پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سکاڵای لە سەر دوو شاعیر، هەڵگورد قەهار و شیرین محەمەد تۆمار کردووە، لەسەر ئەوەی وەک ئەوان دەڵێن،لە رێگەی شیعرەکانینەوە سوکایەتیان بەپەرلەمان کردووە، پاش بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە باسیان لە ڕۆڵ و ئەدا و کاری پەرلەمانیان کردووە بە وتنی شیعر و گورانی.
ئەو دوو هەڵبەستڤانە دوای بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە شێوەی گورانی و شیعر بۆچوونی خۆیان لەمەڕ کاری پەرلەمانی وپەرلەمانتاران خستووەتەڕوو .
لەو بارەیەوە، پارێزەرەرەکەی هەڵگورد قەهار دەڵێت "پەرلەمان کەوتووەتە هەڵەیەکی گەورە و سکاڵاکەیان مەترسیە بۆسەر ئازادی ڕادەربڕین، ناکرێت ئازادیمرۆڤەکان بەرتەسک بکرێتەوە".
شایەنی باسە لە بەشێکی ئەو گرتە ڤیدیۆیەدا هوزانڤان هەڵگورد قەهار، باسی لەوە کردووە کە پەرلەمان بازرگانی خاک و ئاڵاو خوێنە و وتوشێتی" بەسە ژیان و ژینگەمان لێ تێکبدەن ".
ڕۆژی پێنجشەممە بەشی یاسایی دیوانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سکاڵای یاساییان لەسەر هەڵگورد قەهار و شیرین محەمەدتۆمارکرد، و دەڵێن" ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا سوکایەتیان بەپەرلەمان کردبوو، بەهەموولایەکی رادەگەیەنین، هەرسوکایەتی و بێڕێزیەک بەرامبەر بە پەرلەمان بکرێت، رێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر و بێڕێزکاران ڕووبەڕووی یاسادەکەینەوە، چونکە سوکایەتی کردن بەپەرلەمان کە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانن، پێمان وایە بێ ڕێزییە بەرامبەر بە هەموو خەڵکیکوردستان."
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پرسە بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمڕۆ بەشی یاساییپەرلەمانی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسە تۆمارکرد کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە ڕێگەی هونراوە و گورانیەوە سوکایەتی بەپەرلەمانی کوردستان کرد، لەمەودوا پەرلەمانی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، دژی هەر کەسێک کە بیەوێسوکایەتی بە پەرلەمان بکات، چونکە پێمان وایە سوکایەتی کردن بە پەرلەمان سوکایەتی کردنە بە خەڵکی کوردستان بۆیە لە هیچ کەسێک قبوڵناکرێت کە بیەوێ بەهەر جۆرێک سوکایەتی بە پەرلەمانی کوردستان بکات."
بەشێک لە ڕەخنەگران و پارێزەران پێیان وایە سکاڵای پەرلەمان مەترسیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین.
خەتاب عومەر پارێزەری هوزانڤان هەڵگورد قەهارە بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد کە ڕەخنەی لە ئەدا و خولی ئەمجارەی پەرلەمانیکوردستان گرتووە و هیچ سوکایەتیەکی بە دەزگای پەرلەمانەوە نەکردووە، و دەشڵێت"سکاڵای پەرلەمان بە مەترسی دەزانین بۆ سەر ئازادیڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان، ئێمە بە هەرێمێکی دیموکراسی دەزانین، ناکرێت لایەنێکی یاسایی ئازادی مرۆڤەکانی بەرتەسک بکاتەوە،ئێمە ئەمە بە مافێکی یاسایی و دەستوری عێراقی دەزانین، بەپێی رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، وەکیاساناس و پارێزەری هوزانڤان هەڵگورد قەهار، پێم وایە، پەرلەمان کەوتووەتە هەڵەوەو هەوڵدانێکە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان لەهەرێمەکەکە .