Accessibility links

لە کازاخستان لە ڕۆژی دەنگداندا چالاکوانان دەستگیر دەکرێن


APTOPIX Kazakhstan Election
APTOPIX Kazakhstan Election

کاربەدەستانی هەڵبژاردن لە کازاخستان دەستیان کردووە بە ئەژمارکردنی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکە کە لایەنەکانی ئۆپزسیۆن بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کردووە.

هاوکاتی هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان وەک ناڕەزایی دەربڕین، دەسەڵاتدارانی کازاخستان دەیان چالاکوانیان دەستگیرکردووە.

قاسم جومارت توکاییف، سەرۆکی کازاخستان پەیمانی چاکسازییەکی سیاسی، قۆناغ بە قۆناغی داوە لە وڵاتەکەدا، لەو کاتەوەی دەسەڵاتی لە نور سوڵتان نزارباییف، سەرۆکی پێشووی کازاخستان وەرگرتووە.

لە سەرەتاکانی ساڵی 2019دا توکاییف دەسەڵاتی لە نزارباییف وەرگرتووە پاش ئەوەی سەرۆکی پێشوو نزیکەی 30 ساڵ لە دەسەڵاتدا بوو.

بەڵام سەرۆکی پێشووی کازاخستان، هێشتاش دەسەڵاتی هەستیاری هەیە لە وڵاتەکەدا. نزارباییف تەمەن 80 ساڵ، سەرۆکی پارتی نور ئۆتانە و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کردووە و وەک ئاماژەی پێدەکرێت 800 هەزار ئەندامی هەیە لە سەرجەم 19 ملیۆن دانیشووی کازاخستاندا.

وەهاش چاوەڕوان دەکرێت پارت پارتی نورئۆتان، لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەشدا، سەرکەوتن بەدەست بێنێتەوە.

لە شاری ئاڵماتی، گەورەترین شاری کازاخستانە وەک دەسەڵاتداران دەڵێن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگداندا لە کەمترین ئاستدا بووە، هەر بۆیە پۆلیس لە شارەکەدا کەتۆتە جموجۆڵێکی زۆر دژی چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی حکومەت کە دەیانویست خۆپیشاندان ڕێکبخەن.

سەرچاوەکان ئاماژەدەکەن بەوەی هێزەکانی پۆلیسی دژە ئاژاوە، گەمارۆی دەیان خۆپیشاندەریان دابوو لەو سەرما قورسەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا.

زنبولات مامای، چالاکوانی ناوداری کازاخستان دەڵێت "ئەمڕۆ دەیان چالاکوان دەستگیرکراون."

دەنگدەرێک بە ئاژانسی دەنگ و باسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە "زۆرێک لە هاوڵاتیان لەوبڕوایەدان بەرەوپێشچوون لە ڕەوشی وڵاتەکەدا ڕووبدات، بەڵام هێشتاش هیوا هەر هەیە تا ڕەوشەکە بەرەو باشتر بڕوات."

پێشتریش لە کازاخستان هیچ هەڵبژاردنێک نەکراوە کە چاودێراننی ڕۆژئاوایی بڵێن هەڵبژاردنێکی ئازد و ڕەوا بووە.

دەسەڵاتدارانی کازاخستان دەڵێن ڕێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا گەیشتۆتە لە سەدا 63.1، بەڵام ئۆپزسیۆنەکانی وڵاتەکە دەڵێن "ئەوە کارێکی ئاساییە دەسەڵاتداران بە خواستی خۆیان ئەو ڕێژەیە بەرز بکەنەوە."

داریگا، کچە تەمەن 57 ساڵەکەی نزارباییف، یەکێکە لە کاندیدەکانی ئەم هەڵبژاردنە و نوێنەرایەتی پارتی نور ئۆتان دەکات.داریگا پاش هەشت مانگ لە لادانی لە پۆستی سەرۆکی خانەی سەرەوەی پەرلەمان جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ ژیانی سیاسی.

پۆستی سەرۆکی خانەی سەرەوەی پەرلەمانی کازاخستان، لە ڕیزبەندی دووهەمدایە پاش سەرکی وڵاتەکە.

XS
SM
MD
LG