاودێریی هەندێک جۆری باڵندەی ئەگەری نەمانیان لەسەرە.

لەکاتێکدا واتکینز دەتوانێت بە ئاسانی هاریکاربێت لەگەڵ پێگەکانی‌دیکەدا، بەڵام کۆریای باکوور هاریکاری ناکات. گەیشتن بە ئینتەرنێت و پۆستی ئەلیکترۆنی زۆر سنووردار کراوە و جێگیرنیە.

سیلیگر ووتی "بەکردنەوەی وڵات لەبەردەم هاتوچۆدا، من دڵنیام لەوەی دەگەڕێنەوە ئەو جێگایەی بەهۆی کۆڤید-19ـەوە وەستاین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:07 0:00


XS
SM
MD
LG