Accessibility links

کاری داهاتووی بەرپرسانی واڵایی ژاپۆن شیکرنەوەی پارچە بەردەکانە لەئاسمانەوە بەدەستیان گەشتوە


بەرپرسانی واڵایی ژاپۆن دەڵێن خۆشحاڵن بەگەڕانەوەی ئەو کەپسولەی ڕۆژی یەکشەممە بێ‌کێشە لەناوچەیەکی دوور دەست لەئوسترالیا نیشتنەوە . دەشڵێن ئەو بەردانەی بەدەست گەیشتوون لەڕووی زانیاریەوە زۆر بەرنرخ دادەنرێن.

کەپسولەکە لەڕێگای ئۆتۆمۆبێلی ئاسمانی Hayabusa2 دوای ئەرکی 6 ساڵ بۆ زەوی گەڕایەوە. ئەم بەردانەی بەدەست گەشتوون بە کرانەوەی دەرگایەک دادەنرێت لەبەردەم توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی بەڵگە لەسەر دروستبوونی سیستەمی خۆر و ژیان لەسەر زەوی.

یوتچی‌سودا بەرێوەبەری پرۆژەی Hayabusa2 لەئاژانسی دوزینەوەکانی واڵایی ژاپۆن (جاکسا) ووتی "بۆکسی بەردەکانی تیابوو لە بیابانی (وومیرا) لەئوسترالیا وەک پلانی بۆ دانرابوو نیشتەوە". ووتیشی "کەبسولەکە لەدۆخێکی زۆر باشدایە، دەمەوێت بەزووترین کات بیکەینەوە و تەماشی ناوی بکەین".

ساتۆرۆ ناکازاوا بەڕێوەبەری لقێکی پرۆژەکە لەمیانەی کۆنفرانسێک لەڕێگای ئینتەرنێتەوە لەبنکەی (وومیرا) ووتی "هەنگاوی یەکەم لەئوسترالیا کەبسولەکە دەخرێتە بۆکسیکی گەورەترەوە لەتاقیگەیەک دادەنرێت و لەوێوە لەم هەفتەیەدا بۆ ژاپۆن دەگوازرێتەوە".

ساڵێک لەمەوبەر Hayabusa2 لەدوریی نزیکەی 300 ملێۆن کیلۆمەتر لەزەویەوە هەسارەی (ڕەیوگۆ)ی بەجێهێشت و لەوێوە بۆ دوزینەوەی زیاتر ڕووی لەهەسارۆکەیەکی دوور کرد.

زاناکان دەڵێن ئەوان لەوباوەڕەدان نموونەکانی لەژێر خاکی هەسارۆچکەکانەوە دەرهێنراوە و بەدەستمان گەشتوە، زانیاری زۆر بەنرخی تێدایە، تیشکی ئاسمان و هۆکاری‌دیکەی واڵایی‌ کاری تێنەکردوە. بەتایبەتیی گرنگیی زۆر دۆزینەوە بەبوونی زیندەوەر دەدرێت، بۆ زانینی چۆنێتیی بڵاوبوونەوەی مادەکان لە سیستەمی خۆردا پەیوەندیدار بەژیانی زەویەوە.

هیرۆشی یاماکاو سەرۆکی (جاکاسا) دەڵێت "پێشبینی گەورە دەکەین شیکردنەوەی نموونەکان توێژینەوەی زیاتر دێنێتە ئاراوە لەسەر چۆنێتی دروستبوونی زەوی و گواستنەوەی ئاو بۆی".

گەڕانەوی کەپسولەکە و هێنانی نموونەی بەردی هەسارۆچکەکان دوای چەند هەفتەیەک لەسەرکەوتنی ئۆتۆمۆبێلی والایی زیریس ڕیکسی سەر بەناسا دێت کەتوانیی نموونە لەخاکی هەسارۆچکەی (بینۆ) دەرکات. هەروەها بەمدوایانە چین ڕایگەیاندا ئۆتۆمۆبێلێکی والایی لەسەر خاکی مانگ نیشتوەتەوە، تایبەتە بەکۆکردنەوەی نممونەی ژێر خاکی مانگ و گەڕانەوەی بۆ زەوی.

وڵاتان لەم بوارەدا پێشبڕکێ دەکەن .

بەرپرسانی (جاکسا) دەڵێن نموونەکانی بەدەست گەیشتوون لە ژورێکی خاوێندا پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی هیچ کاریگەریک لەسەریان نەبێت، پلان بۆ 6 مانگی یەکەمی پشکنین دانراوە، دواتر بەسەر ناسا و گرووپی توێژینەوەی سەرەکی نێودەوڵەتی‌دیکە دابەش دەکرێن. نزیکەی 40%ی هەڵدەگیرێت، بۆ توێژینەوەی داهاتوو وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دوای ئەوەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بەدەست دێت.

بۆ ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی نموونەکان، زیاتر لە 70 کارمەندی (جاکسا) لە (وومێرا) کاردەکەن. پێشتر سینی سەتەلایتیان لەچەند جێگایەک دانابوو لەو ناوچەیەی کەبسولەکەی لێنیشتەوە لەکێڵگەی تاقیگەی هێزی ئاسمانی ئوسترالیا بۆ وەرگرتنی نێردراوە بێتەلەکانی کەبسولەکە و ئاراستەکردنی.

ڕۆژی شەممە کەبسولەکە لە دوریی 220 هەزار کیلۆمەتر لەواڵایی‌دا بەرەو زەوی دەرچوو، دوای نزیکەی 12 کاتژمێر گەشتە بەرگی هەوای زەوی لەدوریی 120 کیلۆمەتر، وەک تۆپێکی گڕ دەرکەوت لە شەودائاسمانی دەبڕی.

سەبارەت بە Hayabusa2 کەلەواڵاییدا ماوەتەوە ئەمە دوا ئەرکی نابێت ، لەئیستادا بەرەو هاسارۆچکەیەکی بچووک دەروات بەناوی

1998KY26 بڕیارە بەوئاراستەیە 11 ساڵی پێبچێت، بۆ تۆێژینەوە لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاکانی ڕێگریی لەبەردەکانی وڵایی لەئەگەری هاتنیان بەرەو زەوی.

لەوەتای لە 3ی مانگی 9ی ساڵی 2014ـەوە Hayabusa2 بۆ واڵایی نێردراوە ئەرکەکەی سەرکەتووبوە، سەرباری ئەوەی هەسارۆچکە (ڕەیوگۆ) بەردینە، 2 جار لەسەرنیشتوەتەوە، توانیویەتی سەرکەوتوانە لەماوەی ساڵ و نیوێکدا نموونە کۆکاتەوە لە دوروبەری (ڕەیوگۆ) دوای ئەوەی لە مانگی 1ی ساڵی 2018دا گەشتە نزیکی.

لەیەکەم دابەزینی لەمانگی 2ی ساڵی 2019دا بۆ سەر هەسارۆچکەکە، نموونەی تۆزی سەر بەردەکانی کۆکردەوە ، پێشتر لەسەر خاکی هەسارۆچەکەکە لەڕێی تەقینەوە وەک دەمە گڕکانێک جێگایک دروستکرا. لەمانگی 7ی هەمان ساڵدا پارچەی بەردەکان کۆکرانەوە.

هەسارۆچکەکان ئەوانەی بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە و زۆر لەهەسارەکان بچووکترن، کۆنترین تەنن لەسیستەمی خۆردا، لەڕێگەیانەوە زانیاری بەدەست دێت لەسەر چۆنێتی پەرەسەندنی زەوی.

ووشەی (ڕەیوگۆ) بەزاراوەی ژاپۆنی بە واتای تەلاری (ئەژدیها) دێت، ناوی قەڵایەکی ژێر دەریایە لە چیرۆکە میللیەکانی ژاپۆندا هاتوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیاهانی دەڵێت بۆ پەتای داهاتوو خۆتان ئامادەکەن

نیویۆرک – سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لەگەڵ بوونی دەرمانی چارەسەر بۆ کۆڤید-19 لەداهاتوود، دەبێت ولاتان دەست بە وەبەرهێنانی تێدا بەکن و خۆیان بۆ پەتای داهاتوو ئامادەکەن.

بەرێەوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدروس ئەدهانۆم گیبرۆسیس لەدانیشتنی تایبەتی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا ووتی "سەرباری چەندین ساڵ لە ئاگاهیدان، ژمارەیەک لەوڵاتان بۆ کۆڤید-19 ئامادە نەبوون، زۆرن بەهەڵە واتێگەیشتبوون سیستەمی تەندروستیان بەهێزە و دەیانپارێزێت".

ووتیشی ئەو وڵاتانەی پێشتر کاریان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کردوە، لەوانە تووشبوونی هەناسە تەنگی جۆری (سارس) و (میرس) سەرباری نەخۆشیە بۆگوازراوەکانی دیکە، کاردانەوەیان بۆ کۆنترۆڵی کۆڤید-19 باشتر بووە.

تەدروس ووتی "لەئێستادا دەبێت هەموو وڵاتان پەرە بەهەمان بیرۆکە بدەن و وەبەرهێنان لە ڕێوشوێنێکدا بکەن ڕێگربێت لە قەیرانی داهاتویی پەتاکەو کەمکردنەوەی". ئەوەی ڕوونە سیستەمی جیهانی بۆ ئامادەباشی دەبێت گرنگیی پێبدرێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕوبەڕوی ڕەخنەی هەندێک وڵات بوویەوە لەسەر شێوەی مەمەڵەکردنی لەگەڵ پەتاکەدا، دوای ئەوەی چین لەسەرەتای ئەمساڵدا ئاگاهیدا لە تووشبوونە سەرەتایەکان. سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ گەورە ڕەخنەگربوو ، لە29ی ماگی 5دا ڕاشکاوانە ڕایگەیاندا وڵاتەیەکگرتوەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکشێتەوە.

سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن ووتی لەگەڵ دەست بەکاربوونی لەپۆستی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێنێتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی کردەوە لە پێویستی وڵاتە دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان وەک یەک بۆ بەدەستهێنانی دەرمانی چارەسەری کۆڤید-19 بەیەکسانی، لەمبارەیەوە ووتی هاوبەشکردنی زانست خێر نیە، بەڵام پەرژەوەندی هەموو وڵاتانە. هەروەها داوایکرد لەبنەماوە بیرلە چۆنێتی دەستنیشانکردنی پێشینەکانی تەندروستی بکرێتەوە ، ئەگەر دەیانەوێت خۆیان لەقەیرانێکی فراون لادەن.

ووتی پەتاکە سەلماندی قەیرانی تەندروستی تەنها گرفتێکی تەندروستی نیە، گرفتی کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی و مرۆیی‌یە". مەترسیە لە کەمیی وەبەرهێنان لە تەندروستیدا و کاریگەری فراونی دەبێت ، هەروەها سوودەکانی وەبەرهێنان لەتەندروستیدا.

ڕۆژی هەینی وڵاتی بەحرەین بوە دووهەم وڵات ڕەزامەندی بدات لەسەر بەکارهێنای خێرای چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆری Pfilzer-BioNTech دوای ئەوەی بریتانیا یەکەم وڵاتبوو ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دا.

دەبێت دەرمانەکە لە پلەی 70 ژێر سفری سەدیدا پارێزراوبێت، لە بەحرەین پلەی گەرما لەهاویندا دەگاتە 40ی سەدی.

بەحرەین تائێستا 6 هەزار کەسی بەدەرمانی چین کوتاوە، ڤایرۆسی مردووی تێدا بەکارهاتوە. ناوندی توێژینەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەزانکۆی جان هابکنز دەڵێت لەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستادا نزیکەی 88 هەزار توشبوونی ڤایرۆس کۆرۆنا و نزیکەی 350 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

ژمارەی تووشبوونەکان لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە65 ملێۆنە، لەگەڵ زیاتر لە 1.5 ملێۆن گیان لەدەستدان. هێشتا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆرترین تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە، زیاتر لە 14 ملێۆن تووشبوون و زیاتر لە 276 هەزار گیان لەدەستدان.

جۆ بایدن ووتی ئەو لەداهاتوودا بۆ کەمکردنەوەی تووشبوونەکان دوای ئەوەی لەپۆستەکەی دەستبەکار دەبێت داوا لە ئەمریکایەکان دەکات بۆ ماوەی 100 ڕۆژ دەمامک لەدەمو لووتکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:34 0:00


XS
SM
MD
LG