لەگەڵ سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ، پێشبینی جیاواز دەکرێت لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران کە زۆربەیان ئەرێنین و پێشبینی ئەوە دەکەن کە بایدن فشارەکان لەسەر ئێران کەم بکاتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێکكەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران. بەڵام هاوکات هەندێک لە شارەزایان لەو بڕوایەدان نابێت زۆر گەشبینبن و پێیان وایە کۆی سیاسەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سیاسەتێکی یەکسانە و چ دیموکراتەکان و چ کۆمارییەکانیش یەک ڕەوتیان هەیە سەبارەت بە ئێران.
سەرۆکی بوونی جۆ بایدن چە گۆڕانکارییەک لە سەر پەیوەندییەکانی ئەم دووڵاتە درست دەکات؟
داواکاریی و مەرجی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ئێران بۆ لابردن سزاکان بە شێوەیەک گشتی چین؟
سیاسەتی دانۆڵد ترامپ بەرامبەر بە ئێران تا چەند سەرکەوتووانە بووە ؟
زۆر کەس پێیان وایە بایدن بە خەتێکی توندتر لە ترامپیش لە بەرامبەر ئێراندا دەوەستێتەوە و تەنانەت لەوانەیە یەکێتی ئەورووپا و بەریتانیاش لەگەڵ خۆی بخات و کاری ئێران قورستر بکات؟ ئەگەری ئەمە تا چەند ڕاستە؟
زۆر کەس پێیان وایە بایدن بە زۆری جەخت لە سەر کێشە و پرسەکانی ناوخۆی ئەمەریکا دەکاتەوە تاکوو پرسەکانی دەرەوەی ئەمەریکا، بەم پێیە بێت ئایا پرسی مافی مرۆڤ کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێران پێشێل دەکرێت لای بایدن پشت گوێ دەخرێت یان پرسێکی گرنگ دەبێت و هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئێران ناچار بکات مافی کەمینە و نەتەوەکانی دیکەی ناو ئێران لە بەرچاو بگڕیت؟
بەفراو نووری لە دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە لەگەڵ هێمن سەیدی شیکەرەوەی سیاسی لە بەریتانیاوە گفتوگۆی کردوە.