لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شەپۆلێکی نوێ لە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی و ژینگەپارێزان لە شارە کوردنشینەکانی ئێران دەستیپێکردووە و کەشوهەوایەکی ئەمنی بە سەر شارەکاندا زاڵ بووە.
ئایا چ زانیارییەکی نوێ هەیە سەبارەت بە ژمارەو دۆخی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون؟
هۆکاری دەستپێکردنی ئەم شەپۆلی دەستگیکردنەی چالاکوانان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
ئایا حکومەت هیچ ڕوونکردنەوەیەکی داوە سەبارەت بە هۆکار و سزای ئەو کەسانەی دەستبەسەر و زیندانی کراون؟
دەستگیرکردنەکان لەلایەن سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بووە یان بە فەرمانی دەزگای دادوەری ئەو چالاکوانانە دەستگیر و دەستبەسەر کراون؟
ئایا هیچ هەوڵێک دراوە لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نیونەتەوەییەوە بۆ ئازاد کردنی ئەو کەسانەی بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراون؟
سەبارەت بە دۆخی دەستبەسەرکراوە کوردەکان لە ئێران بەفراو نوری لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوتووێژێکی لەگەڵ دکتور فاتیمە کەریمی بەڕێوبەری ماڵپەڕی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بنکە لە پاریس ئەنجام داوە.
بەڕێز کەریمی لەم گفتوگۆیەدا دەڵێت تاکو ئێستا حکومەتی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانانە کوردەکان نەخستووەتە ڕوو. هەروەها دەشڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا دەستگیر کراون زیاتر لە 90 کەس دەبن.