Accessibility links

پاراستنی ئاسایشی سەنگیی سەرەکییە بەر لە سوێند خواردنی بایدن


هاوکاتی ئەوەی کە بڕیارە جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رۆژی چوارشەممە سوێندیب یاسایی بخوات وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا، کارمەندانی ئۆفیسی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی پشکنینی ئاسایشی بۆ 25 هەزار لە ئەندامانی پاسەوانانی نیشتمانی دەکەن، ئەوانەی ئەرکی پاراستنی واشنتۆنی پایتەختیان پێسپێردراوە بۆ پاراستنی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکە ، لەسەروبەندی نیگەرانیەکانی شیانی ڕوودانی هێرشی نێوخۆ.


وەزیری کاروباری سوپا " ڕایەن مکارثی بە ئاژانسی ئەسۆسییەت پرێسی ڕادەگەیەنێت نە خۆی و نە هیچ ڕێبەرێکی دیکە بەڵگەی هیچ هەڕەشەیەکیان بەدی نەکردووە و هەتا ئێستاش پشکنین و وردبینیەکانیان هیچ کێشەیەکیان لە نێو ئەندامانی گاردی نیشتمانی بۆ دەرنەکوتووە، مکارثی دەڵێت "بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی پشکنینەکان بۆ دووەم جار، سێیەم جار و دەڕوانینە دڵنیابوون لە هەر یەکێک لە ئەندامانی پاسەوانانی نیشتمانی ئەوانەی ئەم هەڵمەتەی پاراستنی ئاسایشیان پێسپێردراوە."

مکارثی دەڵێت ڕاپۆرتی هەواڵگری لە ئارادان ئاماژە بەوەدەکەن کە گروپی دەرەوە بەر لە ڕۆژی سوێندخواردنەکەی جۆو بایدن گردبوونەوەی چەکداری ڕێکدەخەن .

پاراستنی ئاسایش تەنانەت بابەتێکی زیاتر جێی بایەخە لە ڕۆژی سوێندخواردنی جۆو بایدن کە بە دوو هەفتە دوای ئەوە دێت بە هەزاران لە لایەنگرانی سەرۆکی دانۆڵد ترامپ هوروژمیان کردە نێو باڵەخانەی کۆنگرێس.

سەرۆک ترامپ داوای لێکردبوون بە ڕێپێوان بچن بۆ باڵەخانەی کۆنگرێس لەودەمەی یاسادانەران بۆ پشتڕاستکردنەوەی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کۆبوبوونەوە.

ناوچەکانی دەوروبەری کۆنگرێس لە سەربازگەیەکی چەکداری دەچێت و بە شورا و تەلی دڕکاوی دەورە دراوە .

دەسەڵاتداران National Mallیان داخستوە لەگەڵ ڕێگاوبانەکان و وێستگەکانی میترۆ لە ناوەندی واشنتۆنی پایتەخت، هەروەها پردەکان ئەوانەی ستانی ڤێرجینا بە واشنتنەوە دەبەستنەوە، سەرجەم ئەوانەش دادەخرێن. بە هەزاران لە سوپای پاسەوانانی نیشتمانی و جێبەجێکارانی یاسا لەو ناوچەیەدا جێگیرکراون بۆ پاراستنی ئەگەری هەر توندوتیژییەکی دیکە .

وێڕای نیگەرانیە ڕوو لە زیادبووەکانی ئاسایش، جۆو بایدن بەنیازە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی لەهەمان شوێنی نەریتی خۆی ئەنجامبدات.

کەیت بێدینگ فیڵد، بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی داهاتووی بایدن بە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی کەناڵی ABC گوت؛ پلان و پێشبینیەکانمان ئەوەیە کە سەرۆکی هەڵبژێردراو دەست بخاتە سەرئینجیل و سوێند بخوات لەگەڵ خێزانەکەی لە دەرەوەی بەشی ڕۆژئاوای باڵەخانەی کۆنگرێس لە 20 ی ئەم مانگەدا . کەیت دەڵێت تیمەکەی بایدن بڕوای تەواوی بە ئاژانسی خزمەتگوزاری نهێنی ئەمەریکاو و هاوبەشانیان هەیە، ئەوانەی بۆ پتر لە ساڵێکە کاریان کردووە لەسەر پلانرێژی بۆ دڵنیابوون لەوەی بۆنەی سوێندخواردنەکەی بایدن بە پارێزراوی بەڕێوەبچێت .

سەرۆک ترەمپ دانپێدانان بە شکستی خۆی بەرامبەر بایدن یان پیرۆزبایی لێکردنی ڕەتکردوەتەوە ، هاوکات سەرۆک ترامپ دان بەوەدا دەنێت کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوبەرایەتییەکی نوێ دێت.

سەرۆک ترامپ نەریتی 160 ساڵەی ئەمەریکا پشتگوێ دەخات سەبارەت بەوەی کە سەرۆکەکان ئەوانەی خولی سەرۆکایەتیەکانیان کۆتایی دێت، ئامادەی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جێگرەوەکەیان دەبن بۆ پیشاندانی گواستنەوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات.

ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئامادەی سوێندخواردنەکەی بایدن نابێت، مایک پێنس جێگری سەرۆک ترەمپ بەنیازە ئامادەی ڕێوڕەسمەکە ببێت .


لە بری ئامادەبوونی لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆو بایدن، ترامپ بە نیازە ڕۆژی چوارشەممە بەیانییەکەی لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا سواری فرۆکەی Air Force Oneببێت و بەرەو شوێنی حەوانەی خۆی لە سەر ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لە فلۆریدا بەڕێبکەوێت.

ئەم پلانەی ترامپ ڕەخنەی لێکەوتوەتەوە، لەوانە لە لایەن 5 ئەندامی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێکەوە لە نامەیەکدا ڕۆژی شەممە بۆ بریکاری وەزیری بەرگری کریستۆفەر میڵەر و سەرۆکی ستونە هاوبەشەکانیلەشکری مارک مایڵی، داوایان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرد هیچ سەرچاوەیەک تەرخان نەکات بۆ ئەوەی کە ئەو 5 ئەندامەی دیموکرات بە رێوڕەسمی تێکدەرانەی سەرۆکی (کات تەواو بوو) پێناسەیان کرد.

ئەو یاسادانەرانەی واژۆی نامەکەیان کردبوو پێکهاتبوون لە ئەندامانی کۆنگرێس لەوانە خاتوو شیلا جاکسن و جان شکاوسکی و ئەندرێ کارسن و ستیڤن کۆئن و هەروەها دانی دەیڤس گوتیان؛ ئەم کارە پێشنیازکراوە ناژیرانەیە و نەریتی نییە و گوتیشیان لەهەموو ئەوانە گرنگتر ئەوەیە کە بێ ئەوەی پێویست بکات ئەندامانی ئاسایشی نیشتمانی دەخاتە بەر مەترسییەوە لە ڕێی تەرخانکردنی هێزی سەرەکی و سەرچاوەکان بۆ پاراستنی باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە تێدا هەموو دامەزراوەکانی حوکومەت لە خۆدەگرێت بۆ دابینکردنی ئاسایش و پاراستن و گواستنەوەی سەرۆکی ماوە تەواو بوو.


هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دووهەم جار لێپێچینەوەی بۆ لادانی سەرۆک ترەمپ لە پۆستەکەی کرد و تۆمەتباری کرد بە هاندانی یاخیبوون ، بڕیارە دادگایی کردنەکەی ترامپ لەلایەن سیناتەوە، بە زویی دوای سوێندخواردنی جۆو بایدن دەستپێبکات، ئەگەر بەفەرمی تاوانبارکرا، ترامپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا بۆ دوو جار لێپێچینەوەی بۆ لابردنی لەگەڵدا بکرێت و لە ڕووی یاساییەوە ناتوانێت جارێکی تر پۆستی سەرۆکایەتی وەربگرێتەوە.

بەرلەوەی سەرۆک ترامپ کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت ، پێشبینی دەکرێت چەند لێبووردنێکی دیکە ڕابگەینێت کە ڕەنگە بۆ لایەنگرانی سەرەکی خۆی بن، ئەوانەی بە ئەنجامدانی تاوان سزا دراون یان وا ڕووبەڕووی دادگایکردن دەبنەوە .

ئەوانەی ئاگاداری بابەتەکەن دەڵێن، سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەگەڵ یاریدەدەرانی کۆبوەوە بۆ تەواوکردنی لیستێکی لێبووردن و سووک کردنی سزاکان بۆ پتر لە 100 کەیس، بەرلەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی بێت.

ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی دەڵێن، سەرۆک ترامپ وتووێژی لەگەڵیان کردوە سەبارەت بە پێشوەختە لە خۆی و لە ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەی ببورێت، ئەوانەی کە هیچ کامێکیان بە هیچ تاوانێک تۆمەتبار نەکراون، بەڵام پێشبینی ناکرێت لەم کاتەدا سەرۆک ترەمپ ئەو کارە بکات.

کەیت بێدینگ فیڵ، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی داهاتووی بایدن رۆژی یەکشەممە رابردوو گوتی، جۆو بایدن بەنیازە لە وتاری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی لە ڕۆژی چوارشەممەدا ڕوانینێکی پۆزەتیڤ وگەشبینانە بۆ وڵات بخاتە ڕوو هەروەها هەوڵیش دەدات لاپەڕەی دابەشبوون و ڕق و کینەی چوار ساڵی ڕابردووی سەردەمی ترامپ دابداتەوە .

خاتو کەیت دەڵێت، ئەوەی ئەمەریکاییەکان لەسەرانسەری وڵات دەیانەوێت ئەوەیە کە ئەوان حوکومەتێکیان هەبێت جارێکی تر سەنگیی بخاتە سەر ئەوەی یارمەتی ژیانی ڕۆژانەی ئەوانە بدات کە کاری دروست ئەنجام دەدەن.

جۆو بایدن بەنیازە هەر بە گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، چەندان لە سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپ هەڵبوەشێنێتەوە .

شەوی شەممەی رابردوو رۆن کڵیەن، بەڕێوەبری کاروباری داهاتووی کۆشکی سپی گوتی، جۆو بایدن لە ساتەوەختێکی قەیرانی قوڵی وڵاتەکەمان سەرۆکایەتی دەگرێتە دەست ، دەشڵێت "ئێمە ڕووبەڕووی چوار قەیرانی تێکئاڵاو و قورس دەبینەوە کە بریتین لە قەیرانی کۆڤید 19 و قەیرانی ئابووری و قەیرانیگۆڕانی کەشو هەوا و هەروەها قەیرانی نایەکسانی ڕەگەزیی.

XS
SM
MD
LG