Accessibility links

لە نێوەندی نیگەرانییەکاندا ئیسرائیل پلانەکانی نیشتەجێکردن بەرەو پێش دەبات


وێنەی ئوردوگایەکی جوو نشین لە کەناری ڕۆژئاوا
وێنەی ئوردوگایەکی جوو نشین لە کەناری ڕۆژئاوا

ئیسرائیل پلانەکانی خۆی بەرەوپێش دەبات بۆ دروستکردنی 800 خانوبەرەی نوێ بۆ نیشتەجێکردنی جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا.

ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل دەشێت ببێتە مایەی ئاڵۆزی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەڕیوبەرایەتییە نوێیەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا.

ئۆفیسی بەنجامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە ئەو هەنگاوەی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت "100 خانوی ئەم پلانە لەو ئۆردوگایەدا دروست دەکرێن کە لەم ماوەیەی ڕابردوودا ژنێکی ئیسرائیلی تیادا کوژرا."
وەک دەگوترێت ئەو ژنە ئیسرائیلییە لە هێرشێکی تێرۆریستیدا کوژراوە.

جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لەگەڵ فراوان کردنی ئۆردوگاکانی نیشتەجێکراوە ئیسرائیلییەکاندا نییە و پەیمانیشی داوە دەستێکی زیاتری یارمەتیدانی هەبێت لە قەیرانی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکاندا.

فەلەستینییەکان، دروستکردنی ئۆردوگاکانی نیشتەجێکردن وەک پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان دەبینن و هەروەهاش بە تەگەرەیەک لەبەردەم ئاشتیدا ناودێری دەکەن.

ئەم ڕوانینەی فەلەستینییەکان، لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش پشتیوانی هەیە.

ئیسرائیل لە شەڕی ساڵی 1967دا دەستی گرت بەسەر کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیمدا، ئەمانەش ئەو ناوچانەن کە فەلەستینییەکان دەیانەوێت بەشێک بن لە دەوڵەتەکەی ئایندەیان.

نزیکەی 500 هەزار هاوڵاتی ئیسرائیلی لە ئۆردوگاکانی نیشتەجێکردندا دەژین لە کەناری ڕۆژئاوا.

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ، پشتیوانییەکی بێپێشینەی بۆ ئیسرائیل هەبووە، لەو قەیرانەی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا هەیەتی، لەڕێی دەستبەرداربوونی سیاسەتی درێژخایەنی ئەمەریکا دژی دروستکردنی ئۆردوگانی نیشتەجێکردن.

مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، یەکەم گەورە کاربەدەستی ئەمەریکایی بوو سەردانی ئۆردوگاکانی جووەکان بکات لە کەناری ڕۆژئاوا.

XS
SM
MD
LG