Accessibility links

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خۆپیشاندەران


په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانی عێراق، لێكوڵینه‌وه‌ له‌ دروست بوونی گرژی له‌نێوان خوپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاكان ده‌كان و له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاپورتێك بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌كه‌ن ، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ڕاپورته‌كه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ هۆكاری خوپیشاندانه‌كان و زیانه‌كان و لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی تێدا تۆمار ده‌كرێت ، دواتر په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌دات.

شاندێکی لیژنه‌ی ناوخۆ و مافی مرۆڤ و پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر گرژییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ڕابردوو له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌رپرسانی ده‌زگا ئاسایشی و حكومیه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌، بۆ زانینی هۆكاری خوپیشاندانه‌كان و هۆكاری سوتان و به‌ ئامانج گرتنی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای هاوڵاتیانه‌ و ئه‌و بارگژییانه‌ی ڕوویاندا، هه‌وڵماندا كه‌ زیانی گیانی نه‌بێت و زیانی مادی بێت، خه‌ڵك برسییه‌ و هیواخوازین ئه‌و گرفتانه‌ ببنه‌ پاكێجێكی كاركردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

باڵامبۆ محمد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ زانینی هۆكاری گرژیه‌كان له‌نێوان خوپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ناوخۆ دروست كراوه‌ و بڕیاره‌ شاندەکەی په‌رله‌مان بچێته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگا و قه‌زایانه‌ی كه‌ خوپیشاندانیان تێدا كراون و ڕاپورتێك له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ڕێكارێكی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر كه‌ ته‌قه‌یان له‌ خوپیشانده‌ران كردووه؟‌ باڵامبۆ محمد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "ده‌بوو پێشتر خه‌ڵك له‌ یاساكان ئاگادار بكرانایەته‌وه‌ ، ئه‌و بینایانه‌ی كه‌ سوتاون خوپیشانده‌ره‌كانیش زه‌ره‌رمه‌ند کردووە و دەشڵێت "پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی ڕۆشتووه‌ و ڕۆشتووه‌ ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر خۆپیشاندانی له‌م جۆره‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وە و ده‌زگا حكومییه‌كان نه‌سوتێنرێن "

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی 8 و 9 و 10 ی مانگی 12 ی 2020 له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رجه‌م باره‌گا حیزبیه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵ و بنكه‌ی هاتووچۆ و گومرگی ناحیه‌كه‌ سوتێنران ، له‌ ئه‌نجامی دروست بوونی گرژیشدا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 3 خۆپیشانده‌ر به‌ گولله‌ی هێزه‌ ئاسایشییەکان بریندار بوون و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش بریندار بوون ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌شدا 9 خوپیشانده‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ گولله‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:43 0:00


XS
SM
MD
LG