ڕۆژی 20ی مانگی یەک، سەرۆکێکی نوێ لەکۆشکی سپی و بەڕێوبەرایەتییەکی نوێ لە واشنتون دەستبەکاردەبن.
خەڵک و هەروەها حکومەتەکانی جیهان چاویان لەم گۆڕانکارییانەیە و چاوەروانی ڕێباز و سیاسەتەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکەن.
ئایا بەڕێوبەرایەتییەکەی جۆو بایدن بەرامبەر عێراق چ سیاسەتێک پەیڕەو دەکات؟
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دکتۆر شێرکۆ کرمانج سەرۆکی بەشی سیاسەتەکانی دەرەوە لە زانکۆی شاریقە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب دەڵێت بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا سیاسەتی دەستتێوەردان لە عێراق و ئێراندا پەیڕەو ناکات.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ، دکتۆر شێرکۆ ئاماژەش بەوە دەکات کە پێدەچێت بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن هەوڵ بدات تورکیا و ئێران لە یەکتر دووربخاتەوە و دەست لە کاروباری عێراقیش وەرنەدات.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: