کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه که نوێنه‌رایه‌تی که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه ده‌کات که له کیمیارانی هه‌ڵه‌بجه به‌شێکیان بوونه قوربانی و به‌شێکی دیکه‌یان تا ئێستاش به‌هۆی لێکه‌وته‌کانی چه‌کی کیماییه‌وه برینداران و له دۆخێکی سه‌ختدان په‌یامێک ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که‌له‌سه‌ر بنه‌مای قوربانیه‌کانی ئێمه بونیاد نرا ئێستا به‌هه‌موو فراکسیۆنه‌کانه‌وه ئاماده‌نین پڕۆژه‌یاسایه‌ک بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی که‌سوکار و بریندارانی چه‌کی کیمایی ئاماده بکه‌ن .
هۆشمه‌ند موراد گوتەبێژی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی چه‌ند پارێزه‌رێکه‌وه پڕۆژه‌یاسایه‌کمان ئاماده کردووه و ڕاده‌ستی لیژنه‌ی شه‌هیدانی په‌رله‌مانی کوردستان کراوه ، به‌ڵام هه‌موو جارێک به پاساوی جیاجیا ڕێگه به تێپه‌راندنی پڕۆژه یاساکه ناده‌ن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هاوسۆزیه‌ی بۆ که‌یسی کیمیباران هه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوه‌ی عێراق هه‌یه، به‌ڵام هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ک نییه بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی قوربانیه‌کان.
ئه‌یاد کاکه‌یی پارێزه‌ر که به‌شداری له ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌یاساکه‌دا کردووه له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند ماوه‌ی دوو خولی په‌رله‌مانه پڕۆژه یاسایه‌که له په‌رله‌مانی کوردستانه ، ئێمه هه‌موو ئه‌و کومپانیایانه‌ی که ئێستا ده‌یانده‌ینه دادگا گه‌ر که‌یسه‌که‌شیان لێ ببیه‌نه‌وه پڕۆژه یاسایه‌ک نیه که قه‌ره‌بووی قوربانیه‌کان له کومپانیاکان وه‌ربگرینه‌وه ، عێراق قه‌ره‌بووی ئێمه‌ی نه‌کردووه‌ته‌وه ئێمه هاتووینه‌ته سه‌ر وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو له کومپانیا بیانیه‌کان به‌لام په‌رله‌مانی کوردستان پڕۆژه‌یاساکه‌ی ئێمه‌ی تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌کردووه .
ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مەریکا سه‌رقاڵی بهدادگاگهیاندنی کۆمپانیا به‌شداربووه‌کانی تاوانی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ن، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانیان پێشکه‌شی دادگا کردووه ، وه‌ک خویان ده‌ڵێن له ئه‌وروپا یاسایی جینۆسایدیان نیه و له‌و کاتهشدادادوهرهکان ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ یاساکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام هیچ یاسایه‌ک نییه که قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌کان بسه‌پێنێت ، ئه‌م یاساییه پێویستی سه‌ره‌کی تیمی پارێزه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌نه دادگاکانی ئه‌وروپاش، دواین دادبینی کۆمپانیاکانیش 9-3-2021 و له دادگایی به‌رایی هه‌ڵه‌بجه‌یه.