بۆچی خۆپیشاندانەکان زیاتر وێنەی گێرەشێوێنی پێوەدیارە، لەکاتیکدا دەڵێن هێمنانە بێت؟
لەگرتە ڤیدێۆکانەوە دەردەکەوێت توندوتیژی هەیە، بۆ نمونە لەسەیدسایەق گەنجان ئێرکۆندشنی خاڵێکی پۆلیسی هاتووچۆ تێکدەشکێنن لەکاتێکدا حکومەت ئەوەی بۆ ئەو کارمەندانە دروستکردوە تا خزمەتی هاوڵاتی بکەن، ئەمە خۆپیشاندان و داوای مافە یان گێرەشێوێنی و تێکدانە؟
نووسەرو چاودێری سیاسی بەختیار شارەزووری دەڵێت "ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی وورد بۆ تووڕەبوون لای گەنجی کورد و لە شەقامی کوردیا هەیە بکەیت، بۆت دەردەکەوێت نەوەی دوای ڕابەرانی شاخ نەیانتوانیوە دەسەڵاتێک بەرهەم بهێنن نەوەی دوای ڕاپەرین لەسایەیدا بتوانن خاوەن ماف و ئەرکی خۆیان بن".
دەشڵێت "ئەم نەوەی گەل باوەڕی بەهیچ سەرکردایەتیەک و ڕابەرایەتیەکی پێش خۆی نەماوە".
هەروەها دەڵێت "گەنجێک بەدرێژایی 3 ساڵ خۆی دەبینێتەوە لەنابەرامبەرایەتی زۆر قورس و ئاڵۆزدا، دەبینێت چینێکی خوارەوە بەتەواوەتی هەژارە، چینێکیش لە سێگۆشەی داهاتایە لەسەرەوەن، جیاوازی نێوان خۆی و کوڕی بەرپرسێکی شاخ چۆنە، ئەو گەنجە پڕ ئەبێت لەتووڕەبوون".
وەڵامی چەندپرسیارێکیکە لەدرێژەی گفتووگۆکەدایە.