بە پێی قسەی چالاکوانانی کورد و ژمارەیەک لە ماڵپەڕ و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەم ڕۆژانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان و چالاکوانانی کورد لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا دەستبەسەر و زیندانی کراون.
هۆکاری دەستپێکردنی ئەم شەپۆلە نوێیە لە دەستبەسەرکردنی چالاکوانی کورد چییە و زانیارییەکان لەم رووەوە چین؟
سەبارەت بە ژمارە و دۆخی دەستبەسەرکراوەکان مەسعود کوردپوور ڕۆژنامەوان و بەڕێوبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی کە تاکوو ئێستا دەستبەرسەرکراون لە نێوان بیست و پێنج بۆ سی کەس دەبن.
کوردپوور گوتیشی ئەوانەی دەستبەسەر کراون زۆربەیان چالاکوانانی مەدەنین.
لەم وتووێژەی کە بەفراو نوری لەگەڵ بەڕێز کوردپوور ئەنجامی داوە ناوبراو دەشڵێت "هۆکاری سەرەکی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە لە لایەن حکومەتەوە، جۆرێک لە ترساندنی خەڵکە بۆ پێشگرتن لە سەرهەڵدانی دووبارەی ناڕەزایەتییەکان. "
دەقی وتووێژەکە