سه‌ردانه‌کانی وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی تا ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێکی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه ولیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقیش نزیکه‌ی 40 کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه کردووه، بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتووشدا لیژنه‌که کۆبوونه‌وه‌کانی بۆ کۆتایی هێنان به پڕۆژه‌یاسه‌که و بڕیاردان له‌سه‌ر بڕگه و ماده‌کانی دانیشتنه‌کانی ده‌ستپێبکاته‌وه ، هه‌ندێک له چاودێران پێیان وایه ڕەنگە ئەگەر فراکسیۆنه کوردیه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌گه‌نه ڕێککەوتن، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی به بێ ڕێککەوتن له‌په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕێت، وه‌ک پڕۆژه یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی ، ئه‌مه‌ش له شه‌قامدا کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خوی‌دا هێناوه.
کاروان حه‌سه‌ن هاووڵاتیه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌یه و له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بونیادنانیه‌وه تا ئێستا کێشه و قه‌یرانی هه‌یه و ئیراده‌ی چاره‌سه‌ر کردنی پێ نیه ، له ساڵی 2014 وه مووچه‌ی خه‌ڵکی که‌م ده‌کرێته‌وه به‌ڵام ساڵ به ساڵ به‌رپرسه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن، دابڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا خراپترین کاری کابینه‌که بووه."
موختار ئه‌حمه‌د هاووڵاتیه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت هاووڵاتی بووه‌ته قوربانی له نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم به‌ڵام ده‌شڵێت "پێم وایه هه‌ردوولا ده‌گه‌نه، ڕیککه‌وتنه‌که، دۆخی هاووڵانتیان هه‌رگیز بۆ پێشتر ناگه‌ڕێنێته‌وه، له‌م عێراقه‌دا، هاووڵاتی گیرۆده‌ی حکومه‌ته‌کان بووه، هێنده بووه‌ته قوربانی ئاسۆکانی به‌رده‌می به‌ڕه‌شی ده‌بینێت."
ده‌شتی عه‌لی هاووڵاتیه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ده‌ڵێت "سه‌رۆکی وه‌فده‌که که‌سێکی به‌توانایه‌و هه‌وڵه‌کانی خوی خستووه‌ته کار، به‌ڵام هه‌رکاتێک وه‌فده‌که له به‌غدا ده‌بێت ، له ڕێگه‌ی میدیا حیزبیه‌کانه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر به‌غدا، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دانیشتنه‌کان و کوبوونه‌وه‌کان هه‌بووه".
له ئه‌گه‌ری ده‌ستکاری کردنی پرۆژه بودجه‌که‌ی حکومه‌ت بۆ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له 163 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 127 ترلیۆن دینار به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به بێ ده‌ستکاری کردن زیاتر له 13 ترلیۆن دینار ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر 127 ترلیۆن دینار بێت ئه‌وا به‌شه بوجه‌ی هه‌رێم نزیکه‌ی 11 ترلیۆن ده‌بێت ، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێککەوتنی نێوان هه‌رێم به‌غدا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ڕێککه‌وتن نه‌کراوه، به‌غداش دواین پێشنیاری که داویه‌تی به‌هه‌رێمی کوردستان به‌پێی زانیاریه‌کانی هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستان داواکاراوه داهاتی نه‌وتی به‌شێکی بۆ هه‌رێمی کوردستان بێت و به‌شێکی دیکه‌ی بدرێت به‌کۆمپانیاکان له‌به‌رامبه‌ر ده‌رهێنانی دا ئه‌وی دیکه‌ی بخرێته سه‌ر گه‌نجینه‌ی گشتی.