بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان لەم وتووێژەدا وەڵامی چەند پرسیارێک لەبارەی ئەگەری جێبەجێکردنی دەنگۆی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە کرد لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسی ڕۆژدا.
" داهاتی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی زۆر و زەوهندهیه كه‌به‌شی مووچه‌ش و به‌شی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانیش ده‌كات به‌ڵام به‌مه‌رجێك ........"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری سەبارەت بەدۆخی ئابوری و دابەشکردنی مووچە لەهەرێمی کوردستاندا بەسەر فەرمانبەراندا، دەڵێت " دیاره دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر قسه‌كه له‌سه‌ر ئێستابێت به‌دۆخێكی ئابوری خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت ئێمه پێمان وایه داهاتی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی زۆر و زەوهندهیه كه‌به‌شی مووچه‌ش و به‌شی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانیش ده‌كات به‌ڵام به‌مه‌رجێك چاكسازییه‌كان له‌بواری نه‌وت و له‌كه‌رتی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت پێداچوونه‌وه به‌گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان لهخاڵهسنورییهكان ڕێگری لەقاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی لهخاڵهسنورییهكان، وه ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كانی ناوخۆ له‌باج و ."ڕسومات و زه‌ریبه." به‌شێوازێك دووربێت له‌هێزه باڵاده‌سته‌كانه‌وه هه‌مووی بگه‌ڕێته‌وه حكومه‌ت، بێگومان ئێمه ده‌توانیین داهاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه ڕێكوپێكه كۆبكه‌ینه‌وه به‌شێوازێكی شه‌فاف دیاری بكه‌ین بێگومان به‌ش ده‌كات به‌ڵام ئه‌و داهاته‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر له كه‌رتی نه‌وت هه‌یه قاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردان هه‌یه لهخاڵهسنورییهكان هه‌یه به‌رده‌وامه.."
بەڵێن ئیسماعیل دەشڵێت" هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌ندێك بڕیار هه‌یه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی باج و ."زه‌ڕیبه" به‌ڵام بێگومان تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه له‌و بواره‌شدا به‌هه‌ده‌ردان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌وه‌ی كه‌پشتی پێ به‌ستووه داهاتی ناوخۆبووه به‌و هه‌موو كێشه و كهموكورتیانهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌غداد ئێستا نێوانی هه‌رێم و به‌غداد به‌و ناكۆكیه قوڵه‌دا تێده‌په‌ڕێت حكومه‌تی عێراقی ئاماده‌نییه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت لانی كه‌م تاپهسهندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و داهاته‌ی كه‌ئێستا له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و لادانه‌وه بێگومان به‌شی ته‌واوی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناكات، وهحكومهتی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت 30 ڕۆژ جارێك به‌ته‌واوه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات."
" ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه ناچێته سنورێك كه‌هه‌موومان بهحكومهتیشهوه په‌شیمان ببین له‌وه‌ی كه بڵێن به‌و جۆره مووچە دابه‌ش مه‌كه‌ن "
سەبارەت بەوەی ئەگەر بڕیاری دابەشکردنی مووچە بەمانگانە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەهەرێمی کوردستان ئەوا ڕێژەی لێبڕین لە 21% زیاتر دەبێت لەو ڕوەوە دەڵێت" ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لێبڕینه‌كه به‌ڵێ بێگومان ده‌توانێت به‌ڵام ئایا ئه‌و لێبڕینه چه‌نده و چۆنه ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه ناچێته سنورێك كه‌هه‌موومان بهحكومهتیشهوه په‌شیمان ببین له‌وه‌ی كه‌بڵێین به‌و جۆره مووچە دابه‌ش مه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستمان كه‌وتووه وه‌كو وتم به‌و هه‌موو كێشه و گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتی و به‌هه‌ده‌ردانه‌ی كه‌هه‌یه كهكۆدهكرێتهوه، داهاتی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌دات له‌نزیكه‌ی 400-450 ملیۆن دۆلاری مانگانه كه بێگومان ئه‌مه زۆر زۆر كه‌مترە له‌و ڕێژه‌یەی كه‌پێویست ده‌كات بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، واته ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌و داهاته‌وه مه‌به‌ستی بێت ئه‌و داهاته‌ی كه‌ئێستا له‌به‌رده‌ستیدایه، مووچه 30 ڕۆژجارێك دابه‌ش بكات بێگومان ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه زۆر زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه."
"بێگومان ده‌ستی حیزبه‌كان تائێستا به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له‌داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وامه "
لەوەڵامی ئەوەی هۆکاری چیە تائێستا وەک لیژنەی دارایی نازانن لێبڕینی مووچە چەند دەبێت ئەگەر مووچە لەهەرێمی کوردستان سی ڕۆژ جارێک بدرێت؟ لەوەڵامدا بەڵێن ئیسماعیل وتی" له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی جێگیر نییه به‌شێكی زۆری پشتی به‌نه‌وت به‌ستووه، نرخی نه‌وت ڕۆژانه له‌به‌رزبوونه‌وه و نزم بوونه‌وه‌دایه، داهاتی ناوخۆ وه‌كو ئاشكرایه بێجگه له‌و قاچاخچێتی و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له خاڵه‌سنورییه‌كان هه‌یه بێگومان ده‌ستی حیزبه‌كان تائێستا به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له‌داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وامه، له‌به‌رئه‌وه نا‌توانیین بڵێن داهاتی هەرێمی کوردستان به‌وردی ئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه ده‌ڵێن به‌نزیكی 400-450 ملیۆن دۆلاره، له‌وانه‌یه مانگی داهاتوو به‌رزبێته‌وه بۆ 600 ملیۆن دۆلار یان له‌وانه‌یه كه‌م بكات بۆ 300 ملیۆن."
" ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه مووچه‌ی دابه‌شنه‌كردووه به‌لێبڕینی 21%، چوار جاره‌كه‌ی كه به21% دابه‌شی كردووه دووجارییان پشت ئه‌ستور به 320 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد و دووجاریشیان ئه‌وه‌نده دواكه‌وتووه كه‌داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندۆته نزیك له 700 ملیۆن دۆلار ئینجا دابه‌شیان كردووه، بۆیە ناتوانم بڵێم ڕێژەی لێبڕینی مووچە چەند دەبێت ناتوانم دیاری بكه‌م به‌ڵام بێگومان ده‌بم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بێجگه له‌پاره‌ی به‌غداد، جگه له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌گه‌ر له‌به‌غداده‌وه نه‌یه‌ت به‌و داهاته‌ی ناوخۆ كهلهبهردهستدایه بیانه‌وێت 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكه‌ن ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه له‌سه‌رو 21% وه ده‌بێت به‌ڵام به‌دیاری كراوی نازانم چه‌نده." بەڵێن ئیسماعل ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێم وای وت"
" ئێمه قه‌یرانێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ترمان هه‌یه له قه‌یرانی مووچه و دارایی، ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بوونی متمانه‌یە به‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان "
بۆچی هەندێک دەڵێن دەنگۆی دابەشکردنی مووچە پەیوەندی بەنزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە؟
لەوەڵامدا بەڵێن ئیسماعیل وتی" من له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانیش باسم كرد کەئێمه قه‌یرانێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ترمان هه‌یه له قه‌یرانی مووچه و دارایی، ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بوونی متمانه‌یە به‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لاواز بووه، بۆیه هه‌موو كاتێك كه حكومه‌تی هه‌رێم پلانێك، به‌رنامه‌یه‌ك یان هه‌واڵێكی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بێگومان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م گومان و بێ متمانه‌یی له‌لای خه‌ڵكی كوردستان، وه چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵك مافێكی دروسته له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیووه یه‌كێك له‌مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك كه مووچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكات به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بیبه‌ستینه‌وه به‌هۆیه‌كی دیاریكراوه‌وه لای ئێمه نییه به‌ڵام بێگومان ئه‌و بێ متمانه‌ییه وای له‌خه‌ڵك كردووه كه شیكردنه‌وه‌ی جیاواز و بینینی جیاوازی هه‌بێت بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵك مافێكی دروسته."
وتیشی" هه‌ندێك ده‌ڵێن تای هه‌ڵبژاردنه و هه‌ندێك ده‌ڵێن نه‌خێر بۆ كپ كردنی ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌یه كه‌هه‌یه، هه‌ندێك پێیان وایه بۆ ئه‌وه‌یه كه پشت به‌خۆیان ببه‌ستن له‌دابه‌شكردنی مووچه هه‌ریه‌كه‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات ئه‌م شیكردنه‌وه جیاوازانه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌بوونی متمانه‌یه به‌حكومه‌ت و به‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌وه حكومه‌ت خۆشیان ڕایانگه‌یاندووه كه‌به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه لهبهردهستیانایه 30 ڕۆژ جارێك مووچه ده‌ده‌ن به‌ڵام پرسیاره‌كه جددیهكه بۆ ئێمه‌ش بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه له‌و 30 ڕۆژه‌دا ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه چه‌نده؟! وه چه‌ند ده‌ده‌ن به خه‌ڵكی كوردستان؟!"
" مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردان هی ئه‌و ساڵ ونیوه نییه كه گۆڕان له‌حكومه‌تدا به‌شداره، ئه‌مه درێژكراوه‌ی 29 ساڵ حكومڕانییه "
تۆ هەموو ئەو ڕەخنانەی لەحکومەت و بوونی گەندەڵی و قاچاخچێتیت گرت بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان کەحیزبەکەتە چەند بەرپرسێکی خاڵە سنورییەکان و وەزارەتی دارایی و بەشدارە لەحکومەتدا؟
بەڵێن ئیسماعیل بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردان هی ئه‌و ساڵ ونیوه نییه كه گۆڕان له‌حكومه‌تدا به‌شداره، ئه‌مه درێژكراوه‌ی 29 ساڵ حكومڕانییه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌داخه‌وه یه‌كێكبووه له‌خراپترین ئیداره‌كان. ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ڕاگه‌یه‌نراوه بۆ خه‌ڵك، به‌شداربوون له‌م حكومه‌ته بۆ ڕێككردنهوهیه، بێگومان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ده‌درێت بۆ چاكسازی له‌وڵاتێكدا كه خۆی دامه‌زراوه‌كانی نیشتیمانی نه‌بن، كههێزهكان نیشتیمانی نه‌بن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه باڵادهستهكاندابن بێگومان چاكسازی كارێكی ئاسان نییه ، كارێكی قورس و ڕێگایه‌كی سه‌خته له‌به‌رده‌ممان."
بەڵێن ئیسماعیل ئەوەشی ڕاگەیاند" یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تای چوونه حكومه‌تی بزوتنەوەی گۆڕان و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه باسكراوه وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ی پێشنیاركرد كه هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌هه‌ده‌ردان چه‌ند زۆره له‌و كه‌رتانه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌ی داهاته له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه به‌شێكی داهاته‌كه به‌هه‌ده‌رده‌درێت و به‌شێكی ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی. وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌دێته به‌رده‌می ڕێژه‌ی دابه‌شكردنه‌كه دیاری ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌پاڵیدا به‌رده‌وام نه‌بێت خێراتر نه‌كرێت بێگومان پێویست ده‌كات ستافی حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێكار و هه‌ڵوێستێكی تر بگرنه‌به‌ر بۆ داهاتوو."