لێدوانی بەرپرسانی ئێران نەرمیەکی بەرامبەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن تێدایە لەهەمانکاتدا تووندیشی پێوە دیارە کە دانوستاندن دەبێت بەپێی بەندەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 بێت پێش ئەوەی کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە هەڵوەشایەوە.
ئێران دەیەوێت لەئێستاوە چی بە بەڕێوبەرایەتی داهاتوی ئەمەریکا بڵێت.
نووسەر و چاودێری سیاسی هادی سۆفیزادە بۆ دەنگی ئەمەریکا لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ ووتی "تووندی لێدوانی ئێران بۆ خەڵکی ناوخۆی ئێرانە، بەڵام نەرمیکەی بەوپێیەی ئەمەریکا وڵاتێکی گەورەی جیهانە، ساڵانی داهاتوو نەفەسێکە بۆ ئێران بیەوێت خۆی لەگەڵ سیاسەتی بەرێوبەرایەتی بایدن ئامادەبکات و بگونجێنێت".
هەروەها دەڵێت" ئێران تامەزرۆی ئەوەیە بەڕێوبەرایەتی داهاتوو بێتە سەر کار تا بتوانن کات بکوژن، دوای ئەوە ئەگەر لەگەڵ سیستمی جیهانی و ئەمەریکا بەتایبەتی خۆیان یەک نەخەن، ئەوە هیچ دەرفەتێکیان نامێنێت و دەکەونە بەربەستێکی جیهانیەوە کە تەواوی دنیا دژیان ڕادەپەڕێت ".
لەوەڵامی پرسیارێکدا کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ دەڵێت دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە وەک ساڵی 2015 نییە و ئەو سیاسەتی سەرۆکی پێشوو ئۆباما بەرامبەر بەئیران هەڵەبو!
بەرێز سۆفیزادە دەڵێت "جیاوازیەکە ئەوەیە ئێستا ئیسرائیل کەوتۆتە پرۆسەی ئاشتەوایی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئەم شەپۆلەش ڕووی لە تورکیا و ئێرانە، پۆمپەیۆ مەبەستی لەو پرۆسەیە".
زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە.