Accessibility links

بەڕێوبەرایەتی ترامپ ناوچەی ژیانی پەپووی بەڵەکداری کەم کردەوە


پۆرتلاندا – ئۆریگن – بەڕێوبەرایەتی ترامپ ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند پانتایی‌یەکی فراوان لەژینگەی پاراستنی پەپووی بەڵەکداری لەناوچەی باکووری ئەمریکا ئەوەی مەترسی نەمانی لەسەرە دادەبڕێت و ناوچەکەیان کەم دەکاتەوە، ولایەتی ئۆریگن و واشنتن لەباکوری کالیفۆرنیا زۆرینەی سەرچاوەی تەختەیە، بەتایبەتی زنجیرەی کەناری ولایەتی ئۆریگن.

دەستبەجێ لایەنگرانی پاراستنی ژینگە ئەم هەنگاوەیان شەرمەزارکرد. بەڕێوبەرایەتی ژیانی کێوی وماسی ئەمریکایان لەسەر وەختی سەرۆک دۆناڵد ترامپدا توومەتبارکرد بەپێدانی ناوچەیەکی تایبەتی بووژانەوەی ژینگە بە بەرژەوەندی پیشەسازیی تەختە.

پەپووی بچوکی بەڵکدار لەلیستی یاسای پاراستنی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە دانرابوو، بەڵام ساڵی پار لەلایەن ئەو بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵیەوە گۆڕانکاری بەسەردا هات لەکاتێکدا نزیکەی %4ی ژمارەی ئەو جۆرە پەپووە کەمبۆتەوە.

نوح گرینواڵد بەرێبەرەی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە لەناوەندی جۆرەکانی باێۆڵۆجی ووتی "ئەم گۆڕانکاریە ناوچەی پەپوو بە 3/1 کەم دەکاتەوە، ئەمە دوا دیاری ترامپە بۆ پیشەسازیی تەختە و گورزێکی‌دیکەیە لەو جۆرانە دەوەشێنرێت مەترسی نەمانیان لەسەرە کە پێویستە بەهەموو شێوەیەک ژمارەیان بەرزکرێتەوە".

پیشەسازیی تەختە ستایشی بڕیارەکەیان کرد کە لەماوەی 60 ڕۆژدا دەخرێتە جێبەچێکردنەوە.

ترافیس جۆزێف سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمریکا بۆ سەرچاوەی داهاتی دارستانەکان ووتی "بۆ ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوەی زیاتر پێویستە دارستانەکان کەمکرێتەوە، لەپایزی ڕابردوودا ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 121 هیکتاری سووتان کە ناوچەی پەپووی بەڵەکداربوو".

ووتیشی ڕێگریکردن لەچوونە ناوەوەی ناوچەی پارێزراوی پەپووی بەڵەکدار بوە هۆی نەمانی کۆمەڵگای گووندەکان.

لابردنی 1.4 ملێۆن هیکتار لە پاراستنی فیدراڵی ناوچەی فراوانی دارستانی تەختەی ئۆریگن دەگرێتەوە کە لەپانتایی 800 هەزار هیکتاردا لەڕۆژئاوی ولایەتەکە بڵاو دەبێتەوە.

جۆزێف دەڵێت "ئەم بنەمایە هەڵەیەک بوو بەسەر کۆمەڵگای گووندەکان و کۆمپانیاکاندا سەپێنرا و ئەم هەنگاوە دەرفەتێک دەرەخسێنێتەوە بۆ بەدەستهینانەوەی هاوسەنگیی بۆ بەریوبەرایەتی فیدراڵی دارستانەکان و پاراستنی چۆری گیاندارەکان لەباکوری ڕۆژئاوای ئەمریکا.

بۆ دەیان ساڵی ڕابردوو حکومەتی فیدراڵی هەوڵی پاراستنی پەپووی بەڵەکداری باکوری دەدات و لەگەڵ کۆمپانیاکانی بڕینەوەی دارو بەرهەمهێنانی تەختە لەمشتوومڕدابوون بۆڕێگریی کردن لەبڕینەوەی درەخت لەناوچەی واشنتن و ئۆریگن و کالیفۆرنیا.

بەڵام بەڕیوبەرایەتی ترامپ هەنگاوی پاشکەزبوونەوەی لە پاراستان ناو، پاراستنی گیاندارەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە بەرتەسک کردەوە، ڕێگای زیاتر خۆشکرد لەناوچەکاندا بۆ گەڕان بدوای گاز و نەوتدا.

تاقیکردنەوەی مووشەکی بۆینگ موون ئەمجامدار

واشنتن – هەر 4 ماشێنی قۆناغی بنڕەتیی مووشەکی ناردن بۆ قووڵایی واڵایی کاریان پێکرا ئەوەی کۆمپانیای بۆینگ بۆ ئاژانسی ناسا دروستی کردوە، کارکردنیان بۆ ماوەیەکی کەم بوو.

مووشەکەکان لە دامەزراوەیەکدا جێگیکرابوون لەناوەندی (ستینیس)ی ئاسمانی سەربە ناسا لە میسیسیپی، سیستەمی هەڵدانی واڵایی SLS بۆ ماوی زیاتر لە دەقیقەیەک کاری پێکراو 64 مەتر بەرزە. لەمانگی 11ی ڕابردوودا ئەندازیاران زیاتر لە 4 دەقیقەیان ویست بۆ کۆنترۆڵی ئاراستەکردنی.

تاقیکردنەوەی ماشێنەکان دوا قۆناغە لەهەڵمەتی تاقیکرنەوەکانی ناسا ناسراو بە Green Run ئەوەی ماوی ساڵێکی پێچوو، بەهەنگاوێکی گرنگی گرێبەستی ئاژانسی ناسا دادەنرێت لە گەڵ پۆینگ بەر لەهەڵدانی مووشەک بێ سەرنشین دواتر لەئمساڵدا لە چوارچێوەی بەرنامەی (ئارتمس)ی ناسا، ئەوەی بەڕێوبەرایەتی ترامپ پەسەندی کرد بۆ ناردنەوەی ئاسمانگەڕانی ئەمریکا بۆ مانگ بەهاتنی ساڵی 2024.

ڕووننەکرایەوە ئەگەر بۆینگ و ناسا ئەم تاقیکردنەوە دوبارە دەکەنەوە یان نا، ئەوەش ئەگەرێکە لەوانەیە هەڵدانی یەکەم لەساڵی 2022دا دەستپێبکات.

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی ناوخۆی کارکردن لەکاتی هەڵدانی ڕاستیدا، 4 ماشێنی مووشەکەکە بۆ نزیکەی 1 دەقیقەو 15 چرکە کاریان کرد، ئەمەش بوە هۆی دروستبوونی نزیکەی نیو ملێۆن تەن هێزی پاڵنان و سووتاندنی 700 هەزار گاڵۆن سووتەمەنی لەگەورەترین سەکۆی تاقیکردنەوەی ناسا، کە دامەزراوەیەکی گەورەیە بەرزیی تاوەرەکەی دەگاتە 35 نهۆم.

مووشەکەی SLS قورسە، لەکاتی خۆی 3 ساڵ دواکەوتوە و نزیکەی 3 ملیار دۆلاری تێچوە، پرسێکی ڕەخنەگرتن بوو لەناسا بۆ ڕاگرتنی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بنەرەتی سەردەمی مووشەکەکانی واڵایی، کە تەنها تێچوونی هەڵدانی یەک ملیار دۆلار یان زیاترە بۆ ئەرکێک، لەکاتیکدا ئەڵتەرناتیڤی نوێتر هەیە و بەتێچوونی کەمتر.

بەبەراورد، تێچوونی هەڵدانی مووشەکە قورس و گەورەی فالکۆن کەهێزی کەمترە، و کۆمپانیا سپەیس ئێکس و یونایتید لەنچ و دێڵتا دروستیانکردوە و نزیکەی 350 ملێۆن دۆلاری بۆ یەک هەڵدانی تێیدەچێت.

لەکاتێکدا مووشەکە نوێکانی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێسک و یونایتید لەنچ توانای دوبارە بەکارهێنانەوەیان هەیە و کەمتری تێدەچیت، لایەنگرانی SLS دەڵین لەتەنها یەک یان دوو هەڵدانی ئەو جۆرە مووشەکە باری ئەوەندە هەڵدەکرێت مووشەکەکانی‌دیکە بەچەندین کەرەت هەڵدان دەتوانن هەمان بار بیگوێزنەوە.

لەمانگی 10 ڕابردوودا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ڕاوێژکارانی واڵایی و سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن ئامانجیان دواکەوتنی ئامانجی ترامپە بۆ ساڵی 2024، ئەمەش تارمایی دەخات سەر چارەنووسی SLS بۆ داهاتوویەکی دوور، لەکاتێکدا کۆمپانیای سپەیس ئێکس و جێف پیزۆس و بلوو ئۆریگن لەڕکەبەریدان بۆ بەدەستهێنانی مووشەکی بەهێزتر.

جان شانۆن بەڕێوەبەری SLS لە بۆینگ ووتی ئەم هەفتەیە بەهۆی 5 ڕەشەبای وەرزی و پێشتر زریانی لەناوچەی هەڵدانی داوە و سەرباری توشبوون بەکۆڤید-19 لەنێوان ئەندازیارانی ناسا و بۆینگدا، بۆ ماوەی 3 مانگ کارکردن لەمانگی 3ی ڕابدوودا ڕاگیرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:37 0:00


XS
SM
MD
LG